هەواڵە تایبەتەکان: دوای شکستی دوبارەی دانوستانەکان لە نێوان ئەشرەف غەنی و عەبدۆڵڵا عەبدۆڵڵا بۆ دابەش کردنی دەسەڵات لە ئەفغانستان، عەبدۆڵڵا لە راگەیاندی وەزیرەکانی حکومەتەکەی هەواڵی دایەوە.
دوای رەتکردنەوەی پێشنیارەکەی ئەندامانی پەرلەمان لەلایەن ئەشرەف غەنی بۆ دابەش کردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت، عبدۆڵڵا عەبدۆڵڵا راگەیاند: « بەیانی ٤/٤/٢٠٢٠، حکومەت رادەگەیێنین و فەرمانەکانی دانانی ئەندامانی باڵای کابینە دەردەکەین.»
عەبدۆڵڵا هەروەها ووتی: « مەجالمان بە خەڵک و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دایەوە بۆ ئەوەی بزانن ئێمە لایەنی دروستکەری قەیران لە ئەفغانستان نین.»
ئەشرەف غەنی دەڵێت لە دانوستانەکان پێشنیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی و بەشێک لە کابینەی بە عەبدۆڵڵا عەبدۆڵڵا داوە کە لەلایەن عەبدۆڵڵا رەتکراوەتەوە.
شایانی باسە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان و سەرکەوتنی ئەشرەف غەنی، عەبدۆڵڵا عەبدۆڵڵا کاندیدی دیکەی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامەکانی بە ناراست و تەزویر و "کۆدەتا دژ بە دیموکراسی" ناو برد و خۆی بە براوەی یەکەم زانی.
هەر دوای ئەوە هەر دوو ناوبراوان لە دوو مەراسیمی لەیەک جیا وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاساییان خوارد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.