26‏/04‏/2020

تورکیا چەکداری سووری زیاتری بۆ لیبیا نارد + ژمارەی ئەو چەکدارانە

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا، تورکیا گروپێکی تازە لە چەکدارانی سووریای بۆ وڵاتی لیبیا ناردووە.

ژمارەی ئەو چەکدارانە کە لەم دواییەدا لەلایەن دەزگای هەواڵگری و فڕۆکەوانی تورکیا بۆ لیبیا نێردراون، بەلایەنی کەمەوە ٢١٠٠ کەس دەبن کە رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا ژمارەی کوژراوانی ئەو تیرۆریستانەی لە لیبیا ٢٢٣ کەس راگەیاندووە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی "لەندەن مانیتورینگ", ژمارەی ئەو چەکدارانەی سووریا کە لەلایەن تورکیا بۆ لیبیا نێردراون و بۆ حکومەتی ویفاق لەو وڵاتە شەڕ دەکەن ٧٤٠٠ کەس دەبێت و ٢٥٠٠ کەسی دیکەش ئامادەکاری بۆ جێگیر بوونیان لە لیبیا دەکرێت.

ئەو چەکدارانە زۆربەیان لە گروپەکانی "حرار الشرقیه" و "جیش الشرقیه" و لەشکری "سلطان مراد" پێکهاتوون. 
وەک دەوترێت لە نێوان گروپە سووریەکان کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، گروپی "فیلق الرحمن" رەزامەندی دەرنەبڕیوە بۆ ناردنی چەکدار بۆ لیبیا، هەر بۆیە تورکیا هاوکاری دارایی بۆ ئەو گروپەی لە دوو مانگی رابردووەوە راگرتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.