17‏/04‏/2020

دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لەلایەن ڕووسیا لە رەقەی سووریا



هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا خەریکی تاوتوێ کردن بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی ئاسمانی تایبەت بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەی "معدان" لە باشوری پارێزگای رەقەن.
ئەم بنکەیە ئاسمانیە دەتوانێت وەک کۆگایەک بۆ چەک و کەل و پەلی سەربازی و لۆژیستیک و شوێنێک بۆ بوونی زیاتری هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و سووریا بێت.
دامەزراندنی ئەم بنکەیە بە تایبەت پرۆسەی گواستنەوەی کەل و پەلی سەربازی بۆ پێگەکانی سوپای سووریا لە باکوری ئەو وڵاتە خێراتر دەکات کە خۆی هەنگاوێکە بۆ خێراتر وەڵام دانەوەی ئەو سوپایە بە هەر هێرشێکی سەربازی لەو ناوچانە.
شایانی باسە ناوچەی "معدان" کە لەلایەن داعشەوە داگیر کرا بوو لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن سوپای سووریا کۆنترۆل کرابوویەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.