26‏/04‏/2020

هێزەکانی سوریای دیموکرات پارێزەرانی نەوتی سووریا بۆ ئەمریکا

هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی سووریا لە دانانی باشترین و شارەزاترین هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەکانی باکوری سووریا لەلایەن ئەمریکا هەواڵی دەدەن.
بە پێی ئەم زانیاریانە، ئەمریکا لە رێگای هێز و بە بەکارهێنانی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەوڵ دەدات کاریگەری و دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات و سەرچاوەکانی نەوتی و غازی بە نرخی سووریا لەو ناوچانە بپارێزێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا جموجۆڵەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری شاری رەققە زیادی کردووە و سەدان کەس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دوبارە بانگێشت کراون. ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا لەبەر زیاد بوونی هێزەکانی سوپای سووریا و رووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات بێت،،بە شێوەیەک ئەمریکا هەوڵ دەدات بە زیادکردنی بوونی خۆی لەو ناوچەیە لە کاریگەری حکومەتی سووریا و رووسیا لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات کەم بکاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.