05‏/04‏/2020

ئەنسارۆڵڵا لە میحوەری "مارب" ھێرشەکانی دەستپێکرد + نەخشە



ھەواڵە تایبەتەکان: ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە دوو میحوەری باکوری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای پارێزگای "مارب" ئۆپەراسیونێکیان دژ بە ھاوپەیمانی سەعودیا دەستی پێکرد.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی کە لە ناوچەکە پێمان گەیشتووە، ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا ھێرشەکانیان دژ بە ھاوپەیمانی سەعودیا لە ناوچەی " وادی حلحلان" و " وادی ماس" لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای "مارب" و ھەروەھا بنکەی "الجفرە" لە ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە دەستی پێ کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی رابردوو و لەگەڵ تێکشکانی هێڵی بەرگری هاوپەیمانی سەعودیا لە پارێزگای "الجوف" لە یەمەن، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیان بوو بنکەی "اللبنات" و چەندین ناوچەی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی شاری "الحزم" کە دەکەوێتە باکوری "مارب" کۆنترۆلی بکەنەوە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.