10‏/04‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە میحوەری "الجوف"ی یەمەن/ بنکەیەکی سەربازی کۆنترۆل کرا + نەخشەی ناوچەکە


هەواڵە تایبەتەکان: دوای چەند ڕۆژ شەڕ و پێکدادان و هەوڵەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵک بۆ کۆنترۆل کردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیان بنکەی سەربازی "الخنجر" کۆنترۆل بکەنەوە.

هەوڵەکانی پێشتری ئەنسارۆڵڵا بۆ کۆنترۆل کردنی ئەم بنکەیە لەبەر بەرگری بەهێزی هاوپەیمانی عەرەبی بە بێ ئەنجام بوون کە ئەم جارە و بە ئەنجام دانی هێرش لە دوو میحوەری باشور و باکورەوە، لە کۆنترۆل کردنی ئەو بنکەیە سەرکەوتوو بوون.

شەڕ و پێکدادانەکان لە میحوەری "الحزم" لە باکوری "مارب" هیچ گۆرانکاریەکی بەسەر دا نەهاتووە و بنکەی "اللبنات" لەلایەن فڕۆکەکان هاوپەیمانی عەرەبی بۆردومان دەکرن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.