"سهیل شاهین" ووتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان راگەیاند؛ ئەو گرووپە ٢٠ کەس لە هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستانیان ئازاد کردووە.
نووسینگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان ـیش هەروەها ڕایگەیاند کە سێهەم گرووپ لە زیندانییەکانی تاڵیبان بە پێی بڕیاری ئەشرەف غەنی و بە ڕەچاوکردنی تەندرووستی، تەمەن و ماوەی سزاکانیان ئازاد کراون که پێشتریش ٢٠٠ زیندانیی تاڵیبان لە دوو قۆناغدا ئازاد کرابوون.
جاوید فەیسەڵ وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە بە پێی بڕیاری حکومەتی کابوڵ تا کەمتر لە یەک مانگی دیکە ١٥٠٠ زیندانیی تاڵیبان وەک هەنگاوێک بۆ بەرەوپێشچوون لە پرۆسەی ئاشتی ئازاد دەکرێن.
بە پێی رێکەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان، ٥ هەزار لە چەکدارانی گرووپی تاڵیبان دەبێت لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە و هەزار کەسیش لە هێزەکانی حکومەت دەبێت لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە تا پێش دەست پێ کردنی دانوستانەکانی نێوان گرووپە ئەفغانییەکان ئازاد بکرێن، بەڵام ئەم پرۆسەیە لەگەڵ بیانوەکانی حکومەتی ئەشرەف غەنی و پەسەند نەکردنی لیستی ئازاد کراوەکان لەلایەن تاڵیبانەوە، کێشەی تێ کەوتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.