29‏/04‏/2020

پەیامی حزبۆڵڵا بۆ ئەمریکا لە ڕێگای فەرەنساوە؛ دەستەوەستان نابین



سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە حزبۆڵڵای لوبنان لە ڕێگای فەرەنساوە پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کردووە و سەبارەت بە پیلانەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵوەشانەوەی کەرتی ئابوری لوبنان هۆشداریی داوە.

حزبۆڵڵای لوبنان لە ڕێگای فەرەنساوە پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکانی دژ بە کەرتی ئابوری لوبنان دەستەوەستان نابێت و ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەی کە لە شەڕی دژ بە داعش و لە ڕێگای تەکفیرییەکانەوە بە دەستیان نەهێنا لە ڕێگای ئابوریشەوە بە دەستی ناهێنن.
حزبۆڵڵا بە فەرەنسای ڕاگەیاندووە کە لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییەی ئەمریکا کە دژ بە کەرتی ئابوری لوبنان بە هاوکاری چەند لایەنێکی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت بێدەنگ نابێت و لوبنان ڕادەستی دوژمنان و پیلانگێڕان ناکرێت.
حزبۆڵڵا هۆشداریشی بەوانە داوە کە هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتەکەی حەسان دەیاب دەدەن.

جام کوردی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.