17‏/04‏/2020

رژێمی زایۆنی لە ساڵی ١٩٦٧ تا ئێستا یەک ملیۆن فەڵەستینی دەستگیر کردووە + ئاماری بەندکراوان


ڕێکخراوی بەند کراوانی فەڵەستینی لە ساڵڕۆژی "بەندکراوانی فەڵەستینی" راگەیاند: ھێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە تا ئێستا یەک ملیۆن فەڵەستینیان دەستگیر کردووە کە لە ئێستا دا پێنج ھەزار فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئەو رژێمە دان.

لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوە ھاتووە؛
« لە نێوان بەند کراوانی فەڵەستینی ١٣٠ مناڵ، ٤١ ئافرەت، ٦ ئەندامی پەرلەمان دەبینرێن و ٥٠٠ کەسی دیکەش لە ژێر گرتنی ئیدارین.
ھەروەھا ٧٠٠ کەس لە بەند کراوان نەخۆشن و لە نێوانیان ٣٠ کەس نەخۆشی شێرپەنجەی ھەیە.

کۆن ترین بەندکراوی فەڵەستینی لە زیندانەکانی رژێمی ئیسرائیل، کەریم یونس و ماھر یونس ـن کە ٣٧ ساڵ پێش ئێستا گیراون. ھەروەھا ٥٦ فەڵەستینی زیاتر لە ٢٠ ساڵە کە لە زیندانەکانی ئەو رژێمە دان.

لە نێوان بەندکراوان ٥٤١ کەس بڕیاری به‌ندكردنی هه‌میشه‌ییان لەسەر دراوە.

لە ساڵی ١٩٦٧ تا ئێستا ٢٢٢ فەڵەستینی کە لە نێوانیان ٧٣ کەس بە ئەشکەنجە، ٦٧ کەس لەبەر كه‌مته‌رخه‌می پزیشکی و ٧ کەسی دیکەش بە تەقەی سەربازەکانی رژێمی ئیسرائیل گیانیان لەدەست داوە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ٧٨ بەندکراوی دیکە راستەوخۆ دوای گرتنیان، شەھید کراون»

ئەمە لە کاتێک دایە بەرپرسانی فەڵەستینی چەندین جار نیگەرانی و ناڕەزایی خۆیان لەسەر بارودۆخی بەندکراوانی فەڵەستینی بە تایبەت دوای بڵاو بوونی ڤایروسی کۆرۆنا دەربڕیون.

"محمد اشتیە" سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی فەڵەستین لە كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو بە مەبەستی رێگری کردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا داوا لە بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیل کرد،  به‌ساڵاچووەکان، مناڵان، ئافرەتان و نەخۆشە فەڵەستینیەکان کە لە زیندانەکانی ئەو رژێمەن ئازاد بکرن.

شایانی باسە ھێزەکانی رژێمی ئیسرائیل ڕۆژانە بە بیانوویێکی تازە ھێرش دەکەنە سەر خانووی فەڵەستینیەکان لە قودس و کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن و دەستگیریان دەکەن.

ھەموو ساڵێک لە ١٧ نیسان وەک «ڕۆژی بەندکراوانی فەڵەستینی» بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی رای گشتی لەسەر بارودۆخی سەختی زیندانیە فەڵەستینیەکان، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی بەرێوەدەچێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.