08‏/04‏/2020

ئۆپەراسیونی ھاوپەیمانی سەعودیا لە میحوەری "الجوف" ـی یەمەن + نەخشە


ھەواڵە تایبەتەکان: ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەعودیا دەستیان بە ھێرشێکی فراوان بۆ سەر پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا لە رۆژھەڵاتی "الحزم" لە یەمەن کردەوە.

بە پێی دوایین ھەواڵەکان لە میحوەری پارێزگای "الجوف"، ھێزەکانی مەنصورھادی بە ھاوکاری چەندین ھۆز لە "مارب" و ھەروەھا ھاوکاری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیا ھێرشیان بردووتە سەر پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا لە "اللبنات" و بەرزاییەکانی "الاقشع" و "البرش" و "عرفج" لەو میحوەرە.

ھەرچەندە ھێشتا بنکەی "اللبنات" لە کۆنترۆلی ئەنسارۆڵڵا دایە بەڵام لەبەر چڕی بۆردومان و ھێرشەکانی ھاوپەیمانی پێ دەچێت ئەم بنکەیە لەلایەن ئەو ھاوپەیمانیە کۆنترۆل بکرێتەوە.

شایانی باسە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراو لە چەند ڕۆژی رابردوو لەلایەن ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵک کۆنترۆل کرا بوونەوە.

پێکدادانەکان لە میحوەری "خب" و "الشعف" و "الحزم" کە لە چەند ڕۆژی رابردوو دەستی پێ کردەوە ھێشتا بەردەوامە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانی سەعودیا ١٥ جار ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجام داوە.



رەنگی سوور = ھاوپەیمانی سەعودیا

رەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.