وێنەی ئاسمانی بۆردومانی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی "الشعیرات" ـی سووریا لە (٣١/٣/٢٠٢٠)، کە لەلایەن کۆمپانیای ImageSet International بڵاو کراوەتەوە ئامانجەکانی ئەو هێرشەی دیاری کردووە کە زیاتر لە ٨ شوێنی ئەو بنکە ئاسمانیە کراوەتە ئامانج.
شەش بۆ حەوت لەو شوێنانە تایبەتە بە راڕەوی فڕۆکەخانە و هەروەها دوو شوێنەکەی دیکە هەر وەک لە وێنەکە دا دیاری کراوە، شوێنی (Navigation system)ـە کە بۆ کۆنترۆل کردن و ناردنی زانیاری بۆ فڕۆکە بەکاردەهێنرێت.
بە پێی راپۆرتی سوپای سووریا هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی بە رێگای ئاسمانی لوبنان ـەوە ئەنجام دراوە کە وەک لە راپۆرتەکە ئاماژەی پێ کراوە، سەرکەوتوو نەبووە.
لەگەڵ ئەم راپۆرتە و بەرچاو وەرگرتنی ئەم وێنەیە کە بڵاو کراوەتەوە، بنکەی ئاسمانی "الشعیرات" لە پارێزگای "حمص"ی سووریا زیانی بەر کەوتووە و دەتوانین بڵێین سەرەرای تێکشکانی چەندین موشەک لەلایەن سووریاوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە هێشتا بەو شێوەیە توانای بەرگری کردنی لەم جۆرە هێرشانەی نیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.