هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راگەیاندنی سەربەخۆیی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" بارودۆخی بەپەلە لە ناوچەکانی باشوری یەمەن راگەیێندرا.
دوای گەشتی "عیدروس الزبیدی" سەرۆکی گروپی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" بۆ ئیمارات، ئەو گروپە بڕیاری راگەیاندنی سەربەخۆیی پارێزگاکانی باشوری یەمەن و بارودۆخی بەپەلەی راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی، ئەم هەنگاوەی پاشەکشە کردنی ئەو گروپە لە ڕێککەوتی ریاز ناو برد و داوای راگەیاندنی هەڵوێست لەلایەن سەعودیای کرد.
لە چەند کاتژمێری رابردوو تا ئێستا پارێزگاکانی "شبوە" و "ابین" و "المهرە" و "حضرموت" و دورگەی "سقطری" ناڕەزایەتی خۆیان بە بڕیارەی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" راگەیاندووە.
پێشتریش هەروەها گروپی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" و حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی لەبەر هەبوونی کێشە و ناکۆکی چەندین جار شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا دروست بووە کە لەلایەن ئیمارات و سەعودیا ئەو شەڕە راگیرا بوو و لە کۆتاییدا لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لە ریاز پایتەختی سەعودیا رێککەوتن، بەڵام لە ئێستادا هەر دوو لایەن یەکتر بە جێ بەجێ نەکردنی ئەو رێککەوتنە تۆمەتبار دەکەن.
شایانی باسە گروپی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" لەلایەن ئیمارات و هێزەکانی مەنسوور هادی لەلایەن سەعودیاوە پاڵپشتی دەکڕن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.