10‏/04‏/2020

"محمد البخیتی" ئاگربەس بە بێ لابردنی گەمارۆکانی یەمەن واتا بەردەوامی شەڕ


هەواڵە تایبەتەکان: "محمد البخیتی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنسارۆڵڵا ـی یەمەن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین راگەیاند؛ مەرجی ئاگربەس لابردنی گەمارۆکانی سەر یەمەن ـە.

"محمد البخیتی" لە چاوپێکەوتنەکەی ووتی؛ 
« ئێمە داواکاری ئاگربەس و لابردنی گەمارۆکانین.
بەردەوامی گەمارۆکانی یەمەن واتا بەردەوامی شەڕ و دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن. 
بیروکەی ئاگربەس کە نەبێتە هۆی لابردنی گەمارۆکان، دەبێتە هۆی بەردەوامی شەڕ.
هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی صەنعا (ئەنسارۆڵڵا) ڕووی لە زیاد بوونە و هاوپەیمانی عەرەبی بە رێبەرایەتی سەعودیا نیگەرانی کۆنترۆل کردنی پارێزگاکانی دیکە لەلایەن ئێمەیە.
گەمارۆکانی یەمەن بووەتە هۆی بڵاو بوونی نەخۆشی زۆر لەم وڵاتە.
سەعودییەکان دەزانن وەزارەتی تەندروستی ئێمە توانای کۆنترۆل کردنی ئەو کێشانەی کە بە هۆی ئەم نەخۆشیانە دروست دەبێتی نیە، بەڵام خەریکی گواستنەوەی بۆ یەمەنە.»

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.