01‏/04‏/2020

پێشرەوی گرنگی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای "الجوف" + نەخشە

هەواڵە تایبەتەکان: لەگەڵ تێکشکانی هێڵی بەرگری هاوپەیمانی سەعودیا لە پارێزگای "الجوف" لە یەمەن، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیان بنکەی "اللبنات" و چەندین ناوچەی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی شاری "الحزم" کۆنترۆل بکەنەوە.

دوای چەندین ڕۆژ شەڕ و پێکدادان، هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا ناچار بوون لە ناوچەکانی "السیل، اندر، جبل البرش و عرفج" و هەروەها بنکەی  "اللبنات" پاشەکشە بکەن.
لە ئێستا دا پێکدادانەکان لە  "جبل الاقشع، الاعیرف، الخسف" بەردەوامە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعودیا چەندین جار پێگەکانی ئەنسارۆڵڵایان لەو ناوچەیە بۆردومان کردووە و هێزەکانی سەر بە مەنصورهادی لەگەڵ هۆزەکانی "جدعان و مراد و عبیده" بۆ هاوکاری هاوپەیمانی سەعودیا بۆ ناوچەکە نێردراون.

لەگەڵ پێشرەوی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی "الحزم"، چوونە ناوی ئەو هێزانە بۆ پارێزگای "مارب" ئاسانتر بووە و پێ دەچێت "رغوان" و "مدغل" ئامانجەکانی داهاتووی ئەو هێزانە لەو میحوەرە بێت.

رەنگی سوور = ھاوپەیمانی سەعودیا
رەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.