هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی فەرمی داعش بە بڵاو کردنەوەی چەندین زانیاری رایانگەیاند کە ئەو گروپە توانیویەتی ٥٩٣ ئۆپەراسیۆن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی سوریا ئەنجام بداتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو گروپە تیرۆریستیە لە ساڵی رابردوو ٥٩٣ هێرشی بۆ سەر هێزەکانی سوپای سوریا و سوریای دیموکرات و چەکدارانی دیکەی سوری ئەنجام داوە کە لە کۆی گشتی ئەو هێرشەدا ١٣٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون. هەروەها ٢٩٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی و گواستنەوە لەلایەن ئەو گروپەوە تێکشکاوە یان زیانی پێ گەیەنرایە.
ئاماری داعش بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەم گروپە تەکفیریە بە شێوەی دیار جموجۆڵەکانی بە دانانی کەمین و بۆمبی چێندراو و ئۆپەراسیۆنی سنوردار لە بیابانەکانی سوريا ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
وەک دەبینرێت ئەم گروپە بە نیازی کۆنترۆل کردنی هیچ ناوچەیەک لە ئێستادا نیە و زیاتر هەوڵەکانی بۆ گەیاندنی زیان و کوژران لە سوپای سوریایە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا نزیکەی ٤٤ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا لە هێرشەکانی داعش لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە کوژراون کە زۆربەی ئەو کوژراوانە لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما تۆمار کراوە و هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٤٠٠ جار پێگەکانی داعشیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.