هەواڵە تایبەتەکان: حکومەتە تازەکەی ئەمریکا بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رێککەوتننامەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات بە شێوەی کاتی بۆ پێداچوونەوە راگرت.
شەوی رابردوو سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە هەڵپەساردنی رێککەوتننامەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات بە مەبەستی دووبارە پێداچوونەوە کردن لەم رێککەوتننامەکان هەواڵی دایەوە.
ئەم رێککەوتنامانە لە فرۆشتنی ٣ هەزار بۆمب لە جۆری GBU-39 SDB I بە وڵاتی سعودیە بە بەهای ٢٩٠ ملیۆن دۆلار و هەروەها ٥٠ فڕۆکەی جەنگی F-35 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ_9 B و مووشەکی هەوا بۆ هەوایی ئەمریکی بە ئیمارات بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار، پێک هاتبوون.
لەلایەکی دیکەوە بنیامین نهتهنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە بێ کاریگەری زانی لەسەر رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو رژێمە لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان و ووتی: «پەیوەندی ئێمە لەگەڵ وڵاتی عەرەبی گەیشتووە قۆناغێک کە گەڕانەوەی نیە و ڕاگرتنی رێککەوتننامەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم پەیوەندییانە نابن.»
ئەوەی کە دیارە پێداچوونەوەیەکی بەم شێوەیە بۆ حکومەتێک کە تازە پێکهاتووە شتێکی ئاساییە، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە رێککەوتنی فرۆشتنی ئەم کەلوپەلە سەربازییانە لە بەرامبەر رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتە عەرەبییەکان لەگەڵ رژێمی ئیسرائیل کراوە و لە ئێستادا سیاسەتی بایدن لەگەڵ رێککەوتنامەکانی حکومەتی ترەمپ دەتوانین بە فێڵێکی ئەمریکییەکان بە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بزانرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.