27‏/01‏/2021

سەردانی وەزیری هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل بۆ سودان

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی سەرچاوەکانی رژێمی زایۆنیستی، "الی کوهن" وەزیری هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل بە یاوەری شاندێک سەردانی سودانی کردەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی رابردوو رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان رژێمی ئیسرائیل و سودان واژۆ کرا بوو.

لە درێژەی سەردانەکە کە وەک یەکەم سەردانی وەزیرێکی ئیسرائیلی بۆ سوودان هەژمار دەکرێت، "الی کوهن" لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و یاسین ئیبراهیم وەزیری بەرگری سودان دیدار و گفتوگۆی کردووە.

وەک دەوترێت هەر دوو لایەن لەم دیدارەدا چەندین رێککەوتننامەیان لە بوارەکانی ئەمنی و سیاسی واژۆ کردووە کە ووردەکاریەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.

ناردنی هێزی سەربازی سودانی بۆ شەڕی یەمەن، هاوبەشی کردن لە بەرەی دژ بە ئێران لە ناوچەکە، پەرەپێدان بە پەیوەندی ئابووری و زەمینەسازی بۆ ئازادی چالاکی یەهودیەکان لە سودان دەتوانن بەشێک لە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ئەو دیدارە بن.

سودان سێیەمین وڵاتی گەورەی ئەفریقایە کە لە ساڵانی رابردوو رۆڵێکی گرنگی لە رووداوەکانی ناوچەکە لە ناویان گواستنەوەی هاوکاری بەرەی خۆڕاگری بۆ کەرتی غەزە و شەڕی یەمەن و... هەبووە.

رۆڵی سودان لە گواستنەوەی یەهودیەکانی فالاشە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٩١ لە ئەسیوپیا بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین رۆڵێکی بەرچاوە و دەتوانرێت ئەم رۆڵەی وەک بەردی بناغەی پەیوەندییەکانی سودان و رژێمی ئیسرائیل بزانرێت.

شایانی باسە سودان و رژێمی ئیسرائیل لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٠ پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.