هەواڵە تایبەتەکان: رووسیا داوای درێژ کردنەوەی مۆڵەتی پاشەکشە کردنی هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری حەسەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) کردەوە
بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان لە شاری حەسەکە، دوای کۆتای هاتنی مۆڵەتی دیاری کراو لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری حەسەکە لە ٢٠ی ئەم مانگە، رووسیا داوای درێژکردنەوەی ئەم مۆڵەتە بۆ مەبەستی خستنەڕووی پێشنیار بۆ هەر دوو لایەن کردەوە.
بە پێی ئەم ڕووداوانە، پارێزگاری حەسەکە هەروەها هەواڵی گەمارۆ دانی شاری حەسەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئەمریکییەکان دایەوە و راگەیاند سوپای سوریا ئامادەیە رووبەڕووی هەموو جۆرە هێرش و دەستدرێژی لەلایەن ئەو هێزانە ببێتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.
رووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی SDF و سوپای سوریا لە حەسەکە لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٩ ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکوری سووریا لە ژێر ناونیشانی "کانی ئاشتی" دژ بە هێزەکانی SDF دەستپێکردەوە کە بە هاتنی هێزەکانی سوپای سوریا و روسیا بۆ ناوچەکە، تورکیا نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی لەو ئۆپەراسیۆنە و بە تەنیا ناوچە سنوورییەکان بو قولایی ٣٠ کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە داگیر کران.
لەگەڵ ئەوەشدا رێبەرانی ئێستای کوردانی سوريا دژایەتی کردنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامە و بە پشت بەستن بە ئەمریکا و هێزەکانی ئەو وڵاتە سیاسەتەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.