- بە ووتەی رۆژنامەی عبری زمانی "Yedioth Ahronoth"، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخات، لە گەورەترین دزی لە سوپای رژێمی زایۆنیستی ٩٣ هەزار فیشەکی ٥.٥٦ میلیمەتری هەفتەی رابردوو لە کۆگای یەکێک لە بنکە فێرکارییەکانی سوپای ئەو رژێمە لە نزیک شارۆچکەی "تسئیلیم" لە باشوری ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی ئەو رژێمە لە فەلەستین دزراوە کە لە مێژووی ئەو سوپایە بە گەورەترین دزی دادەنرێت. ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا دەیان چەک و کەلوپەلی سەربازی دیکەش هەروەها لەم بنکەیە و چەندین بنکەی دیکە دیار نەماون.
- سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی دوپاتی کردەوە کە چەندین سەفەری شاراوە بۆ هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هەبووە. هەواڵدەری عبری زمانی "وای نت" راگەیاند بنیامین نهتهنیاهۆ لە کۆبوونەوەی حیزبی لیکود ئەوەی راگەیاندووە بەڵام ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا نەکردووە.
- لە گرژییەکانی نێوان زایۆنییەکان لەگەڵ پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە قودس، ٧ پۆلیسی ئەو رژێمە بریندار بوون.
- لە ساڵی رابردوو ٤٨ فەلەستینی کە لە نێوانیاندا ٨ منداڵ و ٢ ئافرەت دەبینرێت لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کوژراون.
- لێژنەیەک لە بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین حەماس بە سەرۆکایەتی ئوسامە حەمدان لە بەرپرسانی باڵا و دکتۆر خالد قدومی نوێنەری ئەو بزووتنەوەیە لە ئێران، لەسەر مەزاری قاسم سولێمانی ئامادە بوون.
- بەرپرسانی گروپە فەلەستینیەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە کەرتی غەزە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولێمانی رایانگەیاند، "سولێمانی بەربەستێکی توند لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا و زایۆنیستی دامەزراند کە ڕێگاکەی تا ئازادی فەلەستین بەردەوام دەبێت".
- ژمارەی فەلەستینیە دەسبەسەر کراوەکانی ناو زیندانەکانی رژێمی زایۆنیستی کە تووشی کۆرۆنا بوون، بۆ ١٦٥ کەس بەرز بوویەوە.
- یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، ئابڵوقە بۆ سەر رژێمی زایۆنیستی بە ئەرک زانی.
- رۆژنامەیەکی عبری راگەیاند، بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی زیندانەکانی رژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر پاسەوانە ئافرەتەکانی خۆی، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.