13‏/01‏/2021

ڤیدیۆ | ئێران کەشتییەکی گەورەی سەربازی دروست کردووە

هەواڵە تایبەتەکان: ئێران دوای دروست کردنی کەشتییەکی سەربازی گەورە بە ناوی "مەکران" بۆ بەشداری لە ڕاهێنانی" ئیقتیدار"ی مووشەکی رادەستی هێزە دەریاییەکانی کرد.

لە راگەیەندراوی نووسینگەی ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانی هاتووە، کەشتی "مەکران" و كەشتی شەڕكەری "زەرە"ی مووشەكھاوێژ وەردەگرن بۆ ئەوەی ھەردوو كەشتییەكە بەشداری لە راھێنانەكانی "ئیقتیدار"ی مووشەكیدا بكەن، كە بڕیارە لە گەرووی ھورمز ئەنجامبدرێت، دوای ئەوەی كەوتنە ژێر تاقیكردنەوە سەركەوتووەكان لە دوو ناوچەی دەریایی دوور و نزیك.

كەشتی "مەكران" بنكەیەكی سەرئاوە بۆ ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی ئێرانی کە دەتوانێت ٥ ھیلیكۆپتەر و ٦ بەلەمی سەربازیی و چەندین جۆری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەند كۆمەڵەیەک لە ھێزەكانی تایبەتی دەریاوانی لە خۆ بگرێت.

بە پێی هەواڵەکان ئەم کەشتییە هەروەها توانای ٣ جار گەڕان بە دەوری زەویدا بە بێ وەستانەوەی هەیە کە هەروەها توانای هەڵگرتنی ١٠٠ هەزار تۆن سووتەمەنی هەیە.

مەکران یەكێكە لە گەورەترین كەشتیە سەربازییەکان لە مێژووی ئێران کە بۆ جێبەجێکردنی ئەركەكان لە باكووری زەریای ھند و گەرووی باب موندب و دەریای سوور دەخرێتە ژێر فەرماندەی ھێزەكانی دەریاوانی ئەو وڵاتە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.