03‏/01‏/2021

ڕووداوەکانی سوریا، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێ کانی (راس العین) لە باکوری پارێزگای حەسەکە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا. شاری سەرێ کانی لە پایزی ٢٠١٩ و دوای هێرشی تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان دایە.

- بە گوێرەی زانیاریەکانی ناوەندی ئاشتی روسی لە سوریا، چەکداران ١٦ جار ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە کە ٣ جاریان تایبەت بە پارێزگای حەلەب و ٦ جار تایبەت بە پارێزگای لازقیە و ٧ جار تایبەت بە پارێزگای ئێدلب و هەروەها یەک جاریش تایبەت بە پارێزگای حەمایە.

- دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هێرشی چەندین کەسی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک گوندی "الاشیطح" لە پارێزگای دێرەزوور گیانیان لەدەستدا.

- کاروانێکی سەربازی دیکەی تورکیا لەگەڵ کەلوپەلی سەربازی لە ڕێگای دەروازەی سنوری پارێزگای ئیدلب کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە، هاتنە ناو خاکی سوریا. ئەمە لەکاتێکدایە هاتوچۆ کردنی هێز و کەلوپەلی سەربازی تورکیا بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا بۆ ئەو هێزانە بووەتە شتێکی ئاسایی.

- هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ناوچەی "القصور" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور توانایان ١٤ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیر و ٢ ئەندامی دیکەی ئەو گروپە بکوژن.

- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەلباب.

- چەکدارانی سەر بە تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە عەین عیسا بۆردومان کردەوە. ئەم بۆردومانە سەرەڕای ئامادەبوونی هێزەکانی روسیا لەو ناوچەیە.

- تیرۆریستانی "حراس الدین" بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بنکەی هێزەکانی روسیا لە باکوری رەقە. ئەم هێرشە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە بەڵام ژمارەکانیان رانەگەیێنراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.