26‏/01‏/2021

ڕووداوەکانی سوریا، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: تیرۆریستانی داعش هێرشیان بردە سەر پاسێکی سوپای سوریا لە ناوچەی شولا؛ بە هۆی ئەم هێرشە ٣ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا کوژران و ١٠ی دیکە بریندار بوون.

- هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) گەمارۆی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری حەسەکەیان داوە و ئەو هێزانە رێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و ئەوانەی هەڵگری خوراک و ئاوی خواردنەوە و... بۆ ناو ئەو شارە دەکەن. گرژییەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی سوپای سوریا سەرەڕای نێوەندگیری رووسیا هێشتا بەردەوامە.

- وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک راگەیاند کە سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکانی سوریا و بابەتە جیاوازەکان گفتوگۆ دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هەروەها راگەیاند: ڕای و بۆچوونی مۆسکۆ و تاران لەسەر کێشەکانی سوریا تا ڕادەیەکی زۆر لەیەک نزیکن.

- سوپای سوریا پێگەکانی چەکدارانی سەر تورکیا لە باشوری پارێزگای ئیدلبی ئەو وڵاتەی بۆردومان کردەوە.

- کاروانێکی تازەی سوپای تورکیا بە کەلوپەلی سەربازییەوە لە سنووری کفرلوسین هاتنە ناو پارێزگای ئیدلب لە سوریا.

- سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری "تل ابیض" کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە هەواڵیان دایەوە. لەم تەقینەوەیە کە لە یەکێک لە بازاڕەکانی ئەو شارە روویداوە، ٣ کەس کوژراون و ٧ی دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چۆنیەتی تەقینەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

- لە هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە بیابانەکانی سوريا ١٣ کەس لە تیرۆرستانی داعش کوژران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.