29‏/01‏/2021

ئەمریکا و ئیسرائیل چۆن فێڵیان لە سعودیە و ئیمارات کردەوە؟

هەواڵە تایبەتەکان: حکومەتە تازەکەی ئەمریکا بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رێککەوتننامەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات بە شێوەی کاتی بۆ پێداچوونەوە راگرت.

شەوی رابردوو سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە هەڵپەساردنی رێککەوتننامەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات بە مەبەستی دووبارە پێداچوونەوە کردن لەم رێککەوتننامەکان هەواڵی دایەوە.

ئەم رێککەوتنامانە لە فرۆشتنی ٣ هەزار بۆمب لە جۆری GBU-39 SDB I بە وڵاتی سعودیە بە بەهای ٢٩٠ ملیۆن دۆلار و هەروەها ٥٠ فڕۆکەی جەنگی F-35 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ_9 B و مووشەکی هەوا بۆ هەوایی ئەمریکی بە ئیمارات بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار، پێک هاتبوون.

لەلایەکی دیکەوە بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە بێ کاریگەری زانی لەسەر رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو رژێمە لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان و ووتی: «پەیوەندی ئێمە لەگەڵ وڵاتی عەرەبی گەیشتووە قۆناغێک کە گەڕانەوەی نیە و ڕاگرتنی رێککەوتننامەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم پەیوەندییانە نابن.»

ئەوەی کە دیارە پێداچوونەوەیەکی بەم شێوەیە بۆ حکومەتێک کە تازە پێکهاتووە شتێکی ئاساییە، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە رێککەوتنی فرۆشتنی ئەم کەلوپەلە سەربازییانە لە بەرامبەر رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتە عەرەبییەکان لەگەڵ رژێمی ئیسرائیل کراوە و لە ئێستادا سیاسەتی بایدن لەگەڵ رێککەوتنامەکانی حکومەتی ترەمپ دەتوانین بە فێڵێکی ئەمریکییەکان بە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بزانرێت.

تیرۆری فەرماندەیەکی "فیلق الشام" لە باکوری حەلەب

هەواڵە تایبەتەکان: رۆژی سێشەممە سەرچاوەکان لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک تایبەت بە چەکدارانی سەر بە تورکیا لە جەرابلوس هەواڵیان دایەوە.

چەند کاتژمێرێک دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرچاوەکان هەواڵی کوژرانی فەرماندەیەکی گروپی تیرۆریستی "فیلق الشام" بە ناوی "احمد غنوم" لەگەڵ خانەوادەکەیان بڵاو کردەوە.

ئەم گروپە یەکێک لەو گروپە تیرۆریستییە سورییەکانە کە لە ئۆپەراسیۆنی چڵە_زەیتوون ی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سوریا بەشداری هەبوو.

28‏/01‏/2021

بنکەی ڤیکتۆریا لە بەغدا و کاروانێکی لۆجستیکی ئەمریکا لە بەسرە کرانە ئامانج

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی هەواڵەکان ئەمشەو چەندین مووشەک ئاراستەی بنکەی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە، ئەم هەواڵە لەکاتێدا لەلایەن هەندێ سەرچاوە بڵاو دەکرێتەوە کە سەرچاوەکانی نزیک لە حکومەتی کازمی تا ئێستا هێرشەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

بە گوێرەی هەندێک هەواڵی دیکە چەند خولەکێک پێش ئێستا هێرش کرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە جریشان لە پارێزگای بەسرەی عێراق.



خۆپیشاندان لە شارەکانی حەسەکە و قامشلۆ دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات

هەواڵە تایبەتەکان: خەڵکی شارەکانی حەسەکە و قامشلۆ وەک ناڕەزایەتیەک بە گەمارۆی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) بۆ سەر ئەو ناوچانە و رێگری کردن لە هاتنی کەلوپەل و خوراک لەلایەن ئەو هێزانەوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەم ناڕەزایەتیانە لە کاتێکدایە کە گەمارۆ و سنوردارکردنی هاتوچۆ و هاوردە کردنی کەلوپەل و خوراک لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ سەر ئەو شارانە بۆ سێزدەمین ڕۆژە کە بەردەوامە.

27‏/01‏/2021

سەردانی وەزیری هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل بۆ سودان

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی سەرچاوەکانی رژێمی زایۆنیستی، "الی کوهن" وەزیری هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل بە یاوەری شاندێک سەردانی سودانی کردەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی رابردوو رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان رژێمی ئیسرائیل و سودان واژۆ کرا بوو.

لە درێژەی سەردانەکە کە وەک یەکەم سەردانی وەزیرێکی ئیسرائیلی بۆ سوودان هەژمار دەکرێت، "الی کوهن" لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و یاسین ئیبراهیم وەزیری بەرگری سودان دیدار و گفتوگۆی کردووە.

وەک دەوترێت هەر دوو لایەن لەم دیدارەدا چەندین رێککەوتننامەیان لە بوارەکانی ئەمنی و سیاسی واژۆ کردووە کە ووردەکاریەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.

ناردنی هێزی سەربازی سودانی بۆ شەڕی یەمەن، هاوبەشی کردن لە بەرەی دژ بە ئێران لە ناوچەکە، پەرەپێدان بە پەیوەندی ئابووری و زەمینەسازی بۆ ئازادی چالاکی یەهودیەکان لە سودان دەتوانن بەشێک لە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ئەو دیدارە بن.

سودان سێیەمین وڵاتی گەورەی ئەفریقایە کە لە ساڵانی رابردوو رۆڵێکی گرنگی لە رووداوەکانی ناوچەکە لە ناویان گواستنەوەی هاوکاری بەرەی خۆڕاگری بۆ کەرتی غەزە و شەڕی یەمەن و... هەبووە.

رۆڵی سودان لە گواستنەوەی یەهودیەکانی فالاشە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٩١ لە ئەسیوپیا بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین رۆڵێکی بەرچاوە و دەتوانرێت ئەم رۆڵەی وەک بەردی بناغەی پەیوەندییەکانی سودان و رژێمی ئیسرائیل بزانرێت.

شایانی باسە سودان و رژێمی ئیسرائیل لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٠ پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە.


26‏/01‏/2021

کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە

گەنجێکی فەلەستینی ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە باکوری کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بە گوللەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی کوژرا.

سەرچاوەکان لە ناوچەکە رایانگەیاند، هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل ئەم گەنجەیان بە بیانووی ئەوەی کە بە نیاز بووە هێرش بکاتە سەریان، لە نزیک شارۆچکەی "آرئیل" لە باکوری کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بە گوللە کردوویانە ئامانج. 

ڤیدیۆی هێرش بردنە سەر دوو کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق

ڤیدیۆی هێرش بۆ سەر دوو کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق بڵاو کرایەوە

گروپی "سرايا اولياء الدم " کە گروپێکی بەرخۆدانی عێراقیە، ڤیدیۆی دوو هێرشەکەی ڕۆژی رابردووی بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگاکانی زيقار و ناسریە لە عێراق بڵاو کردەوە.




ڕووداوەکانی سوریا، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: تیرۆریستانی داعش هێرشیان بردە سەر پاسێکی سوپای سوریا لە ناوچەی شولا؛ بە هۆی ئەم هێرشە ٣ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا کوژران و ١٠ی دیکە بریندار بوون.

- هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) گەمارۆی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری حەسەکەیان داوە و ئەو هێزانە رێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و ئەوانەی هەڵگری خوراک و ئاوی خواردنەوە و... بۆ ناو ئەو شارە دەکەن. گرژییەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی سوپای سوریا سەرەڕای نێوەندگیری رووسیا هێشتا بەردەوامە.

- وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک راگەیاند کە سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکانی سوریا و بابەتە جیاوازەکان گفتوگۆ دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هەروەها راگەیاند: ڕای و بۆچوونی مۆسکۆ و تاران لەسەر کێشەکانی سوریا تا ڕادەیەکی زۆر لەیەک نزیکن.

- سوپای سوریا پێگەکانی چەکدارانی سەر تورکیا لە باشوری پارێزگای ئیدلبی ئەو وڵاتەی بۆردومان کردەوە.

- کاروانێکی تازەی سوپای تورکیا بە کەلوپەلی سەربازییەوە لە سنووری کفرلوسین هاتنە ناو پارێزگای ئیدلب لە سوریا.

- سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری "تل ابیض" کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە هەواڵیان دایەوە. لەم تەقینەوەیە کە لە یەکێک لە بازاڕەکانی ئەو شارە روویداوە، ٣ کەس کوژراون و ٧ی دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چۆنیەتی تەقینەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

- لە هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە بیابانەکانی سوريا ١٣ کەس لە تیرۆرستانی داعش کوژران.

بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی سعودیە +ڤیدیۆ

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناویان رۆیتەرز، ئەمرۆ لە بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ریاز پایتەختی سعودیە هەواڵیان دایەوە.

دانیشتووان و سەرچاوەکانی سعودیە لە سۆشیال میدیا هەروەها رایانگەیاند دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیان بیستووە.

ئەم سەرچاوانە هەروەها چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە تەقینەوەکە تایبەت بووە بە تێکشکاندنی مووشەکێک لەلایەن سیستەمی بەرگری سعودیە لە ئاسمانی ریاز.



خۆپیشاندانی بەرفراوان لە یەمەن دژ بە ئەمریکا + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان: هەزاران کەس لە خەڵکی شارە جیاوازەکانی یەمەن ڕۆژی رابردوو، ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئیدانە کردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە بە تیرۆریست ناوبردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن و ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئەو بزووتنەوەیە.







25‏/01‏/2021

شەڕ و پێکدادان لە شاری "طفس" لە باشوری سوریا + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان: دوای سەرکەوتوو نەبوونی گفتوگۆکان لە نێوان سوپای سوریا و چەکدارانی "طفس" لە رۆژئاوای درعا و قبوڵ نەکردنی مەرجەکانی گواستنەوەی "خلدون الزعنی" و هێزەکانیی بۆ ئیدلب و رادەست کردنی کەلوپەلە سەربازییەکانیان، سوپای سوریا بڕیار بە رووبەڕووبوونەوە و کۆنترۆل کردنی ناوچەکە دا.

ڕۆژی رابردوو سوپای سوریا پێگەکان و بنکەکانی "خلدون الزعنی" و چەکدارانی لە شاری "طفس" بۆردومان کردەوە و چەند هێرشێک بۆ سەر ئەو چەکدارانە ئەنجام دا کە سەرکەوتوو نەبوون. لەلایەکی دیکەشەوە خەڵکی درعا بە کۆبوونەوەیان لەو شارە پشتگیری خۆیان لەو چەکدارانە دەربڕین و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر سوپای سووریا ڕایانگەیاند: "لە ئەگەری بەردەوامی دەستدرێژیی، ئێمە شەڕ رادەگەیەنین."

چەکداران دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای سوریا (لەشکری چوارەمی سوپای سوریا) داوای هاوکاری لە خەڵک و بە تایبەت گەنجان کردەوە. هەندێک لە دانیشتوانی دەوروبەری درعا هەروەها بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیان لە چەکدارانی "طفس"، ئامادەیی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای سوریان راگەیاند.

لە رۆژانی رابردوو هەندێک سەرچاوە هەواڵی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و تانکی T-72 لەلایەن سوپای سوریا بۆ پارێزگای درعایان بڵاو کردبوویەوە.

شاری "طفس" لەگەڵ شارەکانی دیکە وەک "داعل، مزیرب، تلشهاب، یادوده، صیدا و …" بەشێک لەو ناوچانەن کە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی فراوانی سوپای سوریا لە ساڵانی رابردوو بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەکانی داگیر کراو لە باشوری ئەو وڵاتە، بریتی بوون لەو شارانە کە ئامادە بە قبوڵ کردنی ئاشتی نیشتمانی بوونەوە.

وەک دەبینرێت ماوەی ئاشتی نیشتمانی هەلێک بووە بۆ خۆ ئامادە کردنەوە ئەو چەکدارانە.

ڕووبەڕوو بوونەوەی سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە

هەواڵە تایبەتەکان: رووسیا داوای درێژ کردنەوەی مۆڵەتی پاشەکشە کردنی هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری حەسەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) کردەوە

بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان لە شاری حەسەکە، دوای کۆتای هاتنی مۆڵەتی دیاری کراو لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری حەسەکە لە ٢٠ی ئەم مانگە، رووسیا داوای درێژکردنەوەی ئەم مۆڵەتە بۆ مەبەستی خستنەڕووی پێشنیار بۆ هەر دوو لایەن کردەوە.

بە پێی ئەم ڕووداوانە، پارێزگاری حەسەکە هەروەها هەواڵی گەمارۆ دانی شاری حەسەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە ئەمریکییەکان دایەوە و راگەیاند سوپای سوریا ئامادەیە رووبەڕووی هەموو جۆرە هێرش و دەستدرێژی لەلایەن ئەو هێزانە ببێتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

رووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی SDF و سوپای سوریا لە حەسەکە لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٩ ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکوری سووریا لە ژێر ناونیشانی "کانی ئاشتی" دژ بە هێزەکانی SDF دەستپێکردەوە کە بە هاتنی هێزەکانی سوپای سوریا و روسیا بۆ ناوچەکە، تورکیا نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی لەو ئۆپەراسیۆنە و بە تەنیا ناوچە سنوورییەکان بو قولایی ٣٠ کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە داگیر کران.

لەگەڵ ئەوەشدا رێبەرانی ئێستای کوردانی سوريا دژایەتی کردنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامە و بە پشت بەستن بە ئەمریکا و هێزەکانی ئەو وڵاتە سیاسەتەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن.

24‏/01‏/2021

گروپێکی بەرخۆدان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ریاز گرتە ئەستۆ

هەواڵە تایبەتەکان: گروپێک بە ناوی "الویه الوعده الحق" بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی رابردوو بۆ سەر ریاز پایتەختی سعودیە گرتە ئەستۆ. 

ئەم گروپە لە بەیاننامەیەکەی دوپاتیکردەوە ئەم هێرشە وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی تەیرانی بەغداد و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.

لە بەیاننامەی ئەم گروپە هەروەها هەڕەشە لە سعودیە و ئیمارات بە هێرشی زیاتر و قورستر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان و وەک دەوترێت ئەم هێرشە لە ناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دراوە. شارەزایەکی سەربازی ڕووسی لەم بارەیەوە ووتی: "فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە سەرەڕای هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ سعودیە و ئەو کەلوپەلە گران بەهاکانی سعودیە، توانیویەتی بە بڕینی ٥٠٠ کیلۆمەتر بەبێ ئەوەی لەلایەن سیستەمی راداری و بەرگری بناسرێتەوە، ئەم کارە ئەنجام بدات."

23‏/01‏/2021

رووبەڕووبوونەوەی سەختی حەشدی شەعبی و داعش لە سەلاحەدین

هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە هێرشی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵەکان لەم شەڕ و پێکدادانە ١١ کەس لە حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستداوە و ١٠ی دیکەش برینداربوون. "ابو علیاء الحسناوی" فەرماندەی ئەو هێزانە لە ناو کوژراوان دا دەبینرێت.

لەم پێکدادانە هەروەها ١٧ ئەندامی داعش کوژراون.

ئەنسارۆڵڵا: هێرشی مووشەکی بۆ سەر ریاز کاری ئێمە نیە

یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا هەر جۆرە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ریاز پایتەختی سعودیە لەلایەن ئەوانەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو رەتکردەوە.

ناوبراو بە ئاماژەی بە مافی یەمەن بۆ وەڵامدانەوە بە هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن ووتی: ئێمە هەر ئۆپەراسیۆنێکمان دژ بە دوژمن ئەنجام بدەن، بە سەر بەرزییەوە قبوڵی دەکەین و دەگرینە ئەستۆ.

شایانی باسە لە چەند کاتژمێری رابردوو هاوپەیمانی سعودیە راگەیاند بوو، چەند مووشەکێک ئاراستەی ریاز پایتەختی سعودیە کراوە کە سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتە توانیوە تێکیان بشکێنێت.

هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر پایتەختی سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە چەند مووشەکەوە هێرشی کردوەتە سەر ریاز پایتەختی سعودیە.

هاوکات سەرچاوەکانی نزیک لە سعودیە بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک رایانگەیاندووە توانیویەتی مووشەکێک لە ئاسمانی ریاز تێکبشکێنن.

ئەمە چەندین جارە لە ماوەی رابردوودا ئەنسارۆڵڵا هێرشی هاوشێوە دەکاتە سەر دامەزراوە سەربازی و نەوتییەکانی سعودیە لە قولایی خاکی ئەو وڵاتە کە وەک راگەیاندووە وەڵامدانەوەیەکە بە بەردەوامی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن.

ووتەبێژی ھێزەکانی یەمەن نزیک لە ئەنسارۆلا پێشتر داوای لە خەڵک و کۆمپانیاکان کرد بوو لە شوێنی سەربازی و گرنگی ناو خاکی سعودیە خۆیان بەدور بگرن.



دەسبەسەر کردنی فەرماندەیەکی داعش لەلایەن ئەنسارۆڵڵا

هەواڵە تایبەتەکان: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ڕزگاری یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە دەسبەسەر کردنی "أبی عبیده التعزی" لە فەرماندەکانی داعش لە باکوری تەعەز لە یەمەن هەواڵی دایەوە.

لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکانی ئەنسارۆڵڵا کە لە ناوچەی "عزله الحیمة" لە باکوری پارێزگای "تعز" ماوەی چەند هەفتەیە بەردەوامە، هەروەها ١٠ کەس لە ئەندامانی داعش کە لە نێوانیان ٣ فەرماندە بە ناوەکانی "عزام طه محمد عبدالله العبد" ئەمیری داعش لە باکوری "تعز" ، "عبدالله نعمان احمد سیف" بەرپرسی دروست کردنی مین و بۆمب و "اکرم قائد ناجی محمد" کوژران و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە لەو گروپە بریندار و هەروەها ژمارەیەک دەستگیر کراو بوون.

22‏/01‏/2021

هێرش کرایە سەر چەندین کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: لە چەند کاتژمێری رابردوو گروپەکانی بەرخۆدانی عێراقی چەندین کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکایان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کردنە ئامانج.

بە ووتەی سەرچاوەکانی ناوچەکە ئەم کاروانانە لە پارێزگاکانی ناسریە و بابل و دیوانیە و ناوچەی ئەبوغرێب و کاروانێکی دیکەی سەربازیش هەروەها لە بابل کراوەتە ئامانج.

گروپی "اصحاب الکهف" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ و راگەیاند لە یەکێک لەم هێرشانە دوو راوێژکاری ئیسپانی کراوەتە ئامانج.

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە پارێزگای حەمای لەو وڵاتە.

ئەم هێرشە کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بە بەکارهێنانی ئاسمانی شاری تەرابلسی لوبنان ئەنجام درا کە سیستەمی بەرگری سوریا توانی رووبەڕووی هەندێک لەو مووشەکانە ببێتەوە.

تا ئێستا هیچ ئامارێک لە زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

پاشەکشەی ئەمریکا لە سومالی

هەواڵە تایبەتەکان: سوپای ئەمریکا لە ئامادەیی خۆی بۆ پاشەکشە کردن لە سومالی هەواڵی دایەوە.

بە پێی ئەو فەرمانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دەریکرد بوو، سوپای ئەو وڵاتە دەبێت تا ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ تەواوی هێزەکانی خۆی لە سومالی بکشێنێتەوە و بۆ بنکە سەربازییەکانی لە کینیا و جیبووتی و وڵاتانی دیکە بگوازێتەوە. ترەمپ لەم فەرمانەدا هەروەها داوا لە هێزەکانی ئەمریکا کرد بوو لەگەڵ پاشەکشە کردنیان هاوکات ژمارەیەکی کەم لەو هێزانە لە هەندێک لە دامەزراوەکانی شاری موگادیشو پایتەختی سومالی بهێڵنەوە.

ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان لە سومالی پێش ئەم فەرمانە ٧٠٠ کەس دەبوو کە بە بیانووی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گروپی تیرۆریستی "الشباب" لەو وڵاتە جێگیر ببوون.

21‏/01‏/2021

هێرش کرایە سەر کاروانێکی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ئەبوغرێب لە بەغدا کرایە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند کاتژمێری رابردوو هەروەها هێرش کرا بوو سەر کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی لە سەماوە.

20‏/01‏/2021

بۆردومانی کەرتی غەزە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە

هەواڵە تایبەتەکان: تۆپخانەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە چەندین ناوچەیان لە کەرتی غەزە بۆردومان کردەوە.

سەرچاوەیەک لە کەرتی غەزە لەگەڵ دوپاتکردنی ئەم بۆردومانە راگەیاند: لە هێرشەکەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە بینایەکی نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانج کە بە هۆی ئەم تاوانە، هاوڵاتیەک دوای بریندار بوونی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و زیانێکی زۆر بەر بیناکە کەوتووە. هەروەها پێگەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوەندی غەزە بۆردومان کراون.

ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەم هێرشانەی وەک وەڵامدانەوەیەک بە هاوێشتنی مووشەکێک لە کەرتی غەزە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان لە فەلەستین، ناو برد.

وێبسایتی عبری زمانی «مکور ریشون» راگەیاند، رژێمی زایۆنیستی لە رێگای میسرەوە پەیامێک بۆ حەماس لەسەر ئەو مووشەکانە کە لە کەرتی غەزە هاوێژراون ناردووە کە لە پەیامەکەیدا هاتووە : «بیانووی ئەوەی کە هەورە بروسکە کاریگەری لەسەر ئەو مووشەکانە کردووە بۆ هاوێشتنیان، لەمەودوا سوودی نیە و بە هاوێشتنی هەر مووشەکێک بە بێ بەرچاو وەرگرتنی کەشی ئاو و هەوا بە توندی وەڵامی دەدرێتەوە.»

19‏/01‏/2021

ڕووداوەکانی سوریا، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

- ناوەندی چاودێری هاوبەشی رووسیا و سوریا رایانگەیاند: نزیکەی ٣٠٠ سەربازی ڕووسی بۆ پشتگیری و بەهێزتر کردنی بنکە چاودێرییەکان لە پارێزگای حەسەکە نێردراون. ئەم هێزانە لە عەین عیسا و تل تەمر و بنکە چاودێرییەکانی دیکە جێگیر بوونەتەوە.

- بۆردومانی پێگەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە عین عیسا.

- چەندین کەسی نەناسراو یەکێک لە پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF)یان لە "شحیل" بە ئار پی چی کرانە ئامانج.

- هێزەکانی سوریای دیموکرات ٣ ئەندامی داعشیان لە ناوچەی "شحیل" لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیر کردەوە.

- هێزەکانی تورکیا بە پێچەوانەی رێککەوتنی موسکۆ، بنکەیەکی سەربازی تازەیان لە باکوری ڕۆژئاوای حەما لە سوریا دامەزراند.

- ناڕەزایەتی لە حەسەکە بەرامبەر بە هەنگاوەکانی تورکیا لە راگرتنی ئاوی خواردنەوە لەسەر ئەو شارە.

- هەلیکۆپتەرێکی Black Hawkی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ناچار بە نیشتنەوەی بەپەلە بوو. بە پێی زانیارییەکان ئەم هەلیکۆپتەرە لەکاتی وەرگرتنی سووتەمەنی تووشی کێشەی تەکنیکی بووە.

دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لەلایەن تورکیا لە سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی تورکیا بە پێچەوانەی رێککەوتنی موسکۆ، بنکەیەکی تازەیان لە گوندی "قسطون" لە باکوری ڕۆژئاوای حەما لە سوریا دامەزراند و هێز و کەلوپەلی سەربازی زۆریان بۆ ئەو بنکەیە گواستەوە.

ئەمە دووەم بنکەی سەربازی تورکیایە کە لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە سوریا دادەمەزرێت. پێشتریش بنکەیەکی سەربازی لە نزیک گوندی "افس" لە باکوری شاری سەراقب لە باشوری ئیدلب لەلایەن تورکیا دامەزرا بوو.

هێرشی ئاسمانی کرایە سەر هێزەکانی عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی "البهبهان" لە ناحیەی جرف سەخر لە پارێزگای بابلی عێراق بیسترا کە بە ووتەی سەرچاوەکانی ناوچەکە بە فڕۆکەیەکی نەناسراو هێرش کراوەتە سەر هێزە عێراقییەکان.

بە گوێرەی هەواڵەکان لەم هێرشەدا ٩ کەس لە هێزەکانی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

لە کاتێکدا سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئەم هێرشە رەتدەکەنەوە، بەڵام هێزێکی زۆر لەلایەن موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا نێردراون.

18‏/01‏/2021

دوو کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق کرانە ئامانج

هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی هەواڵەکان چەند خولەکێک پێش ئێستا هێرش کرایە سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە ناسریە و سەماوە لە عێراق.

گروپی "شهيد کریم درعم" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ.


لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا؛ هێرشی رژێمی زایۆنیستی و وەڵامدانەوەی حزبۆڵڵای لوبنان + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان: لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ جیهاد موغنیە، کوڕی عیماد موغنیە لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەی "الامل"ی "قنیطره"ی سوریا لەگەڵ موحەمەد عەلی دادی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران و چەند فەرماندەی دیکەی هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی هەلیکۆپتەرەکانی رژێمی ئیسرائیل کرانە ئامانج و کوژران.

چەندین کاتژمێر دوای ئەم هێرشە، رۆیتەرز بڵاویکردەوە لە هێرشی هەلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر "قنیطره" لە سوریا، ٦ کەس لە هێزەکانی ئێران کوژراون، بەڵام ئەم هەواڵە رەتکرایەوە.

دوای ئەم هێرشە "ئەلکس فیشمن" شارەزایەکی سەربازی رۆژنامەی زایۆنیستی "يديعوت أحرونوت" لە لێدوانێکدا ووتی، راگەیاندنی فەرمی ئێران بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی کوژراوانی ئەم هێرشە لە ناویاندا جیهاد موغنیە، هەڵگری پەیامێکە بۆ ڕای گشتی ناوچەکە و جیهان بەم مانایە کە : «ئێمە وەڵامدانەوەمان دەبێت... » و لەم بارودۆخە تەواوی ئەوانەی کە توانای رۆڵیان هەیە لە حاڵەتی ئامادەباشی دا دەبن؛ لە سوپای لوبنان و هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە باشوری لوبنان و سوپای ئیسرائیل لە باکوری فەلەستین!

کەناڵی یەکی تەلەڤیزیۆنی رژێمی زایۆنیستی هەروەها راگەیاند: حزبوڵڵا وەڵامدانەوەی دەبێت بەرامبەر بە هێرشەکەی "قنیطره"ی سوریا.

دوای ئەم هێرشەدا، هێزەکانی بەرخۆدان بە ڕاشکاوانە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە رژێمی ئیسرائیل کردەوە و رژێمی ئیسرائیل بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە راگەیاند، ئاگاداری ئەوە نەبووە کە فەرماندەیەکی ئێرانی لە نێوان ئەو کاروانە دا بووە کە لە سوریا کراوەتەوە ئامانج.

حزبوڵڵای لوبنان دوای ١٠ ڕۆژ لەو هێرشە، لە کەمینێکدا هێزەکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل لە ناوچەی "شعبا" دەکاتە ئامانج. هەرچەندە رژێمی ئیسرائیل ئاماری کوژراوان و بریندارانی هێزەکانی لەو کەمینە دا ٩ کەس راگەیاند، بەڵام سەرچاوەکانی ناوچەکە ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئیسرائیلیان لەو هێرشەدا ١٥ کەس راگەیاند.

وێنەی کەمینی هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر هێزەکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل 

17‏/01‏/2021

ڕووداوەکانی سوریا, ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئیدلب. لە ژمارەی قوربانیان ئەم تەقینەوەیە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نیە.

- هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) مانۆڕێکی سەربازی تازەیان لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک دامەزراوەی گازی کونکو ئەنجام دان.

- تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی "العزبە" لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

- سوپای سوریا پێگەکانی چەکداران لە ناوچەکانی باشوری پارێزگای ئیدلب کردە ئامانج.

- پێگەکانی سوپای سوریا لە باشوری ئیدلب لەلایەن چەکدارانەوە کرایە ئامانج. لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها لەو ناوچەیە پێگەکانی سوپای سوریا لەلایەن تیرۆرستانی" انصار التوحید" سەر بە تەحریرشام کرا بوو ئامانج.

- فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٣٠ جار دژ بە پێگەکانی داعش لە سوریا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە.

- لە دوو رۆژی رابردووە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە YPG هاتنی هەموو جۆرە ئامێری گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزانە لە شاری حەسەکە قەدەغە کردووە. ئەم بڕیارە دوای ئەوەی دێت کە کردەوەی تیرۆریستی بە ماتۆرسیکل و ئۆتۆمبێل دژ بەو هێزانە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

- چەکدارانی سەر بە تورکیا گوندی یالشی لە باکوری ڕۆژئاوای منبج یان بۆردومان کردەوە. 

- دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لەلایەن تورکیا لە "ارتاب"ی سوریا. دووری ئەم بنکەیە لەگەڵ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا ٣ کیلۆمەترە. 

- هێزە شاراوەکانی داعش لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە ٣٧ جار هێرشیان کردۆتە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچە بیابانییەکانی ئەو وڵاتە.

- بە پێی زانیارییەکان ناوەندی ئاشتی روسیا لە وڵاتی سوریا، چەکداران ٢١ جار ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.

16‏/01‏/2021

ڤیدیۆ | سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکی تازەی دوورهاوێژی تاقیکردەوە

هەواڵە تایبەتەکان: مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی جۆراوجۆر لە مەودای ١٨٠٠ کیلۆمەترییەوە ئامانجەکانی خۆیانیان لە باکووری زەریای هیند پێکا. 

قۆناغی دووەم و کۆتایی مانۆڕی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی "پێغەمبەری مەزن ١٥" کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی گشتی بیابانەکانی ناوەڕاستی ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنی ستراتیژیی مووشەکە بالستیکە دوورهاوێژەکان دژی ئامانجەکانی دیاری کراو و تێکشکانیان کۆتایی هات.

لە ئەم قۆناغە لە مانۆڕەکە کە بە ئامادە بوونی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، دوای دۆزینەوەی شوێنگەی پاپۆڕی دوژمنانی دیاری کراو لەلایەن سیستەمی هەواڵگری هێزی هەوافەزای ئەو هێزانەوە، مووشەکە بالستیکە دوورهاوێژە جیاوازەکان لە مەودای ١٨٠٠ کیلۆمەترییەوە ئامانجە دیاری کراوەکانیان لە باکووری زەریای هیند بە سەرکەوتوویی پێکا.



15‏/01‏/2021

ڤیدیۆ | تاقیکردنەوەی دەیان مووشەکی بالستیک لە ناوەندی ئێران

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سوپا پاسدارانی ئێران، قۆناغی یەکەمی مەشقی سەربازی ئەو هێزانە بە ناوی "پێغەمبەری مەزنی ١٥" ئەمڕۆ بە ڕەمزی "یا فاتمەی زەهرا" بە هاوێشتنی دەیان مووشەکی بالستیکی تازەی زەوی بۆ زەوی و بەڕێوەبردنی ئوپەراسیۆن لە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشیی لە ناوچەی گشتی بیابانەکانی ناوەندی ئێران بەڕێوە چوو.





هێرشی ئەنسارۆڵڵا بۆ قولایی خاکی سعودیە


هێرشی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە قولایی خاکی سعودیە

هاوپەیمانی سعودیە رایگەیاند توانیویەتی ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنسارۆڵڵا لەم هێرشەدا تێکبشکێنێت.

14‏/01‏/2021

ڕووداوەکانی سوریا، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: تیرۆریستانی ئەنساری تەوحید سەر بە تەحریرشام رایانگەیاند چەندین سەربازی روسی لە باشوری پارێزگای ئیدلبیان کردووەتە ئامانج و ٣ کەسیان لێ کوشتووە.


- هێزەکانی فاتمیونی سەر بە ئێران ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە گوایە چەندین کەس لە ئەندامە ئەفغانییەکانی ئەو هێزانە لە هێرشی ئەم دواییەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کوژرا بن.

- کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە لە چەندین تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەک و کەلوپەلی سەربازی پێک هات بوو، بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سنوری هەرێمی کوردستان و لە سنووری نایاسایی ئەلوەلید بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە ئاودیو کران.

- چەکدارانی سەر بە تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک عەین عیسایان بۆردومان کردەوە.

- مەشقی سەربازی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و سوریای دیموکرات لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتییەکانی کونکو لە پارێزگای دێرەزووری سوریا.

- تیرۆریستانی تەحریرشام ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان لە ناوچەی "تخاریم" لە رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب لە نزیک سنووری تورکیا دژ بە داعش ئەنجام دان. لە هەفتەی رابردوو هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوە لەو ناوچەیە دژ بە داعش ئەنجام درا بوو.

- بە پێی زانیارییەکان ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٢٧ جار ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.

- هێزەکانی ئەمریکا دەوریەی سەربازانیان لە گەڕەکی "غویران" لە شاری حەسەکە ئەنجام دان.

- تیرۆریستانی ئەنساری تەوحید سەر بە تەحریرشام رایانگەیاند چەندین سەربازی روسی لە باشوری پارێزگای ئیدلبیان کردووەتە ئامانج و ٣ کەسیان لێ کوشتووە. لە بەیاننامەی ئەم گروپە هاتووە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٣ کەس لە هێزەکانی روسیا کوژراون و ٨ی دیکەش برینداربوون. بەرپرسانی روسیا تا ئێستا ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردوتەوە.

زیان گەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیەکان لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی هێرشی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە و بەکارهێنانی گوللەی دووکەڵاوی، بۆ چەند کاتژمێرێک شەڕ لە نێوان هەر دوو لایەن دروست بوو.

بە پێی هەواڵەکان بولدۆزەرەکانی رژێمی زایۆنیستی بە بەزاندنی سنوور هەستان بە زیان گەیاندن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کە فەلەستینیەکان وەک وەڵامدانەوەیەک بەرەو ئەو بولدۆزەرانە تەقەیان کردەوە.

کەناڵی ١٢ی ئەو رژێمە هەواڵی تەقە کردنی فەلەستینیەکانی پشت ڕاست کردوتەوە.

لە ساڵی رابردوو ٧٢٩ خانووی فەلەستینیەکان لەلایەن ئەو رژێمەوە رووخێنراون کە ١٠٠٦ فەلەستینی کە لە نێوانیاندا ٥١٩ منداڵ هەیە، ئاوارە بوون.



 

13‏/01‏/2021

ڤیدیۆ | ئێران کەشتییەکی گەورەی سەربازی دروست کردووە

هەواڵە تایبەتەکان: ئێران دوای دروست کردنی کەشتییەکی سەربازی گەورە بە ناوی "مەکران" بۆ بەشداری لە ڕاهێنانی" ئیقتیدار"ی مووشەکی رادەستی هێزە دەریاییەکانی کرد.

لە راگەیەندراوی نووسینگەی ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانی هاتووە، کەشتی "مەکران" و كەشتی شەڕكەری "زەرە"ی مووشەكھاوێژ وەردەگرن بۆ ئەوەی ھەردوو كەشتییەكە بەشداری لە راھێنانەكانی "ئیقتیدار"ی مووشەكیدا بكەن، كە بڕیارە لە گەرووی ھورمز ئەنجامبدرێت، دوای ئەوەی كەوتنە ژێر تاقیكردنەوە سەركەوتووەكان لە دوو ناوچەی دەریایی دوور و نزیك.

كەشتی "مەكران" بنكەیەكی سەرئاوە بۆ ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی ئێرانی کە دەتوانێت ٥ ھیلیكۆپتەر و ٦ بەلەمی سەربازیی و چەندین جۆری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەند كۆمەڵەیەک لە ھێزەكانی تایبەتی دەریاوانی لە خۆ بگرێت.

بە پێی هەواڵەکان ئەم کەشتییە هەروەها توانای ٣ جار گەڕان بە دەوری زەویدا بە بێ وەستانەوەی هەیە کە هەروەها توانای هەڵگرتنی ١٠٠ هەزار تۆن سووتەمەنی هەیە.

مەکران یەكێكە لە گەورەترین كەشتیە سەربازییەکان لە مێژووی ئێران کە بۆ جێبەجێکردنی ئەركەكان لە باكووری زەریای ھند و گەرووی باب موندب و دەریای سوور دەخرێتە ژێر فەرماندەی ھێزەكانی دەریاوانی ئەو وڵاتە. 



وودەکاریی گرێبەستەکان و هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سعودیە

کاتێک ئامارەکانی فەرمی شەڕی یەمەن بڵاو دەبێتەوە، یەکەم پرسیار دوای تێچوو و زیانەکانی هاوپەیمانی سعودیە و یەمەن کە دەکرێت ئەوەیە، کە ئایا هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سعودیە و ئیمارات چەند بووە؟ بە پێی راپۆرتەکانی دامەزراوەکانی ڕۆژئاوا، بودجەی سەربازی عەرەبستانی سعوودی دوای هێرشی بۆ سەر یەمەن لە ساڵی (٢٠١٥ تا ٢٠٢٠) ٦٠%ی بودجەی ساڵانەی ئەو وڵاتە بووە. ئەم داتا و ئامارانە وڵاتی سعودیەی بە گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری چەک و کەلوپەلی سەربازی لە جیهان و کڕیاری ژمارە یەکی ئەمریکا دادەنرێت.

هەروەها لە راپۆرتی "دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆلم" کڕیارەکانی سەربازی سعودیە لە ساڵانی (٢٠١٥-٢٠١٩) ٧٣% لە ئەمریکا و ١٣% لە بەریتانیا و ٤،٣% لە فەرەنسا ئاماژەی پێ دراوە کە پشتیوانی فراوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سیاسەتە شەڕخوازەکەی سعودیە و شەڕی یەمەن دیار دەکات.

ئاماری SIPRI (وێنەی بەشی سەرەوە) لە گەورەترین کڕیارەکانی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە جیهان دەریدەخات کە وڵاتی سعودیە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتە جیهانیەکان ل ڕووی کڕینی چەک و کەلوپەلی سەربازیە و (وێنەی بەشی خوارەوە) هەروەها ئاماری گەورەترین هەناردەکارانی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە جیهان کە ئەمریکای وەک یەکەم وڵات هەژمار دەکرێت.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە دەربڕینی رەزامەندی بۆ فرۆشتنی ٣ هەزار بۆمب لە جۆری GBU-39 SDB I بە وڵاتی سعودیە بە بەهای ٢٩٠ ملیۆن دۆلار هەواڵی دایەوە.

ئەم جۆرە بۆمبە کە بە مانگی دەستکردەوە کۆنترۆل دەکرێت، بۆ مەبەستی بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی F-15E Strike Eagleی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای سعودیە کڕدراوە و بۆ بۆردومان کردنی ئامانجە جێگیرەکان وەک سیستەمی بەرگری و بنکەکان و... بە ووردی کەمتر لە ٦ مەتر و دووری ١١٠ کیلۆمەتر بەکار دێت.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم گرێبەستە بۆ مەبەستی بەهێز کردنی توانای وەڵامدانەوەی سعودیە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو ئەنجام دراوە و هیچ بەرپرسیاریەتی بۆ ئەمریکا دوای فرۆشتنیان نابێت. ئەمریکا دوای ئەوە هەروەها لە گرێبەستی کڕینی ١٥٠ فڕۆکەی جەنگی F-15E Strike Eagle بە کوژمی ٩ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن سعودیە هەواڵی دا بوویەوە.

راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی فرۆشتنی ٣ هەزار مووشەکی GBU-39 SDB I بە وڵاتی سعودیە

لە ساڵەکانی رابردوو هەروەها سەرەڕای هەبوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە سنووردارکردنی فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و هەروەها دانانی گەمارۆ لەلایەن ئەوروپاوە لەسەر سعودیە بۆ مەبەستی راگرتنی تەواوەتی فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بەو وڵاتە، ئەم جۆرە گرێبەستانە واژۆ کراون و لە هەندێک جاریش ئەو کەلوپەلە سەربازییانە رادەستی سعودیەش کراون کە هەندێک لەو گرێبەستانە وەک خوارەوەیە:

١- گرێبەستی فرۆشتنی کەلوپەلی گواستنەوەی ئامێرە قورسەکانی کۆمپانیای فەڕەنسی-ئەلمانی "کاماگ" لەگەڵ وڵاتی سعودیە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٩.

٢- گرێبەستی ١٤ ملیار دۆلاری کەنەدا لەگەڵ سعودیە تایبەت بە فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی وەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی قورس و... کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجامدانی کەوتنە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

٣- گرێبەستی پەرەپێدان و هاوکاری کردن لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریوتی کۆمپانیای ریتونی ئەمریکی لەگەڵ سعودیە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩.

٤- گرێبەستی کۆمپانیای لاکهید مارتینی ئەمریکی لەگەڵ سعودیە بۆ مەبەستی فرۆشتنی سیستەمی تاد بە بەهای ٥ ملیار و ٣٦٠ ملیۆن دۆلار لە تەموزی ٢٠١٩.

٥- گرێبەستی کۆمپانیای بوئینگی ئەمریکی لەگەڵ سعودیە بۆ مەبەستی فرۆشتنی هەزار مووشەکی هەوا بۆ زەوی و مووشەکی دژە کەشتی هارپون بە بەهای ملیارێک و ٩٧٢ ملیۆن دۆلار لە ئەیاری ٢٠٢٠.

٦- گرێبەستی فرۆشتنی ٤٨ فڕۆکەی جەنگی تایفونی بەریتانی لەگەڵ سعودیە بە بەهای ١٠ ملیار پاوەند لە مانگی ئازاری ٢٠١٨.

٧- گرێبەستی فرۆشتنی ٥٠ فڕۆکەی جەنگی F-35 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ_9 B و مووشەکی ئەمریکی لەگەڵ ئیمارات بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار.

بە بەرچاو وەرگرتنی رابردووی سعودیە لە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و... و هەروەها شەڕی ئێستای لەگەڵ یەمەن، فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی بە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی سعودیە بە تایبەت سعودیە و ئیمارات هەمیشە جێی سەرنجە؛ بەڵام وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا بە بێ بەرچاو وەرگرتنی ئەم بابەتانە بەردەوامیان بە فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بە سعودیە داوە و لە ڕێگای دروست کردنی شەڕی جۆراوجۆر، پەرەیان بە کاریگەری و بوونی خۆیان لە ناوچەی جەزیرەی عەرەبستان داوەتەوە.

بەو گرێبەستە سەربازییانەی ئەمریکا و ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەتوانین بزانین کە بۆ دەبێت شەڕی یەمەن بەردەوامی هەبێت و بۆ دەبێت ئەنسارۆڵڵا لەلایەن ئەمریکاوە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.

زیاد کردنی ناوی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی تیرۆر لەلایەن ئەمریکاوە ئەویش دوای چەندین ساڵ لە دەستێوەردانی و تاوانەکانی سعودیە بەرامبەر بە خەڵکی یەمەن و بۆردومانی ڕۆژانە و کوژرانی خەڵکی ئەو وڵاتە و بەردەوامی دابین کردنی پێداویستییە سەربازییەکانی سعودیە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، درۆی دیمۆکراسی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە ئاشکرا دەکات.

ڤیدیۆ | هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە شاری دێرەزوور و ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.



12‏/01‏/2021

ئاماری جموجۆڵەکانی داعش لە وڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی فەرمی داعش بە بڵاو کردنەوەی چەندین زانیاری رایانگەیاند کە ئەو گروپە توانیویەتی ٥٩٣ ئۆپەراسیۆن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی سوریا ئەنجام بداتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو گروپە تیرۆریستیە لە ساڵی رابردوو ٥٩٣ هێرشی بۆ سەر هێزەکانی سوپای سوریا و سوریای دیموکرات و چەکدارانی دیکەی سوری ئەنجام داوە کە لە کۆی گشتی ئەو هێرشەدا ١٣٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون. هەروەها ٢٩٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی و گواستنەوە لەلایەن ئەو گروپەوە تێکشکاوە یان زیانی پێ گەیەنرایە.

ئاماری داعش بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەم گروپە تەکفیریە بە شێوەی دیار جموجۆڵەکانی بە دانانی کەمین و بۆمبی چێندراو و ئۆپەراسیۆنی سنوردار لە بیابانەکانی سوريا ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

وەک دەبینرێت ئەم گروپە بە نیازی کۆنترۆل کردنی هیچ ناوچەیەک لە ئێستادا نیە و زیاتر هەوڵەکانی بۆ گەیاندنی زیان و کوژران لە سوپای سوریایە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا نزیکەی ٤٤ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا لە هێرشەکانی داعش لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە کوژراون کە زۆربەی ئەو کوژراوانە لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما تۆمار کراوە و هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٤٠٠ جار پێگەکانی داعشیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.

داگیر کردنی جەزیرەیەکی یەمەن لەلایەن ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل

هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی زایۆنیستی لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە جەزیرەی میون لە گەرووی باب ئەلمەندەب لەلایەن ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل هەوڵیان دایەوە.

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە راپۆرتێکدا لە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی لە جەزیرەی میون لە کەنار ئاوییەکانی باشوری رۆژئاوای یەمەن و گەرووی باب ئەلمەندەب هەواڵی دایەوە.

میون جەزیرەیەکی یەمەنیە کە رێگای چوونە ناو دەریای سوور بەسەر دوو بەشەوە دابەش دەکات، بەشی ڕۆژهەڵات بە ناوی "گەرووی ئیسکەندەر" بە پانی ٣ کیلۆمەتر و بەشی ڕۆژئاوا بە ناوی "دکە ئەلمەعیون" بە پانی ٢٥ کیلۆمەتر کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە کۆنترۆل کردنی هاتوچۆی دەریایی لە دونیادا. پێشتر ئەم جەزیرەیە لە کۆنترۆلی ئیماراتەوە بوو و لە ئێستادا ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل بەرنامەیان بۆ کۆنترۆل کردنی داناوە.

11‏/01‏/2021

ناردنی ٢٥ بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ سوريا لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکا

هەواڵە تایبەتەکان: ٢٥ بارهەڵگری تایبەت بە هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سنوری هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلید گواستراونەتەوە بنکەی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا.

کاروانی هێزەکانی ئەمریکا دوای گەیشتنیان بۆ ناو خاکی سوریا بە یاوەری چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، چەک و کەلوپەلی سەربازی و تۆپخانەیان بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی کونیکو و ئەلعومەر لە دێرەزوور گواستووەتەوە.

سێ رۆژی رابردوو هەروەها سەرچاوەکانی ناوچەکە لە هاتنی ٥٠ بارهەڵگری هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ ناو خاکی سوریا لە رێگای دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە هەواڵیان دا بوویەوە کە دوای گەیشتنیان بۆ ناو خاکی سوریا بۆ بنکەکانی ئەو هاوپەیمانیە لە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور گواستراونەتەوە.

دەروازەی ئەلوەلید لە باکوری دەروازەی رەبیعە بە شێوەی نایاسایی لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراوە و هێزەکانی ئەمریکا لەم ڕێگایەوە و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان هاتوچۆی سوريا دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەمریکا هەوڵ دەدات بنکەی سەربازیی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بکاتە ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا دژ بە داعش لە سوریا.

کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا هەژمار دەکرێت کە لە میحوەری ڕۆژئاواوە دوری نزیکەی ٩ کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ شاری ئەلمەیادین.



دیار نەمانی ١٢ کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە حەما

هەواڵە تایبەتەکان: هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بۆ سەر پێگەکانی تیرۆرستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما بەردەوامە. ئەم هێرشە فراوانە دوای ٧٢ کاتژمێر ڕووی لە کەمبوونەوەی کردووە.

هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها خەریکی گەڕان و بەدواداچوون بە دوای ئەندامە شاراوەکانی گروپی تیرۆریستی داعشن کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بە دانانی کەمین و بۆمبی چێندراو لە ناوچەکانی "الرهجان" و ڕێگای "اثریا" زیانیان بە هێزەکانی سوپای سوریا گەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە چارەنووسی هێزەکانی سوپای سوریا کە لە پاسێک لە رێگای "اثریا" کەوتبوونە کەمینێکی تیرۆرستانی داعش نادیارە.

لە هەفتەی رابردوو هەروەها لە هێرشێکی داعش بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای سوریا لەو ناوچەیە، ٩ کەس لەو هێزانە گیانیان لە دەست دا و ٤ی دیکەش برینداربوون.

دەوریەی هێزەکانی روسیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: پۆلیسی سەربازی روسیا دەوریەک لە نزیک شاری "المالکیە" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دا.

دەوریەی پۆلیسی سەربازی روسیا تا بەیانی رۆژی یەکشەممە بەردەوام بوو و ئەو هێزانە بە یاوەری دوو هەلیکۆپتەرەوە بۆ بنکەیان لە قامیشلۆ گەڕانەوە.

لە هەفتەی رابردوو هەروەها ئەو هێزانە لە بەشی ڕۆژئاوای "مالکیە" دەوریەیان ئەنجام دا بوو.