06‏/10‏/2020

پەکەکە لە ئەرمەنستان ؟!

چەندین سەرچاوەی جیاواز لە ناوچەکە هەواڵیان داوە بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بۆ بەرگری کردن لە ئەرمەنستان هاتوونەتە ناوچەی قەرەباغ. ئەم سەرچاوانە هەروەها چەندین ڤیدیۆیان لە ناوچەکە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە پەکەکە نزیکەی ٢٠٠ ئەندامی خۆی بۆ ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ ناردووە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن زۆربەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە بۆ ئەو ناوچەیە نێردراون لە ئێزدییەکانن کە ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆربەی کوردەکانی ئەرمەنستان و قەفقاز ئێزدین.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.