هەواڵە تایبەتەکان : "الهام علیاف" سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا لە کۆنترۆل کردنی گوندی "ماتاغیس" لە باکوری ناوچەی "قرە باغ" لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دایەوە.
- تەلەڤیزیۆنی فەرمی کۆماری ئازەربایجان بە بڵاو کردنەوەی وێنەکانی گوندی "تالش کندی" لە باکوری ناوچەی" قرە باغ"، هەواڵی کۆنترۆل کردنەوەی ئەم گوندەی لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەی پشتڕاست کردەوە. بەڵام تا ئێستا سەرەڕای راگەیاندنی هەواڵی کۆنترۆل کردنەوەی گوندی "ماتاغیس" و بەنداوەکەی، هیچ وێنەیەک لەو گوندە بڵاو نەکراوەتەوە.
- بە پێی هەواڵەکانی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان گوندی "آشاقی عبدالرحمانلی" لە "رایون فضولی" لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کراوە. ئەم گوندە لە یەکەم رۆژەکانی دەست پێ کردنی شەڕەکە لەلایەن ئازەربایجانەوە کۆنترۆل کرایەوە کە لە دژە هێرشێکی هێزە ئەرمەنییەکان لە دەستیان دەر هێنرایەوە بەڵام دوبارە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی ئازەرییەکانەوە.
- ئازەربایجان باس لە کۆنترۆل کردنی گوندەکانی "مهدی لی، چخرلی، آشاقی مارلیان، سی بی و قویجاق" لە باشوری ناوچەی "قره باغ" دەکات کە وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان ئەوە رەتدەکاتەوە.
- بە ووتەی سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی سووریا، نزیکەی ١٢٠٠ کەس لەو چەکدارانە لە ئازەربایجان جێگیر کراون کە تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە ٣٦یان لە" قرە باغ" کوژراون.
- هێرشێکی مووشەکی ئازەربایجان بۆ سەر شاری "استپاناکرت" ناوەندی ناوچەی "قرە باغ ی شاخاوی". هێزەکانی ئەرمەنستان لە وەڵامی ئەم هێرشە، شاری "گنجه" دووەمین شاری گرنگی ئازەربایجانیان بە مووشەک کرایە ئامانج. شاری "گنجه" بە دووری ٦٠ کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکەیە.
- وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان لە کردە ئامانجی دوو فڕۆکەی جەنگی ئازەربایجان لە ئاسمانی ناوچەی "قره باغ" هەواڵی دایەوە.
- ڕۆژی شەممە کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئەرمەنستان لە میحوەری "ترتر" لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە بە دیل گیران.
- هێزەکانی ئەرمەنستان لە گوندی "قاراوند" پاشەکشەیان کردەوە.
- شاری "فضولی" کە لە یەکەم رۆژی شەڕەکە لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە کۆنترۆل کرا بوو، کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەرمەنستانەوە.
⚠️تێبینی : ئەو ناوچانەی کە بە ڕەنگی زەرد دیاری کراون لەلایەن ئازەربایجانەوە لەم شەڕە کۆنترۆل کراون
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.