هەواڵە تایبەتەکان :شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان بەردەوامە و دوایین هەواڵەکانی بە شێوەی خوارەوەیە.
- سیستەمی بەرگری سوپای ئەرمەنستان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئازەربایجان لە جۆری "هاروپ" کە دروست کراوی ئیسرائیلە لە ئاسمانی شاری "عسکران" خستە خوارەوە. (وێنەی هاوپێچ)
- سیستەمی بەرگری سوپای ئەرمەنستان چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئازەربایجان لە ئاسمانی "ایروان" پایتەختی ئەرمەنستان خستە خوارەوە. ( ڤیدیۆی هاوپێچ)
وەک دەوترێت سیستەمی S300 ئەم کارەی ئەنجام داوە.
- لەبەر فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بە ئازەربایجان لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە، ئەرمەنستان باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل کشاندەوە.
- رووسیا لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی بۆ جێگیر کردنی چەکدارە سوری و لیبییەکان لە "ناگورن" و "قرە باغ" راگەیاند.
- رووسیا و ئەمریکا و فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای دەست پێ کردنی گفتوگۆی ئاشتی و ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕیان لە ئازەربایجان و ئەرمەنستان کردەوە.
- وەزیری دەرەوەی رووسیا و تورکیا لەسەر دوایین بارودۆخی شەڕەکەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.