هەواڵە تایبەتەکان : چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا حکومەتی ئەرمینیا راگەیاند : ئێوارهی ئهمڕۆ لهگهڵ حكومهتی ئازهربایجان گهیشتونهته رێككهوتن لهبارهی راگهیاندنی ئاگربهس و بڕیارهكهش لهكاتژمێر ۱۲:۰۰ ئهمشهوهوه دهستپێدهكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا راشیگەیاند، رێککەوتنەکەیان جێبەجێکردنی رێککەوتنی پێشویانە کە ۱۰-ی ئەم مانگە لەسەر داوای سەرۆکی روسیا، ئەمریکا، فڕەنسا و سەرکردایەتی گروپی هاریکاری ئەوروپا (مینسک) بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان هەروەها راگەیەنراوێکی هاوشێوەی بڵاوکردۆتەوە و رێککەوتنەکەی پشتڕاستکردۆتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا لە کۆنترۆل کردنی گوندەکانی "خرمانجیق، آخولو، گوچمدلی، چمن، چوارلی، پیرهمدلی، موسابیلی، عشقلی، دادلی" و شارۆچکەی گرنگی "فضولی" لە باشوری ناوچەی قەرەباغ هەواڵی دا بوویەوە.
لەم نەخشەیە پێشڕەوییەکانی ئازەربایجان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکە لە ٢٧ مانگی رابردوو تا ١٣ی ئەم مانگە بە ڕەنگی زەرد و پێشڕەوییەکانی ئەم سێ ڕۆژە بە ڕەنگی شین دیاریمان کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.