سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بە ئاماژە بە پێکدادانەکان لە قەرەباغ وتی: ئێران ڕووداوەکان و شەڕێک کە لە سنوورەکانی باکووی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی داگیرساوە بە هەستیاری و بە وردی و لە نزیکەوە و لە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەنەکانی شەڕ چاودێری دەکات.
خەتیب زادە زیادی کرد: ڕێگای سەربازی رێگاچارەی کێشەکان نییە و ئێمە دیسان وێڕای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی ئازەربایجان و چوونە دەرەوەی هێزەکان لەو ناوچە داگیر کراوە، جەخت دەکەین کە خێرا پێکدادانەکانی ڕابگیردرێت و گفتوگۆی سیاسی لەو بارەیەوە دەست پێبکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئێران جەختی کرد: ئێران بۆ پرسی قەرەباغ پرۆژەیەکی ئامادە کردووە کە بە ڕاوێژکاری هەر دوو لایەنی شەڕەکە و هەروەها دراوسێکان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە چاودێری دەکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە بە هەر دوو لایەنی شەڕ واتا ئەرمینیا و ئازەربایجان وتوومانە کە سەرەنج، وردبینی و وشیاری پێویست لەو بارەوە ئەنجام بدەن کە ئەو بابەتە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئیران و نابێت سنوورەکانی ئیران بکرێتە ئامانج.
میهر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.