گروپی "اصحاب الکهف" کە گروپێکی نەناسراوی عێراقیە ڤیدیۆیەک بڵاو کردەوە کە تێدا لە هێرشێکی خۆیان بۆ سەر کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە خاڵێکی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتی کوەیت هەواڵی دایەوە.
شایانی باسە ئەم خاڵە سنووریە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکایە کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی تایبەتی خۆیان بەکاری دەهێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ڕۆژی رابردوو هەروەها گروپێکی دیکەی عێراقی بە ناوی “سرایا الثوره العشرین الثانیه” بە بۆمبێکی چێندراو هێرشی کرد بوو سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنووری پارێزگای زیقاری عێراق.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.