ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە کە ئەمریکا بە هەموو شێوازێک ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و پەکین دەکات.
فازل جابر ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکا بە هۆی شەڕی سارد لە گەڵ چین، ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و پەکین دەکات و ئەمریکییەکان لە ڕێگای کەسانی سەر بە خۆیان لە ناوخۆی عێراقەوە بەربەست دەخەنە بەردەم جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان هەر لە هەمان سەرەتای واژۆکردنی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتەکەی عەبدولمەهدی و چین هەڵوێستی توندی خۆیان دژ بەو ڕێکەوتنە ڕاگەیاند و ئەمەشیان بە هەنگاوێک بۆ دەرکردنیان لە ناوچەکە دەزانی، بەم هۆیەوە بە هەموو ئامرازێکەوە ڕێگرییان لە جێبەجێکردنی لە لایەن بەغداوە کردووە.
جابر وتی: ئەگەر حکومەتی کازمی دەیەوێت نیازپاکی خۆی بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی عێراق بسەلمێنێت، پێویستە دژی ئەو هەوڵەی ئەمریکییەکان و کەسانی سەر بە ئەوان بوەستێتەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕێکەوتنە دەتوانێت بەستێنی گەشە و پێشکەوتنی عێراق دابنێت.
جام کوردی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.