هەواڵە تایبەتەکان : ئەنسارۆڵڵا لە هەوڵی هاوپەیمانی سەعودیا بۆ ناردنی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە و داعش بۆ میحوەری باکوری مأرب لە یەمەن بۆ شەڕ کردن بەرامبەر بە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا هەواڵی دایەوە.
کەناڵی "المسیرە" لە زاری هێزەکانی هەواڵگری ئەنسارۆڵڵا لە گواستنەوەی ئەو تیرۆریستانەی ئەلقاعیدە و داعش کە پێشتر لە باکوری "البیضاء"ی یەمەن بۆ "مأرب" هەڵهات بوون، بۆ میحوەری "العلم" و "الریان" لە باکوری پارێزگای مأرب لەلایەن هاوپەیمانی سەعودیاوە هەواڵی دایەوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: چەکدارانی ئەلقاعیدە بە فەرماندەیی کەسێکی بە رەگەز سەعودی بە ناوی "راید بن سعود بن معیلی" و چەکدارانی داعش بە فەرماندەیی "سلمان بن علی بن حمد بن میقان" و "عبدالله المکنی" کە بە رەگەز سوورین بۆ ئەو میحوەرە نێردراون.
گروپەکانی ئەلقاعیدە و داعش پێشتر لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای البیضاء"ی یەمەن دژی ئەنسارۆڵڵا جموجۆلیان هەبوو کە دوای شکستیان لەو میحوەرە بۆ مأرب و بنکەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لەو شارە هەڵهاتن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.