25‏/09‏/2020

کام وڵاتانی جیهان یارمەتیدەری سەددام بوون لە هێرش کردنە سەر ئێران/ ئەڵمانیا بە ناردنی چەکی کیمیای بوو بە هۆکاری کوژرانی چەندین هەزار کەس لە سەردەشت و هەڵەبجە لە ماوەی ئەو شەڕە


بە پێی ئەو بەڵگانەی کە تا ئێستا ئاشکرا کراوەتەوە ٥٠ وڵات لە ماوەی شەڕی عێراق لەگەڵ ئێران یارمەتی دارایی و سەربازی سەددامیان دا بوون.

وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک گرنگترین هاندەری سەددام بۆ هێرش بردنە سەر ئێران دادەنرێت. 
ئەمریکییەکان کە بە ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران دەستیان لە سەرچاوە گەورە نەوتییەکانی ئێران کورت بوویەوە، دەستبەجێ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران ، هەوڵەکانیان دژ بەو وڵاتە دەست پێ کردەوە.
ئۆپەراسیونی سەربازی سەربازی ئەمریکا لە بیابانی تەبەس لە ناو خاکی ئێران، کودەتای نوژە و دەیان پیلانی دیکە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دوای شۆڕشی ئێران و پێش شەڕی عێراق لەگەڵ ئێران هەژمار دەکرێن.

لە ساڵی دووەمی شەڕەکە و دوای ئەوەی ئێران توانی پاشەکشە بە هێزەکانی عێراق بکات لە خاکی خۆی، دەوڵەتی ئەمریکا هاوکات چوار ئۆپەراسیۆنی بۆ پاڵپشتی لە سەددام و لە دژی ئێران دەستی پێکرد:

١-ئۆپەراسیۆنی ئێستانچ: هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ ناسینەوەی سەرچاوەکانی هاتنی چەک و ڕێگری لە ناردنی ئامێرە سەربازییەکان بۆ ئێران. 

٢- ئۆپەراسیۆنی دارایی: هەوڵ بۆ دابین کردنی پێداویستییە داراییەکانی عێراق لە ڕێگای کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە.

٣- ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری: بردنی هەواڵی سەربازی لە ئێرانەوە بۆ عێراق.

٤- ئۆپەراسیۆنی دژە ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان : ئیدانە کردنی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

یەکێک لەو وڵاتانەی دیکە کە یارمەتی زۆری سەددامی دا بوو لەو شەڕە سۆڤیەت بوو، بە شێوەیەک کە بەشی هەرە زۆری چەکی پێویستی عێراقییەکان لە ماوەی شەڕ لەلایەن سۆڤییەتەوە دابین دەکرا. ئەو وڵاتە بە بەدەستەوە بوونی ئامێر و کەلوپەلی سەربازی پێشکەوتوو، یارمەتی زۆری گەیاندە سەددام.

پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەر، تانک و چەکی دیکە لەو چەکانە بوون کە سۆڤیەت لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕ دەیدایە بە عێراق.

فەرماندەکانی سوپای ڕووسیا بە ئامادەبوون لە سوپای عێراق، وێڕای مەشق و راهێنانی فەرماندە عێراقییەکان، ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوە و هێرش بردنە سەر ئیرانیان پێیان نیشان دەدا.

دوو وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا زیاتر لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، پاڵپشتیان لە عێراق کرد. فڕۆکەی سوپر ئێاندارد و مووشەکی لەیزری کە لە دوایین دەستکەوتەکانی پیشەی سەربازی فەڕەنسا بوون، خرایە بەردەستی سوپای عێراق. فڕۆکەکانی سوپر ئێتاندارد بەهۆی نرخی زۆر، بە کرێ دەخرایە بەردەستی سوپای عێراق.

ئەڵمانیاش بە ناردنی مادەی کیمیایی هاتە هانای سەددامەوە بە شێوەیەک سوپای سەددام ١١٠٠ کەسی لە شاری سەردەشت و شوێنەکانی تری ئێران و ٥٠٠٠ کەسی لە شاری هەڵەبجە بەبەکارهێنانی ئەو چەکانە شەهید کرد.
وڵاتانی ئیتالیا و بەلجیکا هەروەها بە ناردنی مووشەکی پێشکەوتووی دژە زرێ و یارمەتی دان بە دروست کردنی تۆپخانەی دوورهاوێژ و بەشەکانی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە، لە پاڵپشتەکانی عێراق بوون.

وڵاتانی عەرەبی بە زیاترین سەرچاوەی نەوتی و غازی جیهانەوە، گەورەترین پشتیوانی عێراق لە بواری دارایی و هێزی مرۆییەوە بوون و بە دیل گرتنی سەربازانی وڵاتانی ئۆردۆن، میسر، مەراکش، سوودان، سوومالی و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لالەیەن ئێرانەوە لەو شەڕە نیشاندەری ناردنی هێزی مرۆیی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ عێراق بوو.

ئاسمانی ئەو وڵاتانەش لە ماوەی شەڕدا بۆ عێراق کراوە بوو و فڕۆکە عێراقییەکان بۆ هێرش بردنە سەر ناوچە هەستیارەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز و پارێزگا باشوورییەکانی ئیران، لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە کەڵکیان وەردەگرت.

و چەندین وڵاتی دیکەش وەک بەڕازیل و ئەڕژەنتین کە لە پیشەی سەربازی لەو سەردەمە پێشکەوتوو بوون، چەکیان دەدایە عێراق و هەندێک وڵاتی دیکەش هەروەها تورکیا و پاکستان لەو شەڕە بێ لایەن بوون.
میهر

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.