29‏/09‏/2020

تەکفیریەکان لە ئازەربایجان؟! + ڤیدیۆ


هەفتەی رابردوو هەواڵی گواستنەوەی بەشێک لە ئەندامانی گروپە چەکدارە تەکفیریەکان کە لە باکوری سووریا جێگیرن بۆ کۆماری ئازەربایجان دەنگی دایەوە. هەرچەندە ئەم هەواڵە لەبەر نەبوونی بەڵگە پشتڕاست نەکرایەوە بەڵام بوو بە هۆکاری دروست بوونی نیگەرانی لە نێوان کەسایەتییە جیاوازەکان لە کۆماری ئازەربایجان.

چەند ڕۆژ دوای ئەوە پەیامنێرێک وێنەیەک لە ژێر ناونیشانی "لیوای حەمزە لە رێگەی ئازەربایجان" لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە کە لەو وێنەیەدا کۆمەڵێک لە چەکدارە تەکفیریەکان لە فڕۆکە دەبینران.

بڵاو بوونی زیاتری وێنەکان و فڕینی بەردەوامی فڕۆکە تورکییەکان بۆ ئازەربایجان و بڵاو بوونی ڕاگەیێندراوێک لەلایەن فەرماندەیی تیپی ٣٢٢ سوپای ئازادی سوريا بۆ قەدەغەکردنی چوون بۆ ئازەربایجان و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایەتی کەسایەتییە تەکفیریەکان لە تویتەر لەسەر ئەم بابەتە، گومانەکان لەسەر ڕاستی هەواڵی بوونی ئەو چەکدارانە لە ئازەربایجان زیاد کردەوە.

هەرچەندە لەبەر پچڕانی ئینتەرنێت لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی رابردوو لە ئازەربایجان، وێنەیەکی زۆری لەو ناوچەیە بڵاو نەکرایەوە بەڵام لە کاتژمێرەکانی کۆتایی بڵاو بوونی ڤیدیۆیەک لە چەکدارانی نێردراو بۆ هێڵی بەرگری لە ناوچەی "قره باغ" لە "هورادیز" هەرایەکی زۆری نایەوە لەبەر لێک چوونی بە ڕووداوەکانی ساڵەکانی رابردووی سووریا و عێراق.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.