29‏/09‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە شەڕەکەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان تا ٢٨-٩-٢٠٢٠ + نەخشەی ناوچەکە

- هێزەکانی ئازەربایجان تا ئێستا توانیانە کۆنترۆلی گوندەکانی "قراوند، قاراخان بیلی، یوخاری عبدالرحمانلی، آشاقی عبدالرحمانلی، هورادیز، نوزگاز و بویوک مرجانلی" لە باشوری ناوچەی "قره باغ" بگرنە دەست.

- هێزەکانی ئازەربایجان هەروەها توانیانە بچێنە ناو شاری گرنگی "فضولی" لە باشوری "قره باغ" بەڵام لەبەر بۆردومانی چڕی هێزە ئەرمەنییەکان بۆ سەر ئەو شارە، بەشێکی کەمی هێزەکانی ئازەربایجان لەو شارە ماونەتەوە.

- بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، بەرزاییەکانی ستراتیژی لە "موروداغ" لە باکوری ناوچەی شاخاوی "قره باغ" لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کراوە. (ئەم هەواڵە لەلایەن ئێمەوە پشتڕاست ناکرێتەوە)

- ئازەربایجان لە کوژرانی ٦ سەرباز و بریندار بوونی ١٩ی دیکە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە هەواڵی دایەوە.

- بەرپرسانی "آرتساخ" لە کوژرانی لایەن کەم ٢٨ کەس لە هێزە ئەرمەنییەکان لە پێکدادانەکانی ڕۆژی رابردوو لە باشوری "قره باغ" هەواڵ دەدەن.

- باڵیۆزی ئەرمەنستان لە رووسیا راگەیاند : تورکیا ٤ هەزار چەکداری لە باکوری سوریا بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای کۆماری ئازەربایجان ناردووە، بەڵام ئازەربایجان ئەم هەواڵەی ڕەتکردووەتەوە.

- وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان : هێزەکانی تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازی لە جۆری F16 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هاوکاری کۆماری ئازەربایجان دەکەن. هاوپەیمانی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ خەڵکی ناوچەکە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.