هەواڵە تایبەتەکان : ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ١٠ ئەم مانگە و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مانۆڕی سەربازی بە ناوی "زولفەقار٩٩ی" لە باشوری ئەو وڵاتە ئەنجام دا.
لەم مانۆڕە سەربازی یەدا چەندین چەکی نوێ لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتە بەکارهێنەران کە لە میانەی نمایشەکەدا هەردو فڕۆکەی "سیمۆرغ"و کەمان" هەزار کیلۆمەتر فڕین بۆ بەئامانجگرتنی خاڵێکی سەربازی و بەبۆمبی پێشکەوتو توانیان بەسەرکەوتوانە ئامانجەکەیان بپێکن.
لە دووەم رۆژی ئەم مانۆڕە دا هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران تاقیکردنەوەی چەندین موشەکی کرۆزی بەسەرکەوتویی راگەیاند و بۆ یەکەم جار موشەکێکی کرۆزی لە پاپۆڕێکی ژێردەریایی بەرەو ئامانجێکی دیاری کراو هاوێشت.
مانۆڕی سەربازی ئێران لەکاتێکدایە، ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردوەتەوە و ئەمریکا بەنیازە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، لەواشنتن مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێکبخات، ئێرانیش ئەو هەنگاوە بەمەترسی لەسەر ئاسایشی خۆی دەزانێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.