بەشێک لە ووتەکانی حەسەن نەسروڵڵا لە ڕۆژی ١٠ی موحەڕەمی ئەم ساڵ و هەڕەشەکانی لە ئیسرائیل
ئەگەر ئێمە بمانویستبایە تەنیا بۆ بەرزکردنەوەی ورە یان بۆ پرۆپاگەندەی میدیایی وەڵامی [شەهادەتی علی کامل محسن] بدەینەوە ئەم کارەمان هەر لە رۆژی یەکەمەوە دەکرد. ئێستا دەڵێم چۆن... هێزەکانی خۆڕاگری دەیانتوانی زۆر بە ئاسانی بنکەیەکی سەربازی هەڵبژێرن و بە چەند مووشەک لە ناوی بەرن و وێنەکانی لە میدیاکان بڵاوی بکەنەوە و بڵێین الله اکبر! وەڵامی شەهید بوونی برامان دایەوە. بەڵام لە ڕاستیدا هیچ سەربازێک نە دەکوژران و نە بریندار دەبوون. تەنانەت لەوانەیە ئیسرائیلیەکان ئیشەکەیان گەورەتر بکردبایە تا ئێمە واز بێنین، وەک ئەو کارەی لە بنکەی "ئاویوم" کردیان، هەلیکۆپتەرێک و هەندێ پێداویستی تر بێنن و هەندێ کەسیش بە ڕواڵەت وەک بریندار دروستی بکەن و کۆتایی بە بابەتەکە بێنن.
بەڵام ئامانجی ئێمە ئەمە نەبووە. ئامانجی ئێمە نە میدیایە، نە وەڵامدانەوەیەک بۆ بەرزکردنەوەی ورە. بە هیچ شێوەیەک. ئێمە دەمانەوێت هاوکێشەیەک بچەسپێنرێت. ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کاتێک دەربارەی ئەم هاوکێشەیە بە ڕاشکاوی قسە دەکەم تا ئیسرائیل بزانێت : کاتێک موجاهیدێکی ئێمە دەکوژن، ئێمەش یەکێک لە سەربازەکانی ئێوە دەکوژین. تەواو، هاوکێشەکە ئەمەیە.
بەم شێوەیە نابێت کە ئێوە کەسێک لە ئێمە بکوژن و ئێمە بنکەیەک یان بەرزاییەک یا کەلوپەلێک بکەینە ئامانج! پارەی تەواوی دونیا لە دەستی ئێوەدایە و دیسان دروستی دەکەنەوە. ئەم کارانە لە بەرامبەر ئیسرائیل هاوکێشەی ڕێگری کردن دروست ناکات.
یەکەم جارە من بەم شێوەیە بە ڕاشکاوی قسە دەکەم. خۆیان لە رێگای چاودێری کردنی ڕەفتاری ئێمە لە هەفتەکانی پێشوو دەزانن کە ئێمە نامانەوێت ئامێرەکانی گواستنەوەی سەربازی بکەین بە ئامانج. ئامێرەکانی گواستنەوەی سەربازیان لە دیدی ئێمە دایانا و ئێمە دەمانزانی ئەمانە لە دوورەوە کۆنترۆل دەکرن و نەمان کردە ئامانج، لە کاتێکدا دەمانتوانی. خۆیان دەزانن ئێمە خەمی دەستکەوتی میدیایی و ڤیدیۆیەک دا نین و دەزانن ئێمە بە دوای سەربازێکی ئەوانین تا بکوژین. هەر بۆیە تەواوی سەربازەکانیان شاردووەتەوە. وەک مشکێک خۆیان شاردووە. ڕووداوەکانی ئەم چەند هەفتەیە خاڵی بەهێزی بەرەی خۆڕاگرییە. خاڵی لاوازی و سەرنەکەوتن نیە. ئاگادار بن، خۆڕاگری (حزبوڵڵا) نەهاتووە توڕەیی هێور بکاتەوە و نایەوێت پرۆپاگەندەی میدیایی دروست بکات. خۆڕاگری (حزبوڵڵا) بۆ ئەم کارەی جیدیە.
بڕیاری ئێمە لەم بارەیەوە، بڕیاری کۆتاییە. بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە بارودۆخی مەیدانییەوە هەیە و دەبێت کاتەکەی بێت. راستیەکەی ئەوەیە ئێمە پەلەمان نیە. بەو شێوەیەش بیرناکەینەوە کە دواخستن نیشانەی لاوازیە. هۆکاری ئەمەیە کە ئامانج بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی سەرەکی بۆ ئێمە ئاشکرا نەبووە. تا کەی دەتانەوێت لە کونەکان بمێننەوە؟ یەک هەفتە؟ دوو هەفتە؟ یەک مانگ؟ دوو مانگ؟ سێ مانگ؟ هەر چەندێک... ئێمە لە ڕووی کاتەوە پەلەمان نیە و کەسیش پەلە لە ئێمە ناکات. لە کۆتاییدا هەر دەبێت بێنە دەرەوە! ئەو کاتە یەکتر دەبینینەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.