30‏/09‏/2020

ڤیدیۆیەک لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان

ڤیدیۆیەک لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە ناوچەی "قرە باغ"

لەم ڤیدیۆیەدا بۆردومان چڕی هێزەکانی ئەرمەنی لەلایەن تۆپ هاوێژەکانی ئازەربایجان کە بە کامیرەی ئەرمەنییەکان گیراوە دەبینرێت.




دووەم کەشتی ئێرانیش گەیشتە ڤەنزوێلا

دووەم کەشتی نەوت هەڵگری ئێران لە سێ کەشتیە ئێرانییەکە بە ناوی "فورچون" کە هەڵگری سووتەمەنیە بۆ وڵاتی ڤەنزوێلا, ئەمڕۆ بە بێ هیچ کێشەیەک گەیشتە سنوور ئاوییەکانی ڤەنزوێلا.

ئەمە لە کاتێکدایە یەکەم کەشتی ئێران بە ناوی "فارست" هەروەها ڕۆژی دووشەممە توانی بوو بڕی ٢٧٠ هەزار بەرمیل سووتەمەنی بگەیەنێتە ڤەنزوێلا.

29‏/09‏/2020

تەکفیریەکان لە ئازەربایجان؟! + ڤیدیۆ


هەفتەی رابردوو هەواڵی گواستنەوەی بەشێک لە ئەندامانی گروپە چەکدارە تەکفیریەکان کە لە باکوری سووریا جێگیرن بۆ کۆماری ئازەربایجان دەنگی دایەوە. هەرچەندە ئەم هەواڵە لەبەر نەبوونی بەڵگە پشتڕاست نەکرایەوە بەڵام بوو بە هۆکاری دروست بوونی نیگەرانی لە نێوان کەسایەتییە جیاوازەکان لە کۆماری ئازەربایجان.

چەند ڕۆژ دوای ئەوە پەیامنێرێک وێنەیەک لە ژێر ناونیشانی "لیوای حەمزە لە رێگەی ئازەربایجان" لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە کە لەو وێنەیەدا کۆمەڵێک لە چەکدارە تەکفیریەکان لە فڕۆکە دەبینران.

بڵاو بوونی زیاتری وێنەکان و فڕینی بەردەوامی فڕۆکە تورکییەکان بۆ ئازەربایجان و بڵاو بوونی ڕاگەیێندراوێک لەلایەن فەرماندەیی تیپی ٣٢٢ سوپای ئازادی سوريا بۆ قەدەغەکردنی چوون بۆ ئازەربایجان و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایەتی کەسایەتییە تەکفیریەکان لە تویتەر لەسەر ئەم بابەتە، گومانەکان لەسەر ڕاستی هەواڵی بوونی ئەو چەکدارانە لە ئازەربایجان زیاد کردەوە.

هەرچەندە لەبەر پچڕانی ئینتەرنێت لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی رابردوو لە ئازەربایجان، وێنەیەکی زۆری لەو ناوچەیە بڵاو نەکرایەوە بەڵام لە کاتژمێرەکانی کۆتایی بڵاو بوونی ڤیدیۆیەک لە چەکدارانی نێردراو بۆ هێڵی بەرگری لە ناوچەی "قره باغ" لە "هورادیز" هەرایەکی زۆری نایەوە لەبەر لێک چوونی بە ڕووداوەکانی ساڵەکانی رابردووی سووریا و عێراق.






کەشتیەکی نەوتی دیکەی ئێران گەیشتە ڤەنزوێلا

یەکەم کەشتی لە ٣ کەشتیە ئێرانییەکە کە هەڵگری سووتەمەنیی بۆ ڤەنزوێلایە بە بێ هیچ رێگرییەک بە ئاڵای ئێرانەوە گەیشتە ڤەنزوێلا.

نەوت هەڵگرەکەی ئێران بە ناوی "فارست" کە هەڵگری ٢٧٠ هەزار بەرمیل سووتەمەنی بوو، بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ڤەنزوێلا گەیشتە بەندەری "ئالپالیتو" لەو وڵاتە و دوو کەشتیەکەی دیکەی ئێران هەروەها بە ناوەکانی "فاکسون" و "فورچن" ئەگەر کێشەیان بۆ دروست نەبێت لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوو دەگەنە ڤەنزوێلا.

ڤەنزوێلا لەبەر کەمی سووتەمەنی لە ئەگەری ئابڵوقەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە کێشەی کەمی بەنزینی بۆ دروست هەیە.

ئێران بۆ یارمەتی دانی ڤەنزوێلا کە لەلایەن ئەمریکاوە ئابڵوقەی لەسەرە، یەکەم کاروانی کەشتی کە لە ٥ نەوت هەڵگر پێک هات بوون لە مانگی حوزەیراندا رەوانەی ئەو وڵاتە کرد. ئەم ٥ نەوت هەڵگرە بە بێ هیچ رێگرییەک سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا گەیشتنە بەندەرەکانی ڤەنزوێلا.

بەڵام دووەم کاروان کە لە ٤ نەوت هەڵگر بە ئاڵای لیبریا بە خاوەندارێتی گروپێکی گواستنەوەی یونانی پێک هاتوون لە مانگی تەموز پێش ئەوەی بگاتە ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیران.

دوایین هەواڵەکان لە شەڕەکەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان تا ٢٨-٩-٢٠٢٠ + نەخشەی ناوچەکە

- هێزەکانی ئازەربایجان تا ئێستا توانیانە کۆنترۆلی گوندەکانی "قراوند، قاراخان بیلی، یوخاری عبدالرحمانلی، آشاقی عبدالرحمانلی، هورادیز، نوزگاز و بویوک مرجانلی" لە باشوری ناوچەی "قره باغ" بگرنە دەست.

- هێزەکانی ئازەربایجان هەروەها توانیانە بچێنە ناو شاری گرنگی "فضولی" لە باشوری "قره باغ" بەڵام لەبەر بۆردومانی چڕی هێزە ئەرمەنییەکان بۆ سەر ئەو شارە، بەشێکی کەمی هێزەکانی ئازەربایجان لەو شارە ماونەتەوە.

- بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، بەرزاییەکانی ستراتیژی لە "موروداغ" لە باکوری ناوچەی شاخاوی "قره باغ" لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کراوە. (ئەم هەواڵە لەلایەن ئێمەوە پشتڕاست ناکرێتەوە)

- ئازەربایجان لە کوژرانی ٦ سەرباز و بریندار بوونی ١٩ی دیکە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە هەواڵی دایەوە.

- بەرپرسانی "آرتساخ" لە کوژرانی لایەن کەم ٢٨ کەس لە هێزە ئەرمەنییەکان لە پێکدادانەکانی ڕۆژی رابردوو لە باشوری "قره باغ" هەواڵ دەدەن.

- باڵیۆزی ئەرمەنستان لە رووسیا راگەیاند : تورکیا ٤ هەزار چەکداری لە باکوری سوریا بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای کۆماری ئازەربایجان ناردووە، بەڵام ئازەربایجان ئەم هەواڵەی ڕەتکردووەتەوە.

- وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان : هێزەکانی تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازی لە جۆری F16 و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هاوکاری کۆماری ئازەربایجان دەکەن. هاوپەیمانی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ خەڵکی ناوچەکە.

27‏/09‏/2020

ڕوودانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە "قرە باغ" + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەفتەکانی رابردوو لە ناوچەی "قره باغ"، جارێکی تر شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمەنستان ڕوویدا.

پێکدادانەکانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتێدا لە ناوچەی ئاماژە پێ کراو دەستی پێ کردۆتەوە کە هەر یەکە لە دوو لایەنی شەڕەکە یەکتر بە دەست پێ کردنی شەڕ تۆمەتبار دەکەن.

بە پێی ئەم پێکدادانە کە بە ووتەی سەرچاوەکانی ئەرمەنستان لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە دەستی پێ کراوە، ٢ هەلیکۆپتەر و ٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئازەربایجان لەلایەن سوپای ئەرمەنستانەوە خراوەتە خوارەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان هەروەها بە ڕاگەیاندنی بارودۆخی سەربازی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای ئازەربایجان چەک و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی ناوچەی "قره باغ" کردووە.

سوپای ئازەربایجانیش هەروەها لە تێکشکانی ١٢ سیستەمی بەرگری ئاسمانی OSA تایبەت بە ئەرمەنستان هەواڵی دایەوە.

لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان بە شێوەی گشتی لە ناوچە سنوورییەکانی "قره باغ" که لەسەر نەخشە دیاری کراوە بەردەوامن.

سکرتێری گشتی خۆڕاگری ئیسلامی نوجەبا: هێرشەکان دژی پێگەکانی هێزە ئەمریکییەکان تا دەرکردنیان بەردەوام دەبێت

ئەکرەم کەعبی سکرتێری گشتی خۆڕاگری ئیسلامی نوجەبا هەڕەشەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بە هەوڵەکانی کەسێک کە خەریکی نقومبوونە ناوی برد و راگەیاند ئەم هاوار کردنەی دوژمن نیشانەی سەرکەوتنی هێزەکانی خۆڕاگرییە لە عێراق.

کەعبی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاند : ئەم هەڕەشە بێ کەڵکانە [ئەمریکا] نیشانەی ئەوەیە هەوڵەکانی بەرەی خۆڕاگری بۆ ئازاد کردن و گەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق لە ژێر دەستی ئەمریکییەکان، ئەنجامی هەبووە.

کەعبی سەرەڕای پیرۆزبایی کردن لە بەرەی خۆڕاگری و هاندانیان بۆ بەردەوامی دان بە هەنگاوەکانیان، ووتی: هەڕەشەکانی دوژمن ترس ناخاتە دڵی موجاهیدانەوە. ئێمە لەو کاتەی کە هەنگاومان لەم مەیدانە ناوە هیوای بەدەست هێنانی یەکێک لە دوو ئامانجە چاکەمان هەبووە؛ سەرکەووتن یان شەهید بوون.

ئەکرەم هەروەها لە کۆتایی دوپاتی کردۆتەوە، گروپە عێراقییەکان دەبێت داوا لە ئەمریکا بکەن بە پێی بڕیاری پەرلەمان و خواستی خەڵک، هێزەکانی داگیرکەری خۆیان به تەواوی لە عێراق بکێشێتەوە.

25‏/09‏/2020

کام وڵاتانی جیهان یارمەتیدەری سەددام بوون لە هێرش کردنە سەر ئێران/ ئەڵمانیا بە ناردنی چەکی کیمیای بوو بە هۆکاری کوژرانی چەندین هەزار کەس لە سەردەشت و هەڵەبجە لە ماوەی ئەو شەڕە


بە پێی ئەو بەڵگانەی کە تا ئێستا ئاشکرا کراوەتەوە ٥٠ وڵات لە ماوەی شەڕی عێراق لەگەڵ ئێران یارمەتی دارایی و سەربازی سەددامیان دا بوون.

وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک گرنگترین هاندەری سەددام بۆ هێرش بردنە سەر ئێران دادەنرێت. 
ئەمریکییەکان کە بە ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران دەستیان لە سەرچاوە گەورە نەوتییەکانی ئێران کورت بوویەوە، دەستبەجێ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران ، هەوڵەکانیان دژ بەو وڵاتە دەست پێ کردەوە.
ئۆپەراسیونی سەربازی سەربازی ئەمریکا لە بیابانی تەبەس لە ناو خاکی ئێران، کودەتای نوژە و دەیان پیلانی دیکە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دوای شۆڕشی ئێران و پێش شەڕی عێراق لەگەڵ ئێران هەژمار دەکرێن.

لە ساڵی دووەمی شەڕەکە و دوای ئەوەی ئێران توانی پاشەکشە بە هێزەکانی عێراق بکات لە خاکی خۆی، دەوڵەتی ئەمریکا هاوکات چوار ئۆپەراسیۆنی بۆ پاڵپشتی لە سەددام و لە دژی ئێران دەستی پێکرد:

١-ئۆپەراسیۆنی ئێستانچ: هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ ناسینەوەی سەرچاوەکانی هاتنی چەک و ڕێگری لە ناردنی ئامێرە سەربازییەکان بۆ ئێران. 

٢- ئۆپەراسیۆنی دارایی: هەوڵ بۆ دابین کردنی پێداویستییە داراییەکانی عێراق لە ڕێگای کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە.

٣- ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری: بردنی هەواڵی سەربازی لە ئێرانەوە بۆ عێراق.

٤- ئۆپەراسیۆنی دژە ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان : ئیدانە کردنی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

یەکێک لەو وڵاتانەی دیکە کە یارمەتی زۆری سەددامی دا بوو لەو شەڕە سۆڤیەت بوو، بە شێوەیەک کە بەشی هەرە زۆری چەکی پێویستی عێراقییەکان لە ماوەی شەڕ لەلایەن سۆڤییەتەوە دابین دەکرا. ئەو وڵاتە بە بەدەستەوە بوونی ئامێر و کەلوپەلی سەربازی پێشکەوتوو، یارمەتی زۆری گەیاندە سەددام.

پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەر، تانک و چەکی دیکە لەو چەکانە بوون کە سۆڤیەت لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕ دەیدایە بە عێراق.

فەرماندەکانی سوپای ڕووسیا بە ئامادەبوون لە سوپای عێراق، وێڕای مەشق و راهێنانی فەرماندە عێراقییەکان، ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوە و هێرش بردنە سەر ئیرانیان پێیان نیشان دەدا.

دوو وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا زیاتر لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، پاڵپشتیان لە عێراق کرد. فڕۆکەی سوپر ئێاندارد و مووشەکی لەیزری کە لە دوایین دەستکەوتەکانی پیشەی سەربازی فەڕەنسا بوون، خرایە بەردەستی سوپای عێراق. فڕۆکەکانی سوپر ئێتاندارد بەهۆی نرخی زۆر، بە کرێ دەخرایە بەردەستی سوپای عێراق.

ئەڵمانیاش بە ناردنی مادەی کیمیایی هاتە هانای سەددامەوە بە شێوەیەک سوپای سەددام ١١٠٠ کەسی لە شاری سەردەشت و شوێنەکانی تری ئێران و ٥٠٠٠ کەسی لە شاری هەڵەبجە بەبەکارهێنانی ئەو چەکانە شەهید کرد.
وڵاتانی ئیتالیا و بەلجیکا هەروەها بە ناردنی مووشەکی پێشکەوتووی دژە زرێ و یارمەتی دان بە دروست کردنی تۆپخانەی دوورهاوێژ و بەشەکانی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە، لە پاڵپشتەکانی عێراق بوون.

وڵاتانی عەرەبی بە زیاترین سەرچاوەی نەوتی و غازی جیهانەوە، گەورەترین پشتیوانی عێراق لە بواری دارایی و هێزی مرۆییەوە بوون و بە دیل گرتنی سەربازانی وڵاتانی ئۆردۆن، میسر، مەراکش، سوودان، سوومالی و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لالەیەن ئێرانەوە لەو شەڕە نیشاندەری ناردنی هێزی مرۆیی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ عێراق بوو.

ئاسمانی ئەو وڵاتانەش لە ماوەی شەڕدا بۆ عێراق کراوە بوو و فڕۆکە عێراقییەکان بۆ هێرش بردنە سەر ناوچە هەستیارەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز و پارێزگا باشوورییەکانی ئیران، لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە کەڵکیان وەردەگرت.

و چەندین وڵاتی دیکەش وەک بەڕازیل و ئەڕژەنتین کە لە پیشەی سەربازی لەو سەردەمە پێشکەوتوو بوون، چەکیان دەدایە عێراق و هەندێک وڵاتی دیکەش هەروەها تورکیا و پاکستان لەو شەڕە بێ لایەن بوون.
میهر

22‏/09‏/2020

ڤیدیۆ | تەقینەوەیەکی بەهێز لە باشوری لوبنان روویدا

هەواڵە تایبەتەکان :  چەند خۆلەکێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی "عین قانا" لە پارێزگای "صور"ی لوبنان روویدا.

بە پێی هەواڵە نافەرمیەکان تەقینەوەکە لە ناوەندێکی تایبەت بە حزبوڵڵای لوبنان بووە کە تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نیە.



ناوچەی "رحبە" بە تەواوی کۆنترۆل کرا + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو هەواڵانەی کە پێمان گەیشتووە، لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئەنسارۆڵڵا لە باشوری پارێزگای "مأرب" لە یەمەن، ئەو هێزانە توانیانە کۆنترۆلی تەواوی ناوچەی "رحبە" بکەنەوە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری مأرب، لەگەڵ کۆنترۆل کردنەوە "جبل صلیل" لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا،هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا پاشەکشەیان لە ناوچەی "مظراه" لەو میحوەرە کردووە.

هەروەها دوای بۆردومانی بە هەڵەی ڕۆژی رابردووی ناوچەی "الوشل" لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعودیا، هۆزی "بنی شمس" وەک ناڕەزایەتی لە میحوەری شەڕ بەرامبەر بە ئەنسارۆڵڵا پاشەکشەی کرد و کێشە لە هێڵەکانی بەرگری لە "جبل مراد" کەوتەوە.

شایانی باسە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە سێ ڕۆژی رابردوو زیاتر لە ٤٠ جار ناوچەی "رحبه"یان بۆردومان کردووە کە ئەمە نیشانەی گرنگی و چڕی پێکدادانەکان لەو میحوەرەیە.



21‏/09‏/2020

گۆڕانکارییەکانی عێراق لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو - ۲۱-۹-۲۰۲۰

سەردێڕی دوایین هەواڵەکان و گرنگترین گۆڕانکاریەکانی عێراق لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو

- کوژرانی ٥ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دوای شەڕ و پێکدادان لە باشوری موسڵ.

- بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکا تێدا جێگیرن بە چەندین موشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج.

- کەوتنە خوارەوەی موشەکێکی کاتیۆشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

- پوچەڵ کردنی هێرشەکانی داعش لە ناوچەی "الملتقی" لە کەرکوک و "مقدادیه" لە دیالە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە.

- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین لە شنگال.

- دیدار و گفتوگۆی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ مایتۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە. 

- لەکاتێکدا هەندێک لە هەوڵەکان باس لە فەرمانی موستەفا کازمی بۆ ڕێگری کردن لە گەشت کردنی جەمیل شمری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەسرە بۆ دەرەوەی وڵات لەبەر تۆمەتبار بوونی لە کوژرانی خۆپێشاندەرانی بەسرە یان دەکرد، نووسراوی وەزارەتی بەرگری عێراق کە رێگە بە گەشتی ئەو فەرماندەیە داوە بۆ دەرەوەی وڵات بڵاو بوویەوە.

- "جواد الطلیباری" لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی "عەسائیبی ئەهلی حەق" : بە ئامانج کردنی ناوەندە دیپلۆماسیەکان جێگەی قبوڵ نیە لەبەر ئەوەی هەنگاوێکی نەرێنییە بۆ شکۆی وڵات، بەڵام بە ئامانج کردنی داگیرکەران هەنگاوێکە کە یاسا دەنگی لەسەر داوەو پاڵپشتی لێ کردووە.

- دیداری بەشێک لە باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

- هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر : ئەگەر دۆسیەکی گەندەڵی دژ بە رێکخراوی بەدر هەبێت، ئێمە ئامادەین لە بەرامبەر دادگا ئامادە ببین.

- وەزیری تەندروستی عێراق دوپاتی کردەوە لەبەر تەشەنە کردنی ڤایرۆس کۆرۆنا، بۆ مەراسیمی ئەربەعینی ئەمساڵ میوانداری لە هیچ کەسێکی بیانی ناکەین.

- هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە بابلی عێراق بە ٥ بۆمبی چێندراو.

دوایین نەخشە لە ئۆپەراسیۆنی ئەنسارۆڵڵا لە "مأرب"ی یەمەن تا ٢٠-٩-٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە "مأرب" توانی ناوچەی "اوشال" و بەرزاییەکانی "مقمل و ملطه" لە "رحبه" کە لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی سەعودیا دا بوون بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هاوپەیمانی سەعودیا هەروەها توانی ناوچەی "رحوم" لەو میحوەرە کۆنترۆل بکاتەوە.

شایانی باسە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٢٥ جار "رحبە" و ٣ جار "مجزر" و "مدغل" لە پارێزگای "مأرب"ی یەمەنیان بۆردومان کردووە.

19‏/09‏/2020

گواستنەوەی ئەلقاعیدە و داعش بۆ باکوری "مأرب"ی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سەعودیا

هەواڵە تایبەتەکان : ئەنسارۆڵڵا لە هەوڵی هاوپەیمانی سەعودیا بۆ ناردنی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە و داعش بۆ میحوەری باکوری مأرب لە یەمەن بۆ شەڕ کردن بەرامبەر بە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا هەواڵی دایەوە.

کەناڵی "المسیرە" لە زاری هێزەکانی هەواڵگری ئەنسارۆڵڵا لە گواستنەوەی ئەو تیرۆریستانەی ئەلقاعیدە و داعش کە پێشتر لە باکوری "البیضاء"ی یەمەن بۆ "مأرب" هەڵهات بوون، بۆ میحوەری "العلم" و "الریان" لە باکوری پارێزگای مأرب لەلایەن هاوپەیمانی سەعودیاوە هەواڵی دایەوە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: چەکدارانی ئەلقاعیدە بە فەرماندەیی کەسێکی بە رەگەز سەعودی بە ناوی "راید بن سعود بن معیلی" و چەکدارانی داعش بە فەرماندەیی  "سلمان بن علی بن حمد بن میقان" و "عبدالله المکنی" کە بە رەگەز سوورین بۆ ئەو میحوەرە نێردراون.

گروپەکانی ئەلقاعیدە و داعش پێشتر لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای البیضاء"ی یەمەن دژی ئەنسارۆڵڵا جموجۆلیان هەبوو کە دوای شکستیان لەو میحوەرە بۆ مأرب و بنکەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لەو شارە هەڵهاتن.

ڤیدیۆ | پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا: لە پرسی تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولێمانیدا هەر کەسێک دەستی هەبوو بێت، ئێمە دەیپێکین/ئەم هەڕەشانە جدیە و ئێمە شەڕە قسە ناکەین و هەموو شتێک لە مەیدانی کردەوەدا دەردەخەین

سەرلەشکەر حسێن سەلامی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی ئەرکانی فەرماندەیی گشتی سوپا جەختی کرد: ئاغای ترەمپ، گومان مەکە کە ئێمە تۆڵە دەسێنینەوە.

زیادیشی کرد: ئێمە شەرەفمان هەیە و جوامێرانە و دادپەروەرانە تۆڵە دەسێنینەوە هەر بۆیە لە "عین الاسد" دا سەربازانی ئێوەمان نەکردە ئامانج. 

ئێمە ئەوانە دەپێکین کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕۆڵیان بووە لە شەهادەتی سەردار حاج قاسم سولێمانی. 

 ئەوەشی وت کە ئێوە وا بیر دەکەینەوە کە ئێمە لە بەرانبەر خوێنی برای شەهیدمان ژنە باڵوێزێک لە ئەفریقای باشوور دەکەینە ئامانج؟

جەختیشی کرد کە ئەمریکاییەکان دەبێ بزانن کە لە پرسی تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولێمانیدا هەر کەسێک دەستی هەبوو بێت، ئێمە دەیپێکین و ئەمە پەیامێکی جدیە.

سەردار سەلامی رایگەیاند: ئێوە لە کاتێکدا کە خۆتان گیرۆدەی هەزاران کێشەی ناخۆیین هەڕەشەی هێرشی هەزار ئەوەندەیی لە ئێمە دەکەن. بەڵام ئێمە کاتێک کە لە "عین الاسد" مان دا ئامادە بووین کە ئەگەر ئێوە وەڵامتان دایەوە ، دەسبەجێ بەو سەدان مووشەکەی کە ئادەمان کردبوو، هەموو ئەو ئامانجە دیاری کراوانە کاول بکەین.

ڕاشیگەیاند کە هەر ئێستاش ئەگەر بچووکترین زیان بە ئێرانیەک بگەیێنن ئێمە ڕیشەتان دەردێنین.

ئەوەشی وت کە ئەم هەڕەشانە جدیە و ئێمە شەڕە قسە ناکەین و هەموو شتێک لە مەیدانی کردەوەدا دەردەخەین.

میهر




18‏/09‏/2020

شەڕ و پێکدادانەکانی یەمەن لە میحوەری مأرب تا ١٧-٩-٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان : شەڕ و پێکدادانەکانی یەمەن بەردەوامە، بە تایبەت لە میحوەری "مأرب" کە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیانە "عرفطان، جبل عرفطان، ملیح ، المناقل، عکبک" و چەندین ناوچەی دیکە لەو میحوەرە کۆنترۆل بکەنەوە.

پێکدادانەکان هەر وەک لە نەخشە دیاری کراوە بەردەوامن.

لە ٤٨ کاتژمێری رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعودیا ٢٦ جار ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردووە.

16‏/09‏/2020

کوژرانی ١٥٧ هەزار کەس لە ئەفغانستان

بە پێی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتی دەسپێکردنی هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ تا مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩، (١٥٧٠٠٠) سەد و پەنجاو حەوت هەزار خەڵکی سڤیل لە شەڕی ئەفغانستان کوژراون.

15‏/09‏/2020

هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق کرانە ئامانج

هەواڵە تایبەتەکان : گروپی تازە دامەزراوەی "سرایا المنتقم" لە دوو هێرشی جیا هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکای لە عێراق کردە ئامانج.

چەند خۆلەکێک پێش ئێستا گروپی "سرایا المنتقم" لە ڕێگری دوو بۆمبی چێندراو ئۆتۆمبێلی تایبەت بە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) لە نزیک بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە نزیک بەغدا کردە ئامانج.

ئەم گروپە ئاماژە بەوە دەکات لەم هێرشەی ٣ کەس لە ئەمریکییەکان کوژراون.

هەر ئەمڕۆ ئەم گروپە لە هێرشێکی هاوشێوە لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا ئۆتۆمبێلی هێزەکانی بەریتانیای کرد بوو ئامانج کە سەرچاوەکان لە کوژرانی سەربازێکی بەریتانی هەواڵ دەدەن.

شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی "سرایا المنتقم" دوو ڕۆژە دامەزراندنی راگەیاندووە، بەڵام توانیویەتی سێ جار هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق.

ڤیدیۆ | ساتی وەڵامدانەوەی سیستەمی بەرگری ئەمریکا بە هێرشی مووشەکی لە بەغدا

سیستەمی بەرگری C-RAMی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ناوچەی سەوزی بەغدا شەوی رابردوو بەم شێوەیە رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بوویەوە.



هێرش کرایە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق

ڕۆژی رابردوو لە رێگەی بۆمبێکی چێندراو هێرش کرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکی لە بابلی عێراق.

گروپی "سرایا المنتقم" کە گروپێکی تازەیە بەرپرسیاری ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ. 

هاوکات شەوی رابردووش هەروەها بە چەندین مووشەکی کاتیۆشا هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

کاردانەوەی حزبوڵڵا بەرامبەر بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل

حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئیدانەی هەوڵەکانی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کرد.

حزبوڵڵای لوبنان وتی: دەسەڵاتدارانی زۆردار هەر پاساوێک کە بهێننەوە ناتوانێت ئەو خیانەتە گەورەیە و ئەو خەنجەرە بە ئازارە کە لە نەتەوەی فەلەستینیان دا، پاساو بکەن

14‏/09‏/2020

ڤیدیۆ | ساتی هاوێشتنی مووشەک لە ژێر ئاوەوە لەلایەن ئێران

یەکەمین ڤیدیۆ لە هاوێشتنی مووشەکی کرۆز لە ژێردەریایی (پاپۆڕی ژێرئاو)ی غەدیر لە مانۆڕی زوولفەقار٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

ژێردەریایی غەدیر کە دروست کراوی ئەو وڵاتەیە بە درێژایی ٢٩ مەتر توانایی ئاڕاستەكردنی مووشەک لە دوو بنکەی پێشووی ،دانانی هەموو جۆر مینی دەریایی، هەڵگرتنی هێزەکانی کۆماندۆ و موشەکەکانی شانهاوێژی هەیە و ئێمکاناتی پێویست بۆ هاتنە دەرەوەی هێزەکانی نوقڤانی (غواص) لە ژێر ئاو بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیون لەوێ دانراوە.



13‏/09‏/2020

ڤیدیۆ | کشانەوەی کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە بنکەکانی "مأرب"ی یەمەن

هەواڵە تایبەتەکان : لەبەر بەردەوامی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بەرەو مأرب لە یەمەن، هاوپەیمانی سەعودیا خەریکی چۆڵ کردن و کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەکانی باکوری ئەو پارێزگایە.

لە چەند ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە دوو قوناغ بە چڕی هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سەعودیا کە بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەو هاوپەیمانییە گەیشت.



هێرشی هێزە کوردییەکان بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی تورکیا

هەواڵە تایبەتەکان : رۆژی رابردوو بنکەیەکی چاودێری سوپای تورکیا لە ناوچەی "الغزاویه" لە باکوری ڕۆژئاوای حەلەب لە سووریا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بە چەندین مووشەک کرایە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەم هێرشە چەندین سەربازی تورکیا بریندار بوون. لە وەڵامی ئەم هێرشە تۆپ هاوێژەکانی سوپای تورکیا هەروەها ناوچەکانی "برج القاص" و "عقیبه"یان بۆردومان کردەوە.

لە چەند ڕۆژی رابردوو ئەو چەکدارانەی کە لە سوریا لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن ، چەندین جار ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی YPG/SDF لە باکوری حەلەبیان بۆردومان کرد بوو کە بەو هۆیەوە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست بوو.

وەک دەوترێت هێرشی مووشەکی هێزە کوردییەکان بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لەو ناوچەیە وەک وەڵامدانەوەیەک بە بۆردومانەکانی ئەم دواییەی ئەو چەکدارانەیە.



12‏/09‏/2020

مانۆڕی سەربازی ئێران + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان : ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ١٠ ئەم مانگە و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مانۆڕی سەربازی بە ناوی "زولفەقار٩٩ی" لە باشوری ئەو وڵاتە ئەنجام دا.

لەم مانۆڕە سەربازی یەدا چەندین چەکی نوێ لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتە بەکارهێنەران کە لە میانەی نمایشەکەدا هەردو فڕۆکەی "سیمۆرغ"و کەمان" هەزار کیلۆمەتر فڕین بۆ بەئامانجگرتنی خاڵێکی سەربازی و بەبۆمبی پێشکەوتو توانیان بەسەرکەوتوانە ئامانجەکەیان بپێکن.

لە دووەم رۆژی ئەم مانۆڕە دا هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران تاقیکردنەوەی چەندین موشەکی کرۆزی بەسەرکەوتویی راگەیاند و بۆ یەکەم جار موشەکێکی کرۆزی لە پاپۆڕێکی ژێردەریایی بەرەو ئامانجێکی دیاری کراو هاوێشت. 

مانۆڕی سەربازی ئێران لەکاتێکدایە، ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردوەتەوە و ئەمریکا بەنیازە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، لەواشنتن مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان رێکبخات، ئێرانیش ئەو هەنگاوە بەمەترسی لەسەر ئاسایشی خۆی دەزانێت.



ئیسرائیل جارێکیتر هێرشی کردە سەر سووریا

هەواڵە تایبەتەکان : لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی ١١ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە چەندین مووشەک ناوچەیەک لە نزیک شاری حەلەبی سووریای کردە ئامانج.

بە پێی هەواڵەکان ئەم هێرشە کارگەی دروستکردنی چەکی سوپای ئەو وڵاتەی لە ناوچەی السفیره" کە بە دوری ٢١ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب پێکاوە.

شایانی باسە رژێمی زایۆنیستی لە مانگی رابردوو هەروەها دوو جار هێرشی کرد بوو سەر چەند ناوچەیەک لە باشوری سووریا.

11‏/09‏/2020

نەتەوە یەکگرتووەکان : لەمساڵدا ٣٨٩ خانووی فەلەستینیەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە رووخێنراون

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤایەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان (OCHA) لە راپۆرتێکدا راگەیاند : بەرپرسانی ئیسرائیل لە مانگی ئازار تا مانگی ئابی ئەم ساڵ دەست بەسەر ٣٨٩ خانووی فەلەستینیەکان گرتووە یا ڕووخاندوویانە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە بە پێی ئەم هەنگاوانەی ئیسرائیل ٤٤٢ فەلەستینی ئاوارە بوون و زۆربەیان بێ بەشن لە ماف و خزمەتگوزاری. هەروەها هاتووە ئەم ژمارەیە خانووە کە رووخێنراون بە زیاترین خانوو لە چوار ساڵی رابردوو هەژمار دەکرێت.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها راگەیاندووە : ڕووخانی خانووی فەلەستینیەکان دژی یاسای نێودەوڵەتییە بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل بەردەوامن لەسەر ئەم کارەیان.

10‏/09‏/2020

هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر پایتەختی سەعودیا

هەواڵە تایبەتەکان : ئەنسارۆڵڵا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە ریاز پایتەختی سەعودیا.

ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ووتی: «هێزەکانی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنێک دا بە موشەکێک و چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری "صماد۳" پێگەکانی دوژمنیان لە ریاز کردە ئامانج».

08‏/09‏/2020

هێرشی ئەنسارۆڵڵا بۆ قولایی خاکی سەعودیا

هەواڵە تایبەتەکان : چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە هێرشی ئەو هێزانە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە فڕۆکەخانەی "أبها" لە قولایی خاکی سەعودیا بە چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەواڵی دا.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەو هێزانە هێرشێکی هاوشێوەیان لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها ئەنجام دا بوو.

07‏/09‏/2020

سەردانی شاندێکی باڵای رووسیا بۆ دیمەشق

شاندێکی باڵای رووسیا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی سووریا گەیشتە دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە.

ئەمرۆ دووشەممە ٧ی ئەیلول، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە پێشوازی لە یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد .

سەرچاوەکان ئەم سەردانەیان بە گرنگ و چارەنووس ساز ناو دەبەن.



هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە تاجی

چەند خۆلەکێک پێش ئێستا بە چەندین مووشەکی کاتیۆشا هێرش کرایە سەر پێگەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی تاجی لە نزیک بەغدا پایتەختی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بە بۆمبی چێندراو هەروەها هێرش کرا بوو سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای حلە و بەغدا.

شایانی باسە لە درێژایی هەفتەی رابردوو چەندین جاری دیکە هێرشی هاوشێوە کرا بوو بۆ سەر چەندین کاروانی دیکەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.

06‏/09‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە میحوەرەکانی "مأرب"ی یەمەن تا ٦-٩-٢٠٢٠ + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئەنسارۆڵڵا لە باشوری پارێزگای "مأرب"ی یەمەن ناوچەکانی "معشرا، الدار، الاقضاف، جبل الحمر، الصداره و السبیل" کە پێشتر لە کۆنترۆلی هاوپەیمانی سەعودیا دا بوون، لەلایەن ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی کۆنترۆل کرانەوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە ڕۆژی رابردوو تا ئێستا وەک تۆڵە سەندنەوە لە هۆزەکانی ناوچەی "ماهلیه" کە یارمەتی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا یان دا بوو، چەندین جار ناوچەکەیان بۆردومان کردووە.

هەر وەک لەسەر نەخشە دیاری کراوە، تیرە سەوزەکان میحوەری سەرەکی پێشڕەوییەکانی ئەنسارۆڵڵا لەو ناوچانەیە و هەروەها تیرە شینەکانیش ئامانجەکان و میحوەرەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای "مأرب"ی یەمەنن بە شێوەی گشتی.

سەرۆکی حەماس و حزبۆڵڵای لوبنان کۆبوونەوە

هەواڵە تایبەتەکان : ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە درێژەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی لوبنان لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبوویەوە.

بە پێی بەیاننامەی حزبوڵڵا لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی فەڵەستین، لوبنان و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەر پرسی فەڵەستین بە تایبەت پیلانەکانی گرێبەستی سەدە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ و جەخت لە سەر بەردەوامی بەرەی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی گوشار و هەڕەشەکان کرایەوە.

05‏/09‏/2020

الماهلیه" بە تەواوی لەلایەن ئەنسارۆڵڵا کۆنترۆل کرا + نەخشەی ناوچەکە

هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی لە پارێزگای "مأرب"ی یەمەن بە هاوکاری هۆزەکانی ناوچەکە توانی پاشەکشە بە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا بکات و تەواوی "الماهلیه" کۆنترۆل بکاتەوە. (ناوچەی شین لە نەخشە)

بە پێی هەواڵەکان، هاوپەیمانی سەعودیا خەریکی گواستنەوەی چەکە قورسەکانی لە بنکە سەربازییەکانی "مأرب"ە. (وێنەی هاوپێچ تایبەتە بەم هەواڵە)

شایانی باسە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی لە مانگی رابردوو توانیان بوو نزیکەی هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە لەو ناوچەیە لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعش و ئەلقاعیدە دەربهێنن. (بۆ بینینی نەخشەی کلیک بکە)

03‏/09‏/2020

حەماس: پەیوەندیمان لە گەڵ حزبۆڵڵای لوبنان ستراتیژییە

سەرکردەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی پەیوەندییەکانی لە گەڵ حزبۆڵڵا بە ستراتیژی ناو بردووە و جەختیکردووەتەوە کە بە پشت بەستن بە خۆڕاگری، فەڵەستین ئازاد دەکرێت.

ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین جەختیکردەوە کە بە هاوکاری گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری لە ناوچەکە ڕوبەڕوی پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبنەوە.

حەمدان بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس بۆ لوبنان و چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەید حەسەن نەسرووڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: ئەم سەردان و چاوپێکەوتنە پەیامی ئەوەیە کە بژاردەکانی خۆڕاگری لە بەرامبەر ئیسرائیل بە هەمان هێز و وەک جاران ماوەتەوە.

ئەم بەرپرسەی حەماس وتی: پەیوەندییەکانی حەماس و حزبۆڵڵا ستراتیژییە و ناکۆکییە بچووکەکان هیچ کاریگەریی لە سەر دانانێت.

وتیشی: سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین یەک هەڵوێستیان سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی پیلانی داگیرکردنی کەرتی خۆرئاوا و گرێبەستی سەدە هەیە و هیچ کات واز لە ئامانجی خۆیان بۆ ئازادکردنی فەڵەستین ناهێنن.

جام کوردی 

هێرشێکی موشەکی دیکەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا

هەواڵە تایبەتەکان : چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل چەندین مووشەکیان لە ناوچەی "التنف" لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاراستەی فڕۆکەخانەی تی٤ (T4) لە ناوەڕاستی سووریا کرد.

لەم هێرشە کە لە کاتژمێر ٢٢:٢٣ ئەنجام دراوە چەندین مووشەک وەک جارانی پێشوو لەلایەن سیستەمی بەرگری سووریا تێکشکێنران و چەندین مووشەکی دیکە ئامانجەکانیان پێکان.

شایانی باسە ناوچەی "التنف" کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرشەکەیان بەکاریان هێناوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکایە.

02‏/09‏/2020

ڤیدیۆ | ساتی هێرش کردنە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

گروپی "سرایا اولیا الدم" ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەی بۆ سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بڵاو کردەوە کە لە ڕێگەی بۆمبێکی چێندراو لە ٢٤ی مانگی رابردوو ئەنجام درا بوو.

ئەم هێرشە دوای ئەوە ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازی تاجی لە نزیک بەغدا پایتەختی عێراقیان رادەستی هێزەکانی سوپای عێراق کرد بوون. 

شایانی باسە هێرشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراق بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ڕووی لە زیادبوون کردووە بە شێوەیەک تەنیا لە هەفتەی رابردوو چەندین هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و چەندین هێرشی دیکەش بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق لە رێگەی بۆمبێکی چێندراو ئەنجام دراوە.



هێرشی مووشەکی بۆ سەر باشوری سووریا، وەڵامی ئیسرائیل بۆ حزبوڵڵا

هەواڵە تایبەتەکان : لە کۆتا کاتژمێرەکانی ٣١ی مانگی رابردوو (دوو رۆژ پێش ئێستا) فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ئاسمانی جۆلانی داگیرکراو بە چەندین مووشەک ناوچەی "الکسوه" لە باشوری دیمەشق پایتەختی سووریان بۆردومان کرد.

سەرەڕای ئەوەی هەندێک لەو مووشەکانە لەلایەن سیستەمی بەرگری سووریا تێکشکێنران بەڵام چەند مووشەکی تر توانیان ئامانجەکانیان بپێکن و لە ئەنجامدا ٢ کەس لەو هێرشە کوژران و ٧ی دیکەش بریندار بوون.

نزیکەی ٤٠ رۆژ پێش ئێستا و لە هێرشێکی هاوشێوەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی "الکسوه" لە سووریا ئەندامێکی حزبوڵڵای لوبنان تێدا کوژرا بوو. 

هەر لە دوای کوژرانی ئەندامی حزبۆڵڵا سنوورەکانی باشوری لوبنان چەندین جار گرژی و ئاڵۆزی بە خۆیەوە بینیوە و هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە ترسی تۆڵەسەندنەوە حزبوڵڵا تا ئێستا لە باشوری لوبنان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان.

هێرشەکەی ئەم جارەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا یەک ڕۆژ دوای هەڕەشەی حەسەن نەسروڵڵا بۆ پابەندبوونیان لە تۆڵەسەندنەوە لە رژێمی ئیسرائیل لەسەر کوژرانی ئەندامەکەی حزبوڵڵا ئەنجام درا.

حەسەن نەسروڵڵا لە ووتاری ڕۆژی ١٠ی موحەڕەم بە ڕژێمی ئیسرائیلی راگەیاند بوو، "لەمەودوا هاوکێشەکە بەم شێوەیە دەبێت، هەر ژمارەیەک لە هێزەکانی ئێمە لەلایەن ئێسرائێلەوە بکوژرێت، ئێمەش ئەوەندە لە هێزەکانیان دەکوژین."

01‏/09‏/2020

حەسەن نەسروڵڵا بۆ زایۆنیەکان : لە کۆتاییدا هەر دەبێت بێنە دەرەوە! ئەو کاتە یەکتر دەبینینەوە

بەشێک لە ووتەکانی حەسەن نەسروڵڵا لە ڕۆژی ١٠ی موحەڕەمی ئەم ساڵ و هەڕەشەکانی لە ئیسرائیل


ئەگەر ئێمە بمانویستبایە تەنیا بۆ بەرزکردنەوەی ورە یان بۆ پرۆپاگەندەی میدیایی وەڵامی [شەهادەتی علی کامل محسن] بدەینەوە ئەم کارەمان هەر لە رۆژی یەکەمەوە دەکرد. ئێستا دەڵێم چۆن... هێزەکانی خۆڕاگری دەیانتوانی زۆر بە ئاسانی بنکەیەکی سەربازی هەڵبژێرن و بە چەند مووشەک لە ناوی بەرن و وێنەکانی لە میدیاکان بڵاوی بکەنەوە و بڵێین الله اکبر! وەڵامی شەهید بوونی برامان دایەوە. بەڵام لە ڕاستیدا هیچ سەربازێک نە دەکوژران و نە بریندار دەبوون. تەنانەت لەوانەیە ئیسرائیلیەکان ئیشەکەیان گەورەتر بکردبایە تا ئێمە واز بێنین، وەک ئەو کارەی لە بنکەی "ئاویوم" کردیان، هەلیکۆپتەرێک و هەندێ پێداویستی تر بێنن و هەندێ کەسیش بە ڕواڵەت وەک بریندار دروستی بکەن و کۆتایی بە بابەتەکە بێنن.

بەڵام ئامانجی ئێمە ئەمە نەبووە. ئامانجی ئێمە نە میدیایە، نە وەڵامدانەوەیەک بۆ بەرزکردنەوەی ورە. بە هیچ شێوەیەک. ئێمە دەمانەوێت هاوکێشەیەک بچەسپێنرێت. ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کاتێک دەربارەی ئەم هاوکێشەیە بە ڕاشکاوی قسە دەکەم تا ئیسرائیل بزانێت : کاتێک موجاهیدێکی ئێمە دەکوژن، ئێمەش یەکێک لە سەربازەکانی ئێوە دەکوژین. تەواو، هاوکێشەکە ئەمەیە.

بەم شێوەیە نابێت کە ئێوە کەسێک لە ئێمە بکوژن و ئێمە بنکەیەک یان بەرزاییەک یا کەلوپەلێک بکەینە ئامانج! پارەی تەواوی دونیا لە دەستی ئێوەدایە و دیسان دروستی دەکەنەوە. ئەم کارانە لە بەرامبەر ئیسرائیل هاوکێشەی ڕێگری کردن دروست ناکات.

یەکەم جارە من بەم شێوەیە بە ڕاشکاوی قسە دەکەم. خۆیان لە رێگای چاودێری کردنی ڕەفتاری ئێمە لە هەفتەکانی پێشوو دەزانن کە ئێمە نامانەوێت ئامێرەکانی گواستنەوەی سەربازی بکەین بە ئامانج. ئامێرەکانی گواستنەوەی سەربازیان لە دیدی ئێمە دایانا و ئێمە دەمانزانی ئەمانە لە دوورەوە کۆنترۆل دەکرن و نەمان کردە ئامانج، لە کاتێکدا دەمانتوانی. خۆیان دەزانن ئێمە خەمی دەستکەوتی میدیایی و ڤیدیۆیەک دا نین و دەزانن ئێمە بە دوای سەربازێکی ئەوانین تا بکوژین. هەر بۆیە تەواوی سەربازەکانیان شاردووەتەوە. وەک مشکێک خۆیان شاردووە. ڕووداوەکانی ئەم چەند هەفتەیە خاڵی بەهێزی بەرەی خۆڕاگرییە. خاڵی لاوازی و سەرنەکەوتن نیە. ئاگادار بن، خۆڕاگری (حزبوڵڵا) نەهاتووە توڕەیی هێور بکاتەوە و نایەوێت پرۆپاگەندەی میدیایی دروست بکات. خۆڕاگری (حزبوڵڵا) بۆ ئەم کارەی جیدیە. 

بڕیاری ئێمە لەم بارەیەوە، بڕیاری کۆتاییە. بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە بارودۆخی مەیدانییەوە هەیە و دەبێت کاتەکەی بێت. راستیەکەی ئەوەیە ئێمە پەلەمان نیە. بەو شێوەیەش بیرناکەینەوە کە دواخستن نیشانەی لاوازیە. هۆکاری ئەمەیە کە ئامانج بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی سەرەکی بۆ ئێمە ئاشکرا نەبووە. تا کەی دەتانەوێت لە کونەکان بمێننەوە؟ یەک هەفتە؟ دوو هەفتە؟ یەک مانگ؟ دوو مانگ؟ سێ مانگ؟ هەر چەندێک... ئێمە لە ڕووی کاتەوە پەلەمان نیە و کەسیش پەلە لە ئێمە ناکات. لە کۆتاییدا هەر دەبێت بێنە دەرەوە! ئەو کاتە یەکتر دەبینینەوە.