ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب لە ڕێگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەیامێکی بۆ حزبوڵڵای لوبنان ناردووە،
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەیە کە تەل ئەبیب هیچ پەیوەندییەکی بە کوشتنی عەلی موحسینەوە نییە کە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ڕۆژی دووشەممە بۆ ناوچەکانی نزیک دیمەشقی سوریا کوژرا.
بەم دواییانەش ڕۆژنامەی جەریدەی کوێت ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای ڕووسیاوە پەیامێکی هۆشداریی بۆ حزبوڵڵا ناردووە.
ئەلمەیادین لە سەر ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵا پەیامەکەی وەرگرتووە بەڵام هەر هۆشدارییەکی ئەو ڕژێمەی ڕەتکردووەتەوە.
شایانی باسە لە بۆردومانەکانی ڕۆژی دووشەممەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق پایتەختی سووریا ئەندامێکی حزبوڵڵای لوبنان کوژرا، هەر بۆیە رژێمی ئیسرائیل لەبەر تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵا لە سنوورەکانی لوبنان لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە. چەند ڕۆژی رابردوو لەبەر وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی رژێمی زایۆنیستی لە سنووری لوبنان سەربازێکی ئەو رژێمە کوژرا.
جام کوردی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.