لە پێنجشەممەی رابردوو ١٤ ئەندامی حزبۆڵڵای عێراق لەلایەن دژە تیرۆری ئەو وڵاتەوە کە وەک دەوترێت بە فەرمانی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە تۆمەتی بەشداریان لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەستبەسەر کران کە ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان لە سەر نەبوو ئازاد کران.
هەر دوای ئەوە ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکدا راگەیاند : «چەکی خۆڕاگری ئیسلامی یەکێک لە بنەماکانی شەریعەتە و تەنیا ڕادەستی حەزرەتی ئیمامی زەمان (عج) دەکرێت. بەدەر لە ۳۱۳ یارانی ئیمامی زەمان، کەس زانیاریی لە سەر ڕێژەی چەکی خۆڕاگری نییە.»
شایانی باسە ئەندامە ئازاد کراوەکانی حزبۆڵڵای عێراق دوای ئازادکردنیان ئاڵای ئەمريکا و رژێمی زایۆنیستی و وێنەی مستەفا کازميان سوتاند.
سەرکردەکانی حزبۆڵڵای عێراق و لايەنگرانی حەشدی شەعبی کازمی بە جێبەجێکردنی پلانی ئەمريکا تۆمەتبار دەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.