26‏/07‏/2020

وێنەی ئاسمانی تازە لە هێزەکانی سەر بە رووسیا لە وڵاتی لیبیا

ناوەندی سەرکردایەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا AFRICOM چەندین وێنەی ئاسمانی تازە لە هێز و کەلوپەلی سەربازی رووسی لە وڵاتی لیبیای بڵاو کردەوە.
ئەم وێنانە کە تایبەتن بە فڕۆکەخانەی "الخادم" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی و "سرت" لە باکوری لیبیا، فڕۆکەی بارهەڵگری IL-76s  و سیستەمی بەرگری ئاسمانی Pantsir و زرێپۆش و چەندین کەلوپەلی دیکەی تێدا دەبینرێن.
 ئافریکام وڵاتی رووسیای بە پێشێل کردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستێوەردانی سەربازی لە رێگای کۆمپانیا سەربازییەکانی ڕووسی لە وڵاتی لیبیا تۆمەتبار کردووە.

کۆمپانیا سەربازییەکانی رووسی و بە تایبەت ئەوەی کە سەرچاوەکانی ڕۆژئاوا بە ناوی هێزەکانی "Wagner force" ناوی دەهێنن، ئەو بەڵێندەرانەن کە لەلایەن سوپای رووسیا بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکرن.
شایانی باسە بە پێی یاسای وڵاتی رووسیا، هیچ دامەزراوە یان کەسێک ڕێگەی پێ نادرێت کۆمپانیای سەربازی تایبەت لە ناو خاکی رووسیا دابمەزرێنێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیا تایبەتەکانی خاوەن پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی رووسیا لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا وەک سووریا و لیبیا دامەزراون و چالاکیان هەیە.

ئەم تۆمەتبار کردنەی ئەمریکا لەکاتێکدایە ئەو وڵاتە خاوەنی چەندين کۆمپانیای سەربازی کەرتی تایبەتە کە لە چەندین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا بە پێشێل کردنی بڕیارەکانی نێودەوڵەتی خەریکی کوژرانی خەڵک و دزینی نەوت و سامانی ئەو وڵاتانەیە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.