15‏/07‏/2020

دروست بوونی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان


هەواڵە تایبەتەکان : لە چەند ڕۆژی رابردوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە دروست بوو کە بەو هۆیەوە چەندین کەس لە هەر دوو لایەن کوژران و برینداربوون.

سەرەڕای تێپەڕ بوونی دوو ڕۆژ بەسەر ئەم پێکدادانە لە ناوچە سنوورییەکانی "تووز" و "تاووش" لەو دوو وڵاتە، هێرشە ئاسمانییەکانی هەر دوو لایەن جارێکی تر لە ڕۆژی رابردوو دۆخەکەی نائارام کردەوە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک راگەیاند، ئەو وڵاتە توانیەتی گورزێکی کوشندە لە ئەرمەنستان بدات. 
ئازەربایجان هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا گیان لەدەست دانی ٦ سەربازی ئەو وڵاتەی پشت راستکردەوە کە لە نێوانیاندا لیوا "پولاد هاشیم‌اُف" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتەش دەبینرێت.

تا ئێستا هەر دوو لایەن چەندین ڤیدیۆ لە هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی یەکتر لە ناوچە سنوورییەکان بڵاو کردونەتەوە.

وەک دەوترێت کۆماری ئەرمەنستان لە ١٢ی ئەم مانگە بە کردنە ئامانجی پێگەکانی هێزەکانی ئازەربایجان، بووەتە هۆی پێشێل کردنی ئەو رێککەوتنە ئاگربەسەی کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٤ واژۆ کرا بوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.