30‏/07‏/2020

مانۆڕی سەربازی هاوبەشی تورکیا و ئازەربایجان



هەواڵە تایبەتەکان : سوپای تورکیا بە مەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشی ١٠ رۆژە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، هێز و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

ئەم مانۆڕە هاوبەشە کە لە ئێستادا دەستی پێ کردووە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هێزی ئاسمانی و زەمینی تێدا بەشداری دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە دروست بوو.
تورکیا هەڕەشەی کرد بوو لە ئەگەری هێرشی ئەرمەنستان پاڵپشتی لە کۆماری ئازەربایجان دەکات.

ڤیدیۆ | فەرماندەیەکی ئێران : بۆ یەکەم جار لە دونیا مووشەکی بالستیکمان لە ژێر زەمینەوە هاوێشت

 

عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران لە لێدوانێکدا لەسەر هاوێشتنی مووشەکی بالستیک لە مانۆڕی سەربازی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە بە ناوی پێغەمبەری مەزن (د. خ) کە ئەمە دوو ڕۆژە لە ئێران بەڕێوە دەچێ ووتی: بۆ یەکەم جار لە دونیا هاوێشتنی مووشەکی بالستیک لە ناو زەمینەوە لە مانۆڕە سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام درا.

گەڕانەوەی بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا بۆ سەر هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا


هەواڵە تایبەتەکان : ئەمڕۆ تیپێک لە هێزەکانی پاسەوانانی سەرۆکایەتی کۆمار کە لەلایەن هاوپەیمانی سەعودیا پاڵپشتی و سەرکردایەتی دەکرێت، لە میحوەرەکانی "الحدیده" بۆ "صنعاء" پایتەختی یەمەن گەڕانەوە و بوون بە بەشێک لە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا.

لە مەراسمی پێشوازی لەم هێزانەدا، "طارق الشامی" لە بەرپرسانی حزبی ئەنجومەنی خەڵکی، بەشداری هەبوو.

29‏/07‏/2020

حەماس پێشنیارێکی ١٥ ملیار دۆلاریی بۆ دانانی چەک ڕەتکردەوە


ئیسماعیل هەنیە ئاشکرای کردووە کە دوو مانگ بەر لە ئێستا بەم بزوتنەوەیە پێشنیاری ئەوە درا کە لە چوارچێوەی گرێبەستی سەدە ١٥ ملیار دۆلار لە بەرامبەر دانانی چەکی خۆڕاگری وەربگرێت کە ئەو پێشنیارە ڕەتکراوەتەوە.

ناوبراو وتی: چەند لایەنێک پێشنیاری ئەوەیان داوە کە حەماس ١٥ ملیار دۆلار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی غەززە وەربگرێت و لە بەرامبەر ئەم بزوتنەوەیە واز لە خۆڕاگری بێنێت.

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: پێشنیاری ئەوە بە حەماس درا کە چەک بە لاوە بنێت و هێزەکانی تێکەڵ بە هێزەکانی پۆلیس بکرێن، لە کاتێکدا کە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە شێوازی جیا لە ئەستۆ دەگرێت بەڵام دەبێت واز لە خۆڕاگری و قودس بێنێت.
ئیسماعیل هەنیە جەختیکردەوە کە بزوتنەوەی حەماس هیچ کات گرێبەستی سەدەی ترەمپ یان پێشنیارێکی دیکە قبووڵ ناکات.
جام کوردی 

28‏/07‏/2020

ڤیدیۆ | مانۆڕی سەربازی "پێغەمبەری مەزن" (د. خ) سوپای پاسدارانی ئێران


قۆناغی کۆتایی مانۆڕی گەورە و هاوبەشی پێغەمبەری مەزن (د.خ) ١٤ سوپای پاسدارانی ئێران بە بەشداری هێزی دەریایی و هەوافەزای سوپای پاسداران بە ڕەمزی " علی بن ابی طالب" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە لە ناوچەی گشتی هورموزگان، ڕۆژئاوای گەرووی هورمز و کەنداوی فارس تا قووڵایی ئەو وڵاتە، لە بوارەکانی زەوی، ئاسمان، دەریا و فەزا دەستی پێکرد.

ڤیدیۆ | تەقینەوە لە بنکەی سپایکەر لە سەلاحەدینی عێراق

چەند خولەکێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوە لە بنکەی سپایکەر لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق بیسترا.
بە پێی ئەو زانیاریی و ڤیدیۆانەی کە لە ناو ئەو بنکەیە بڵاوکراوەتەوە، ئەم تەقینەوانە بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، دوو تەقینەوە بووە و کارمەندانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

27‏/07‏/2020

هێرشی مووشەکی کرایە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە بنکەی تاجی


هەواڵە تایبەتەکان : چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی تاجی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا پایتەختی عێراق بە ۳ مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج.

بە پێی هەواڵە نافەرمیەکان کوژراو و بریندار لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا دەبینرێت.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتووە ئەستۆ.

کوژرانی ئەندامێکی کوردی گروپی تیرۆریستی تەحریر شام لە سووریا


ڕۆژی رابردوو "خطاب کوردی" یەکێک لە ئەندامە ئێرانییەکانی گروپی "مهاجرین اهل سنت ایران" لە سووریا لە ناوچەی "سهل الغاب" لە بۆردومانەکانی سوپای سوریا کوژرا.

گروپی ئاماژە پێ کراو یەکێک لە لقەکانی سەربەخۆی گروپی تیرۆریستی تەحریر شام ("جبهه النصره"ی جاران کە بە باڵی ئەلقاعیدە لە سووریا ناسراون) لە سووریایە کە وەک دەتورێت ئەندامانی ئەو گروپە لە سەلەفییەکانی ئەهلی سوننەی ئێران پێک دێن.

26‏/07‏/2020

ئەلمەیادین: ئیسرائیل لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەیامێکی بۆ حزبوڵڵا ناردووە


ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب لە ڕێگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەیامێکی بۆ حزبوڵڵای لوبنان ناردووە،
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەیە کە تەل ئەبیب هیچ پەیوەندییەکی بە کوشتنی عەلی موحسینەوە نییە کە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ڕۆژی دووشەممە بۆ ناوچەکانی نزیک دیمەشقی سوریا کوژرا.

بەم دواییانەش ڕۆژنامەی جەریدەی کوێت ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای ڕووسیاوە پەیامێکی هۆشداریی بۆ حزبوڵڵا ناردووە.

ئەلمەیادین لە سەر ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵا پەیامەکەی وەرگرتووە بەڵام هەر هۆشدارییەکی ئەو ڕژێمەی ڕەتکردووەتەوە.

شایانی باسە لە بۆردومانەکانی ڕۆژی دووشەممەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق پایتەختی سووریا ئەندامێکی حزبوڵڵای لوبنان کوژرا، هەر بۆیە رژێمی ئیسرائیل لەبەر تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵا لە سنوورەکانی لوبنان لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە. چەند ڕۆژی رابردوو لەبەر وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی رژێمی زایۆنیستی لە سنووری لوبنان سەربازێکی ئەو رژێمە کوژرا.
جام کوردی 

وێنەی ئاسمانی تازە لە هێزەکانی سەر بە رووسیا لە وڵاتی لیبیا

ناوەندی سەرکردایەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا AFRICOM چەندین وێنەی ئاسمانی تازە لە هێز و کەلوپەلی سەربازی رووسی لە وڵاتی لیبیای بڵاو کردەوە.
ئەم وێنانە کە تایبەتن بە فڕۆکەخانەی "الخادم" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی و "سرت" لە باکوری لیبیا، فڕۆکەی بارهەڵگری IL-76s  و سیستەمی بەرگری ئاسمانی Pantsir و زرێپۆش و چەندین کەلوپەلی دیکەی تێدا دەبینرێن.
 ئافریکام وڵاتی رووسیای بە پێشێل کردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستێوەردانی سەربازی لە رێگای کۆمپانیا سەربازییەکانی ڕووسی لە وڵاتی لیبیا تۆمەتبار کردووە.

کۆمپانیا سەربازییەکانی رووسی و بە تایبەت ئەوەی کە سەرچاوەکانی ڕۆژئاوا بە ناوی هێزەکانی "Wagner force" ناوی دەهێنن، ئەو بەڵێندەرانەن کە لەلایەن سوپای رووسیا بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکرن.
شایانی باسە بە پێی یاسای وڵاتی رووسیا، هیچ دامەزراوە یان کەسێک ڕێگەی پێ نادرێت کۆمپانیای سەربازی تایبەت لە ناو خاکی رووسیا دابمەزرێنێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیا تایبەتەکانی خاوەن پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی رووسیا لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا وەک سووریا و لیبیا دامەزراون و چالاکیان هەیە.

ئەم تۆمەتبار کردنەی ئەمریکا لەکاتێکدایە ئەو وڵاتە خاوەنی چەندين کۆمپانیای سەربازی کەرتی تایبەتە کە لە چەندین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا بە پێشێل کردنی بڕیارەکانی نێودەوڵەتی خەریکی کوژرانی خەڵک و دزینی نەوت و سامانی ئەو وڵاتانەیە.


چۆڵ کردنی بنکەی سەربازی "بسماية" ی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە


هەواڵە تایبەتەکان : لە بەردەوامی پرۆسەی رادەست کردنی بنکە سەربازییەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، هێزەکانی ئەسپانیا و ئەمریکا بنکەی "بسماية" لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا پایتەختی عێراقیان رادەستی سوپای ئەو وڵاتەیان کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژێک پێش رادەست کردنی "بسماية" لەلایەن گروپێکی عێراقیەوە ئەو بنکەیە بە ٤ مووشەک کرا بوو ئامانج.

هێزەکانی ئەمریکا کە لە ژێر ناونیشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق چالاکی دەکەن، تا ئێستا بنکەکانی "K1" و "القائم" و "حبانیه" و "القیارة" و بنکەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوایان رادەستی هێزە عێراقییەکانەوە کردووە.

24‏/07‏/2020

خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە عێراق لەلایەن گروپێکی عێراقیەوە

هەواڵە تایبەتەکان : گروپی "اصحاب الکهف" بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە ساتی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە ئاسمانی ناوچەی "الصینیة" لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق هەواڵی دا.

فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا دوای ئەم هێرشە کە شەوی ڕابردوو لەلایەن ئەم گروپە ئەنجام درا بوو دەستیان کرد بوو بە سوڕانەوە لە ئاسمانی ناوچەکە.

شایانی باسە ئەم گروپە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو هەروەها چەندین کردەوەی دیکەی لەم شێوەیە دژ بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامی داوە.

23‏/07‏/2020

گیان لەدەستدانی ١٤ کەس لە تەقینەوەی سەرێ کانی


هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێ کانی لە باکوری پارێزگای حەسەکە لە سووریا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکان ئەم تەقینەوەیە لە نزیک ناوەندی ڕۆشنبیری لەو شارە ڕووی داوە.
شایانی باسە سەرێ کانی لە پایزی رابردوو لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە.

کوژرانی سەربازێکی رژێمی زایۆنی لە نزیک سنووری لوبنان


 بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی رابردوو سەربازێکی رژێمی زایۆنی لەبەر وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەو رژێمە لە نزیک سنووری لوبنان گیانی لەدەستداوە و ئەفسەرێکی ئەو رژێمەش بریندار بوو. 

شایانی باسە دوای بۆردومانەکەی ٢٠ی ئەم مانگەی پێگەکانی سوپای سووریا لە نزیک دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە، چەندین سەربازی سوپای سووریا بریندار بوون و یەکێک لە ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان گیانی لەدەستدا، هەر بۆیە رژێمی ئیسرائیل لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵا لە سنووری لوبنان لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە.

تەقینەوە لەسەر رێگای کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق


ڕۆژی رابردوو چوارشەمە دوو بۆمبی چێندراو لەسەر رێگای کاروانێکی هەڵگری کەل و پەلی سەربازی ئەمریکا لە رۆژئاوای شاری "الناصریه" ناوەندی پارێزگای "ذی قار" لە عێراق تەقینەوە.

وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە گروپی "اصحاب الکهف" کە گروپێکی نەناسراوی عێراقیە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها ئەم گروپە لە  ناوچەی "مکیشیفة" لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق لە رێگای بۆمبێکی چێندراو هێرشی کرد بوو سەر کاروانێکی دیکەی هەڵگری کەل و پەلی سەربازی ئەمریکا.

22‏/07‏/2020

ڤیدیۆ | بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زایۆنیەکان


زایۆنیەکان لەبەر خراپی بژێوی ژیانیان و لاوازبوونی حکومەتی تەلئەبیب بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە بەرامبەر زیانە ئابورییەکانی کۆرۆنا و لاوازبوونی کابینەکەی نتانیاهۆ چەند ڕۆژە دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و ئەم ناڕەزایەتیانە تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە فەلەستین بەردەوامە.

ڤیدیۆ | وەرگەڕانی زرێپۆشێکی ئەمریکی لە حەسەکە


زرێپۆشێکی ئەمریکا لە جۆری  International MaxxPro لە کاتی دەوریەی لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا وەرگەڕا.
بە پێی هەواڵەکان یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان ئەم رووداوە گیانی لەدەست داوە.
ئەم زرێپۆشە بە هاوبەشی دروستکراوی ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستییە.

20‏/07‏/2020

دەربڕینی رەزامەندی پەرلەمانی میسر بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ دەرەوەی وڵات


هەواڵە تایبەتەکان : پەرلەمانی میسر بۆ مەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەو وڵاتە رەزامەندی لەسەر ناردنی هێزی سەربازی بۆ دەرەوەی وڵات دەربڕی.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە درا کە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە لێدوانێکدا هەڕەشە لە تورکیا و حکومەتی ویفاقی لیبیا کرد بوو و شاری "سرت"ی لیبیای بە هێڵی سووری خۆی زانی بوو و هێرش بردن بۆ سەر ئەو شارەی بە هێرش بردن بۆ سەر میسر ناوی هێنا بوو.

پێشتر پەرلەمانی لیبیا لە بنغازی سەر بە سوپای نیشتیمانی و خەلیفە حەفتەر داوای بەشداری سەربازی میسر لە لیبیان کرد بوو.

ڤیدیۆ | هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق پایتەختی سووریا

چەند خۆلەکێک پێش ئێستا رژێمی زایۆنی هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە نزیک دیمەشق پایتەختی سووریا.
بە پێی دوایین هەواڵەکان سەرەڕای تێکشکاندنی چەندین مووشەک لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا، چەند مووشەکیش ئامانجەکانیان پێکاون.



حەماس: قودس هێڵی سورە / لە یەک بست خاکی فەڵەستین خۆش نابین



وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە قودس پایتەختی هەمیشەیی فەڵەستین دەمێنێتەوە و خۆڕاگری لە یەک بست خاکی ئەم وڵاتە خۆش نابێت.
فەوزی بەرهوم ڕایگەیاند کە پیلانگێڕییەکانی وەک گرێبەستی سەدە و داگیرکردنی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین هیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێت.
ناوبراو وتی: فەڵەستین بە تەنیا مافی گەلەکەیە و ئێمە هیچ کات واز لە بستێک خاکی خۆمان ناهێنین و بە هەر تێچوویەک بەرگری لەم مافەی گەلەکەمان دەکەین.
وتەبێژی حەماس جەختیکردەوە کە قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سورە و ئەمەش ئەرکێکی ئائینی و ئەخلاقی ئێمە و سەرجەم موسڵمانانی جیهانە.
بەرهوم داوای بەشداری خەڵکی فەڵەستین و موسڵمانانی جیهانی لەو بەرنامانەدا کرد کە بۆ پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین و پارێزەرانی مزگەوتی ئەقسا بەڕێوە دەچێت.
جام کوردی 

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا + وێنە

دانیشتووانی سوریا ڕۆژی رابردوو بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان ڕوویان کردە سندۆقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی رابردوو سەرجەم بنکەکانی دەنگدان بۆ سێهەم خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا کرانەوە.
دانیشتووانی سوریا بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چوونە بنکەکانی دەنگدان.
جام کوردی 


19‏/07‏/2020

خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە ناوچەی کێشە لەسەری "قره باغ"

بەیانی ڕۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی کۆماری ئازەربایجان لە جۆری Orbiter3ی ئیسرائیلی لە ناوچەی کێشە لەسەری "قره باغ" لەلایەن هێزەکانی ئەرمەنی ئارتساخەوە خرایەوە خوارەوە.

ئارتساخ بەو هێزە ئەرمەنییانە دەوترێت کە بە هاوکاری ئەرمەنستانەوە دوای شەڕ لەگەڵ ئازەربایجان کۆنترۆلی تەواوی ناوچەی نیمچە سەربەخۆی "قره باغ" و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە.

16‏/07‏/2020

هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق


هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراوەتەوە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە رێگای بۆمبی چێندراو هێرش کرایە سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی "مکیشیفة" لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق.

گروپی "اصحاب الکهف" کە گروپێکی نەناسراوی عێراقیە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر وێنە یان ڤیدیۆیەک لەم هێرشە، هەواڵەکەی بڵاو دەکەینەوە.

ڤیدیۆ | تاوانێکی دیکەی هاوپەیمانی سەعودیا لە یەمەن


هەواڵە تایبەتەکان : لەبەر بۆردومان چڕی گوندی "المسافعه" لە "الحزم"ی یەمەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی سەعودیا، ٢٤ کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

زۆربەی کوژراو و بریندارانی ئەم بۆردومانە مناڵ و ئافرەتن.

15‏/07‏/2020

ڤیدیۆ | خەڵکی ئازەربایجان: ئێمە داوای شەڕ دەکەین


دوای دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لە چەند ڕۆژی رابردوو لە نێوان هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان، شەوی رابردوو خەڵکێکی زۆر لە باکو پایتەختی ئازەربایجان کۆبوونەوە و داوای شەڕیان لەگەڵ ئەرمەنستان کردەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە بەرامبەر بینای پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجام درا و خۆپیشاندەران داوای شەڕ و کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەی کێشە لەسەری "قره باغ"یان کردەوە.
وەک دەوترێت کۆماری ئەرمەنستان لە ١٢ی ئەم مانگە بە کردنە ئامانجی پێگەکانی هێزەکانی ئازەربایجان، بووەتە هۆی پێشێل کردنی ئەو رێککەوتنە ئاگربەسەی کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٤ واژۆ کرا بوو.


پاشەکشەی ئەمریکا لە چەندین بنکەی سەربازی لە ئەفغانستان


هەواڵە تایبەتەکان : "زلمی خلیلزاد" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئەفغانستان و بەرپرسی دانوستاندنەکان لەگەڵ تالیبان، پاشەکشە کردنی ئەمریکا لە ٥ بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە وڵاتی ئەفغانستان راگەیاند.

"خلیلزاد" ئەم پاشەکشەی لە چوارچێوەی رێکەوتنی ئەمریکا و تالیبان ناو برد کە بەو پێیە دوای تێپەڕبوونی ١٣٥ ڕۆژ لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی ئەمریکا و تالیبان، ئەمریکا دەبێت هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کەمبکاتەوە.

دروست بوونی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان


هەواڵە تایبەتەکان : لە چەند ڕۆژی رابردوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە دروست بوو کە بەو هۆیەوە چەندین کەس لە هەر دوو لایەن کوژران و برینداربوون.

سەرەڕای تێپەڕ بوونی دوو ڕۆژ بەسەر ئەم پێکدادانە لە ناوچە سنوورییەکانی "تووز" و "تاووش" لەو دوو وڵاتە، هێرشە ئاسمانییەکانی هەر دوو لایەن جارێکی تر لە ڕۆژی رابردوو دۆخەکەی نائارام کردەوە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک راگەیاند، ئەو وڵاتە توانیەتی گورزێکی کوشندە لە ئەرمەنستان بدات. 
ئازەربایجان هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا گیان لەدەست دانی ٦ سەربازی ئەو وڵاتەی پشت راستکردەوە کە لە نێوانیاندا لیوا "پولاد هاشیم‌اُف" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتەش دەبینرێت.

تا ئێستا هەر دوو لایەن چەندین ڤیدیۆ لە هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی یەکتر لە ناوچە سنوورییەکان بڵاو کردونەتەوە.

وەک دەوترێت کۆماری ئەرمەنستان لە ١٢ی ئەم مانگە بە کردنە ئامانجی پێگەکانی هێزەکانی ئازەربایجان، بووەتە هۆی پێشێل کردنی ئەو رێککەوتنە ئاگربەسەی کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٤ واژۆ کرا بوو.

13‏/07‏/2020

هێرشی مووشەکی و فڕۆکەیی ئەنسارۆڵڵا بۆ ناو خاکی سەعودیا و مأرب


هەواڵە تایبەتەکان : شەوی رابردوو هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە بەکارهێنانی چەندین مووشەک و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشێکی فراوانیان کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە قولایی خاکی سەعودیا و مأرب لە یەمەن.

 بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا، لەم هێرشەدا شوێنی ڕاگرتنی فڕۆکە جەنگییەکان و سیستمی بەرگری پاتریوت لە "خمیس مشیط" و چەندین ئامانجی سەربازی لە فڕۆکەخانەکانی "ابها" و "نجران" لە ناو خاکی عەرەبستان و بنکەی "تداوین" لە "مأرب" ی یەمەن کراوەتەوە ئامانج. 

شایانی باسە ئەنسارۆڵڵا لەم ئۆپەراسیۆنەی دا چەندین مووشەکی تازەی بەکارهێناوە.

سەرچاوەکانی عەرەبستان رایانگەیاندووە لەم هێرشەدا ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٤ مووشەکیانەی تێکشکاندووە.

مانۆڕی سەربازی گەورەی میسر بە ناوی "قاطع ۲۰۲۰"


لەبەر گەشە کردنی گرژییەکان و زیاد بوونی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە وڵاتی لیبیا، سوپای میسر مانۆرێکی گەورەی سەربازی بە ناوی "قاطع ۲۰۲۰" وەک وەڵامدانەوەیەک بە مانۆڕی سەربازی تورکیا و راگەیاندنی ئامادەیی تەواو خۆی بۆ شەڕ لە لیبیا، ئەنجام دا.
ئەم مانۆڕە زەمینی و دەریاییەی میسر لە ڕۆژی هەینی بە ئامادە بوونی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە لە نزیک سنوورەکانی لیبیا دەستی پێ کردووە.

پێشتر عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر راگەیاند بوو وڵاتەکەی بە مافی خۆی دەزانێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی بچێنە ناو خاکی لیبیاوە.
سیسی هەروەها شارەکانی "سرت" و "الجفرە"ی لیبیای بە هێڵی سووری خۆی زانی و لەو بارەیەوە هوشداری دا بوو تورکیا.

ڤیدیۆ | زایۆنیستەکان لە دژی نتانیاهۆ ڕژانە سەر شەقامەکان


بە هەزاران زایۆنیست لە دژی لاوازبوونی حکومەتی تەلئەبیب بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆپێشاندانیان کرد، ئەوان ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر زیانە ئابورییەکانی کۆرۆنا و لاوازبوونی کابینەکەی نتانیاهۆ ڕاگەیاند.

حکومەتی تەلئەبیب لە قەرەبووکردنەوەی زیانە ئابورییەکانی کۆرۆنا بە لاوازی دەرکەوتووە و ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتووەتەوە.

11‏/07‏/2020

هێرش کرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکان لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان : چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا چەندین لۆری کە هەڵگری ئۆتۆمبێلە سەربازیەکانی ئەمریکا بوون لە رێگای دیوانیە-السماوە کرانە ئامانج.

بە پێی هەواڵەکان گروپی  "سرایا ثوره العشرین الثانیه" کە گروپێکی عێراقی نەناسراوە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ.

وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە، شوفێرانی ئەو لۆریانە کە عێراقین پێش سوتاندنی کاروانەکە لەلایەن گروپی  "سرایا ثوره العشرین الثانیه" دوور خراونەتەوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەسوڕێنەوە.

کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنی لە باکووری "سلفیت"


گەنجێکی فەلەستینی لە نزیک شارۆچکەی "کفل حارس" لە باکوری "سلفیت" لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بە گوللەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی کوژرا.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە "رام الله" راگەیاند: ئیبراهیم یەعقوب گەنجێکی تەمەن ٣٣ ساڵە بە بەرکەوتنی گوللەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی شەهید بووە. 

بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ هەینی سەربازانی ئەو رژێمە هەروەها هێرشیان کردە سەر مەراسمی بە خاک سپاردنی ئیبراهیم یەعقوب کە سەدان فەلەستینی بەشداریان تێدا کرد بوو.

10‏/07‏/2020

ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تازە بۆ لیبیا


بە پێی ئەو وێنانەی کە لەلایەن سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری تەرابلس بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە بارهەڵگرەکانی تورکیا ڕۆژی رابردوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی تازەیان گەیاندووەتە فڕۆکەخانەی "معیتیقه" لەو شارە و بۆ جێگیر کردنەوەی لە بنکەی ئاسمانی "الوطیه" نێردراوە.
سوپای تورکیا هەفتەی رابردوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی MIM-23 Hawkی لە بنکەی ئاسمانی "الوطیه" لە لیبیا جێگیر کرد بوو کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر تێکشکێنرا.

09‏/07‏/2020

سەردانی فەرماندەیەکی ئەمریکی لە ناوچەی "التنف"ی سووریا

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا رۆژی شەممە سەردانی ناوچەی "التنف" لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد. لەم سەردانەدا ژەنەراڵ ویل دیدارێکی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و چەکدارانی "مغاوير الثورة" کە لەو ناوچەیە جێگیرن، هەبوو.

ناوچەی "التنف" چەندین ساڵە کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە داگیر کراوە و بوەتە ناوچەیەکی ئارام بۆ هاتووچۆ کردنی داعش، ئەمە لەکاتێکدایە لەلایەن ئەمریکاوە ڕێگری لە هێزەکانی سوپای سووریا و هێزە عێراقییەکان دەکرێت لە دووری ٥٥ کیلۆمەتر نزیکی ئەو ناوچەیە ببنەوە.

08‏/07‏/2020

داعش بەرپرسیارێتی تیرۆر کردنی هیشام هاشمی گرتە ئەستۆ


دەزگای "قریش الاعلامیة" سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە تیرۆر کردنی هیشام هاشمی شرۆڤەکاری ئەمنیی و ستراتیژی عێراق، تیرۆر کردنی ناوبراو گرتە ئەستۆ.

مانگێک پێش تیرۆر کردنی هیشام هاشمی لە بەغدا، داعش بە بڵاو کردنەوەی وێنەی هاشمی و ماجد حەمید، هەڕەشە لە کوشتنی ئەو دوو کەسەی کرد بوو و تەنیا دوو کاتژمێر دوای کوژرانی هاشمی بە گوڕینی ڕەنگی وێنەکەی هەواڵی سەرکەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنەی دا بوویەوە.
ماجد حەمید یەکێک لە شرۆڤەکارانی کەناڵی "العربیة"ە کە لە لیستی تیرۆری داعش دایە.

بیستەمین دەوریە هاوبەشەکەی ڕووسیا و تورکیا


لە ٧ی ئەم مانگە بیستەمین دەوریە سەربازیە هاوبەشەکەی سوپای رووسیا و تورکیا لەسەر رێگای M4ی پارێزگای ئیدلب لە سووریا ئەنجام درا. ئەم دەوریە کە بە درێژترین دەوریەی هاوبەشی ئەو دوو سوپایە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەس لە پارێزگای ئیدلبی سووریا دادەنرێت، لە گوندی "ترنبه"ەوە دەستی پێ کردووە تا "بداما" لە ڕۆژئاوای "جسرالشغور".

دانانی ئاڵای تورکیا لە ئەنجومەنی شاری سەرێ کانی


چەند وێنەیەک لە ئەنجومەنی شاری سەرێ کانی بڵاو بۆتەوە کە لە ژوورەوە و دەرەوە بینای ئەنجومەنەکە ئاڵای تورکیا دەبینرێت.
لە کاتێکدا ئەم ئەنجومەنە بەستراوە بە ئەنجومەنی بە ناو نیشتیمانی سوریا (SNC) لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام لە جێگای ئاڵای "سوپای ئازاد" کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، ئاڵای تورکیا و وێنەی ئەتاتورک دانراوە.

بە شێوەی گشتی لە زۆربەی ئەو شوێنانەی کە تورکیا داگیریان کردووە باردۆخەکە بەم شێوەیە و هێماکانی تورکیا دەبینرێن.

07‏/07‏/2020

گیان لەدەستدانی بەندکراوێکی فەلەستینی لە زیندانەکانی رژێمی زایۆنی


دەستەی کاروباری دیلە فەلەستینیەکان لە شەهادەتی "سعید الغرابلی" دیلێکی فەلەستینی خەڵکی غەززە لە زیندانەکانی رژێمی ئیسرائیل هەواڵی دا.

ئەم دیلە فەلەستینە بە هۆی نەخۆشییەوە و دابین نەکردنی پێداویستیەکانی پزیشکی لەلایەن رژێمی زایۆنیستی لە زیندانەکانی ئەو رژێمە گیانی لەدەستداوە.

06‏/07‏/2020

ڤیدیۆ | سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیا لەلایەن سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە رۆژئاوای لیبیا تێکشکێنرا

سەرچاوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان رادار و سیستمی بەرگری ئاسمانی "هۆک" و سیستمی "کۆرال"یان لە بنکەی ئەلواتیە "عەقەبە بن نافیع" لە رۆژئاوای لیبیا کردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سیستمانە رۆژی پێنجشەممە لەلایەن هێزە تورکییەکان لە بەشی رۆژئاوای بنکە سەربازییەکە جێگیرکراون.

هاوکات، سەرچاوە سەربازییەکە رایگەیاند، بەدرێژایی ئەم چەند رۆژە چاودێری هێنانە ناوەوە و دامەزراندنی رادار و سیستمی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی تورکیا "هۆک"یان کردووە.

05‏/07‏/2020

جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری MIM-23 Hawk لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا لەلایەن تورکیاوە


سوپای تورکیا دوو سیستەمی بەرگری لە جۆری MIM-23 Hawk لە بنکەی ئاسمانی "الوطیه" لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیا جێگیر کردووە.

تورکیا پێشتریش هەروەها ئەم سیستەمەی لە فڕۆکەخانەکانی "مصراته" و "معیتیقه" لە شاری تەرابلس پایتەختی لیبیا جێگیر کرد بوو.

ئەو چوار کەسە ئێرانیە کێن کە ٣٨ ساڵە لە زیندانەکانی رژێمی زایۆنی دان؟!



لە ٥-٧-١٩٨٢ چوار دیپلۆماتی ئێرانی بە ناوەکانی سەید موحسن مووسەوی، ئەحمەد متوەسلیان، کازم ئەخەوان و تەقی ڕەستگاری دوای ئەوەی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان دەچنە دەرەوە، لە بازگەیەک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەڕفێنرێن و بە پێی زانیارییەکان ھەر ئەو کاتە رادەستی رژێمی ئیسرائیل دەکرێن. 
بە ووتەی چەند بەرپرسێکی باڵای ئێرانی ئەو چوار کەسە تا ئێستا زیندوون و لە زیندانەکانی ئەو رژێمە دان.

ئەحمەدی متوەسلیان یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئێران بوو کە بۆ ھاوکاری ھێزە لوبنانیەکان دژ بە هێرشەکانی ئەو کاتەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو.

سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا لە ژووری ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە لیبیا

هەواڵە تایبەتەکان : چەندین وێنەی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە ژووری ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە لیبیا بڵاو کرایەوە.

ئەمە یەکەم جارە کە تورکیا هاوکاری سەربازی خۆی لە حکومەتی ویفاقی لیبیا بە بێ پەردە ئاشکرا دەکات.

شایانی باسە ئاکار لە ٢٤ی مانگی رابردوو سەردانی لیبیای کرد بوو و لە تەرابلس پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی حکومەتی ویفاقی لیبیا کۆبوویەوە. 

03‏/07‏/2020

هێرشی ئاسمانی ئەنسارۆڵڵا بۆ ناو خاکی سەعودیا




هەواڵە تایبەتەکان : ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە هێرشی چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو هێزانە بۆ سەر فڕۆکەخانە و پێگەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە باشوری سەعودیا هەواڵی دا.

بە پێی ئەم هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەنسارۆڵڵا لە جۆری قاصف2k, ژووری کۆنترۆلی فڕۆکەخانەی نجران و کۆگای چەک و تەقەمەنی و شوێنی فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکەی مەلک خالد و خەمیس مشیطیان کردووەتەوە ئامانج.

سەرچاوەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سەعودیا لە تێکشکاندنی چوار لەو فڕۆکانە لە ئاسمانی نجران و خەمیس هەواڵ دەدەن.

02‏/07‏/2020

وێنە | خۆپیشاندانی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە

رۆژی رابردوو فەلەستینیەکانی کەرتی غەززە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان ناڕەزایەتی خۆیان بۆ پڕۆژەی داگیرکردنی بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە دەربڕین.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بزووتنەوەی حەماس رۆژی رابردووی وەک ڕۆژی تۆڕەی دژ بە ڕێکەوتنی سەدە و لکاندنی بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بۆ ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئیسرائیل دیاری کرد بوو.

01‏/07‏/2020

ڤیدیۆ | نمایشی مووشەکی حەماس / پاشەکشەی رژێمی ئیسرائیل


هەواڵە تایبەتەکان : گروپە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە، شەوی رابردوو دەستیان بە تاقیکردنەوەی ٢٤ مووشەک بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست کرد کە لە جۆری خۆیدا بێ وێنە بوو.
بە ووتەی هەندێ لە سەرچاوەکانی رژێمی ئیسرائیل بەشێک لەو مووشەکانە مەودایان تا دووری ٢٥٠ کیلۆمەتر بووە کە ئەگەر ئەمە ڕاست بێت هێزە فەلەستینیەکان دەتوانن پێگەکانی رژێمی زایۆنیستی لە تەواوی خاکی فەلەستین بکەنە ئامانج.

ئەمڕۆ واتا ١-٧-٢٠٢٠ بڕیار وابوو پڕۆژەی لکاندنی بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بۆ ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئیسرائیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بە پێی دوایین هەواڵەکان جێ بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لەگەڵ پاشەکشەی رژێمی ئیسرائیل بۆ کاتێکی تر دواخراوە.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەی بە ڕاگەیاندنی شەڕ زانیوە و بە تاقیکردنەوەی ٢٤ مووشەک لە شەوی رابردوو هۆشداری لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەی بە ڕژێمی ئیسرائیلی داوە.

ڤیدیۆ | بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی ئەنسارۆڵڵا لە باکوری پارێزگای البیضاء و باشوری مأرب لە یەمەن



ئەم ڤیدیۆیە تایبەتە بە بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ردمان لە باکوری پارێزگای "البیضاء"ی یەمەن و ناوچەکانی "ماهلیه و العبدیە" لە باشوری پارێزگای "مأرب"ی ئەو وڵاتە کە لە بەرواری ۱۷ تا ۲۰ی مانگی ٦ی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی دژ بە هاوپەیمانی سەعودیا ئەنجام دراوە.

هەر وەک یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە رۆژانی رابردوودا راگەیاند، لە ماوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ٤٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەکانی باکوری "البیضاء" و باشوری "مأرب" لە کۆنترۆلی هاوپەیمانی سەعودیا و چەکدارانی "یاسر العواضی" کە زۆربەیان لە ئەلقاعیدە و داعش پێکهاتووە، دەرهێنراوە و لە ئێستادا ئەم ئۆپەراسیۆنە لە قووڵایی "العبدیه" بەردەوامە.

هەر وەک لەم ڤیدیۆیە دا دیارە، دابین کردنی ئەو بەشە زۆرەی چەک و ئامێری سەربازی و هەروەها کۆکردنەوەی چەکدارانی "یاسر العواضی" لەم میحوەرە دا بە مانای ئامادەکاری گەورەی هاوپەیمانی سەعودیا بۆ کۆنترۆل کردنی پارێزگای "البیضاء" بووە کە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا توانیان شکستی پێ بێنن.