08‏/03‏/2021

وێنە ئاسمانییەکانی شوێنی بۆردومانەکەی رووسیا لە باکوری سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی باکوری سوریا، ژماریەکی زۆر لە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی سووتان.

وێنە ئاسمانییەکان دەریدەخات کە هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا لە هەینی رابردوو بە بەکارهێنانی مووشەکی توچکا بۆ سەر پاڵاوگە کاتی و کۆگا نەوتییەکان، بووەتە هۆی سووتانی ناوچەیەکی زۆر و لە ناو چوونی تانکەرەکانی هەڵگری ماددە سووتەمەنییەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە باکوری سوریا. 

سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکداران لە راپۆرتێکدا راگەیاند، کەشتیە جەنگییەکانی رووسیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، سێ مووشەکیان ئاراستەی پاڵاوگە نەوتییەکان و کۆگاکانی سووتەمەنی کردووە کە ١٨٠ بارهەڵگر و تانکەر لە ناو چوون و بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس کوژراون و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵدەری ئانادۆڵوی تورکیا لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە، لەم هێرشەدا مووشەکی بالستیک بەکارهاتووە بەڵام دیار نیە چ لایەنێک لە پشت ئەم هێرشە دایە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.