هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە چەند کاتژمێری رابردووەوە چەندین ناوچەیان لە قولایی خاکی سعودیە بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردوەتەوە ئامانج.
یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە تویتێکدا لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر ئامانجێکی گرنگ لە فڕۆکەخانەی مەلک خالد لە "خمیس مشیط" لە ناو خاکی سعودیە هەواڵی دایەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو هێزانە هەروەها بە مووشەکێکی جۆری قودس٢ دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە جەددەی سعودییان کردوەتەوە ئامانج.
سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها لە ئاراستە کردنی مووشەکێکی دیکە بەرەو پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جیزان لە ناو خاکی سعودیە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا هەواڵ دەدەن.
شایانی باسە ئەمە بۆ چەندین ڕۆژە هێرشی هاوشێوە لەلایەن ئەنسارۆڵڵاوە بۆ سەر دامەزراوە ئابووری و پێگە سەربازییەکانی هاوپەیمانی سعودیە دەکرێت.
یەحیا سەریع پێشتر ئەم هێرشانەی وەک وەڵامدانەوەیەک بە بەردەوامی گەمارۆ و دەستێوەردانی سعودیە بۆ سەر یەمەن و خەڵکی ئەو وڵاتە ناوی برد بوو و داوا لە خەڵک و کۆمپانیا بیانییەکانی کرد بوو لە دامەزراوە گرنگەکانی سعودیە خۆیان بە دوور بگرن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.