13‏/03‏/2021

ڤیدیۆ| کردنە ئامانجی کاروانێکی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: گروپی "اصحاب الکهف" کە گروپێکی بەرخۆدانی عێراقیە ڤیدیۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا بڵاو کردەوە کە لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە لە قادسییەی عێراق هێرشەکەی ئەنجام داوە.



ئەنسارۆڵڵا بۆ ئەمریکا: ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بەدەستان نەهێنا، بە دانوستاندنیش بەدەستی ناهێنن!

هەواڵە تایبەتەکان: موحەمەد عەبدئەلسەلام ووتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنسارۆڵڵا پێشنیاری ئاگربەسی ئەمریکای ڕەتکردەوە و بە پیلان دژ بە یەمەن ناو برد.

عەبدئەلسەلام لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی "المسیرە" رایگەیاند:

«پڕۆژەی نوێنەری ئەمریکا بۆ ئاگربەس لە یەمەن، هەمان بۆچوونی سعودییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەک ساڵی رابردوویە.

لە پرۆژەی ئەمریکا نە باس لە کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان کراوە و نە لە ئاگربەس؛ بەلکو بە شێوەی دیپلۆماسی دەبێتە هۆکاری بەردەوامی گەمارۆکان بۆ سەر یەمەن.

لە گرنگترین مەرجەکانی هاتوو لەم پرۆژەیەدا، رێگەپێدان بە فڕینی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا، پایتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە و رێگری کردن لە دەرکردنی پاسپۆرت لە سەنعایە.

ئەگەر ئەمریکییەکان بە ڕاستی نیازی ڕێگری کردن لە دەستێوەردانەکان[هاوپەیمانی سعودیە] و لابردنی گەمارۆکان بۆ سەر یەمەن ـبان، ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی یەمەنیان بە ڕاشکاوانە رایاندەگەیاند و ئێمەش پێشوازیمان لەم پڕۆژەیە دەکرد. 

ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بەدەستان نەهێنا، بە دانوستاندنیش بەدەستی ناهێنن! دوژمنایەتی و گەمارۆکان لە شەش ساڵی رابردوو تەنیا بۆ یەک رۆژیش رانەگیراوە، کەواتە مەبەستی ئەمریکییەکان لە ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان چیە؟

ئەمریکییەکان بە هێنانەوەی مەرجەکانی سعودیە لە چوارچێوەی پێشنیاری ئاگربەس، دەریانخست کە بە شێوەی ئاشکرا لە پشت دەستێوەردان و گەمارۆکانی یەمەنن.

هیچ هەوڵێکی دروست بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و لابردنی گەمارۆکان نابینرێت.

بازرگانەکانی یەمەن بە پارەی خۆیان نەوت لە کەشتییەکان دەکڕن و بە وەرگرتنی مۆڵەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیگوازنەوە بۆ یەمەن، بەڵام هاوپەیمانی سعودیە ڕێگری لێ دەکات. ئێمە بۆ گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکەوە، تەواوی مەرجەکانی لایەنی بەرامبەرمان قبوڵ کردەوە بەڵام کاتێک بینیان هیچ بیانویەک بۆ گەمارۆ نەیانماوە، پڕوپاگەندەیان کرد کە ئەم هاوکارییانە ناگاتە ئەو خەڵکانە کە پێویستیان پێیانە.»

پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە یەمەن بە دانپێدانانی ڕۆڵی سەرەکی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن، لە پێشکەشکردنی پرۆژەی ئاگربەسی ئەمریکا بە ئەنسارۆڵڵا هەواڵی دا بوویەوە.

12‏/03‏/2021

داعش بە فەرمی بەرپرسیارێتی کوژرانی خانەوادەکەی باشوری تکریتی گەرتە ئەستۆ

هەواڵە تایبەتەکان: تیرۆریستانی داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بەرپرسیارێتی کوژرانی ئەندامانی ئەو خێزانەی کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەواڵی کوژرانیان لە باشوری تکریت بڵاوبوویەوە، گرتە ئەستۆ.

جەمال ئیعگاب، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢-٣-٢٠٢١ چەند چەكدارێكی داعش كە جلی سەربازیان لەبەربووە لە ناوچەی ئەلبودۆر لە باشووری شاری تكریت، سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك و بە چەكی بێدەنگ ٨ كەسیان كوشتوون و كە ٧ یان ئەندامی خێزانێكن دواتر بۆ ناوچەیەكی نادیار هەڵاتوون."



وەزیری ناوخۆی پێشووتری عێراق: پیلانێکی گەورەتر لە کەوتنی موسڵ بەڕێوەیە

وەزیری ناوخۆی پێشووتری عێراق سەبارەت بە پیلانگێڕییەکی گەورەتر لە کەوتنی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٤ هۆشدارییدا و وتی کە ئەو پیلانگێڕییە نەجەف و کەربەلا و تەنانەت بەغدا دەکاتە ئامانج.

باقر جەبر زۆبەیدی ڕایگەیاند کە ئەم پیلانگێڕییە زۆر گەورەترە لە کەوتنی موسڵ، مەترسی ئەوەش هەیە کە نەجەف و کەربەلا و تەنانەت بەغداش لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو بە کەناڵی دیجلەی ڕاگەیاند کە ئەوەی کە ئێستادا لە شەنگال و خاڵی سنوری وەلید دەگوزەرێت، زۆر مەترسیدارە و کارەساتێک هەڕەشە لە سوریا و عێراق دەکات.

زۆبەیدی وتی: پیلانێک بۆ کۆکردنەوەی داعش و زاڵبوونیان بە سەر چیای شەنگال لە لایەن تورکیاوە دەبینرێت، شەنگال لە ئێستادا پێگەیەکی ستراتیژی ناوچەکەیە و کۆکردنەوەی داعش لەم ناوچەیە بە واتای دووبارەکردنەوەی تاوانەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە موسڵ، سەلاحەدین، کەرکوک و تەنانەت هەرێمی کوردستانە، ئەم پیلانگێڕییە تا پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا و بەغداش دەڕوات.

وەزیری ناوخۆی پێشووتری عێراق سەبارەت بە ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێریش وتی کە ئەو ڕێکەوتنە هیچ بایەخێکی نییە.

جام کوردی 

هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ناوچەیەک پاشەکشەیان کرد + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە پێگەکانی خۆیان لە باشوری رۆژئاوای شاری "تعز" پاشەکشەیان کردەوە.

بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان لە ناوچەکە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی مەنسوور هادی و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی (طارق صالح) بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیە کە لە ٦ی ئەم مانگەوە لە چەند ناوچەیەک لە پارێزگای "تعز" بەڕێوەدەچێت، هێزەکانی مەنسوور هادی لە ڕۆژهەڵاتەوە و هێزەکانی طارق صالح هەروەها لە ڕۆژئاواوە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا و لە کۆتاییدا هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا ناچار بە پاشەکشە لە ناوچەکانی "الکدحه" و "جبل غباری" و چەند گوندێک لەو ناوچەیە بوون.

11‏/03‏/2021

سێ کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرانە ئامانج +ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان: لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوو سێ کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە فەلوجە و سەماوە ـی پارێزگای ئەنبار و حلە ـی عێراق کرانە ئامانج.

گروپێک بە ناوی "المقاومة الدولیة" بە بڵاو کردنی ڤیدیۆیەک (هاوپێچ) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی فەلوجەی گرتە ئەستۆ.




شارۆچکەی "المار" لە باکوری ئەفغانستان کەوتە دەست تالیبان

هەواڵە تایبەتەکان: شارۆچکەی "المار" لە پارێزگای فاریاب لە باکوری ئەفغانستان ئەمڕۆ لەلایەن تالیبانەوە کۆنترۆل کرا.

لە ئێستادا سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو شارۆچکەیە دەستی پێ کردووە.

وەک دەوترێت "المار" لە ماوەی بیست ڕۆژی ڕابردووەوە لەلایەن تالیبان گەمارۆ درا بوو و لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو شارۆچکەیە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی "المار" خۆی و ئەو شارۆچکەیە رادەستی تالیبان کردووە.

لەگەڵ کۆنترۆل کردنی "المار" لەلایەن تالیبانەوە، شاری میمنە ناوەندی پارێزگای فاریاب هەروەها لە لای ڕۆژئاوا دەکەوێتە ژێر هێرشەکانی تالیبان و لە ئەگەری کەمتر خەمی هێزە ئەمنییەکان، ئەگەری کۆنترۆل کردنی ئەو شارە هەروەها لەلایەن تالیبانەوە لە مانگەکانی داهاتوودا زۆرە.

بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە لوبنان؛ داخستنی رێگاکان وەک ناڕەزایەتیەک بە باردۆخی خراپی سیاسی و ئابووری

هەواڵە تایبەتەکان: خەڵکی ناڕازی لوبنان وەک ناڕەزایەتیەک بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەو وڵاتە و باردۆخی سیاسی و ئابووری و هەروەها پێک نەهێنانی کابینەی نوێی، ڕێگاکانیان داخست..

بەرپرسانی لوبنان هۆشداریان لە دروست بوونی نائارامی داوە و هەندێکیان لەو باوەڕەدان کە ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن گروپێکی سیاسیەوە بۆ دروست بوونی ئاژاوە و وەرگرتنەوەی ئیمتیاز لە رکابەران بەڕێوە دەبڕدرێت.

ڕۆژی دووشەممە میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپا و هێزە ئەمنییەکان، داوایان لێ کردەوە بە لابردنی بەربەستەکان، ئەم ناڕەزایەتیانە کۆنترۆل بکەنەوە.

رۆژی چوارشەممە و دوای هەشت ڕۆژ لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکان سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاکسازی رێگاو بانەکانی دەست پێ کردەوە.

ئاماری هێرشەکانی ئەلقاعیدە لە مانگی ٢ی ٢٠٢١

هەواڵە تایبەتەکان: گروپی تیرۆرستی ئەلقاعیدە ئاماری هێرشەکانی لە مانگی ٢ی ئەم ساڵ لە وڵاتە جیاجیاکانی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ئامارە کە لە وڵاتانی ئەفغانستان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا و هیندستان و سوريا و جەزیرەی عەرەبستان ئەنجام دراوە، ئاماژە بە نزیکەی ٤٣٠ ئۆپەراسیۆنی ئەو گروپە دراوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٣٠٣ کەس و برینداربوونی ٧٦٥ کەسی دیکەوە.

ئەم ئامارە دەریدەخات کە زۆربەی جموجۆڵەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ئەفغانستان به ٢١٩ ئۆپەراسیۆن بووە کە ٩٣٢ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ٥٣٩ کەسی دیکە بریندار بوون.

10‏/03‏/2021

ڤیدیۆ| خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناوچەی "المرازیق" لە پارێزگای "الجوف"ـی یەمەن خستنە خوارەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا، فڕۆکەکە لە جۆری "کارایل"ـە کە دروست کراوی وڵاتی تورکیایە.

ئەنسارۆڵڵا پێشتر دوو فڕۆکەیەکی دیکە لەم جۆرە لە ناوچەکانی "الصلیف" لە پارێزگای" الحدیده" و "المهاشمه" لە پارێزگای "الجوف"ـی یەمەن خستبوویە خوارەوە کە ئەمە سێیەم فڕۆکەیە.



ئاشکرابوونی زانیارییەکانی ٦٠٠ کەس لە کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: لیستێک لە ناوەکانی کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە ئاشکرا دەبێت کە سەرەڕای ناوی ئەو کەسانە، زانیارییە هەستیاریەکانی دیکەیان وەک ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، ژمارەی ناسنامە و...ـی تێدایە.

ئەم زانیاریە نهێنیانە، کەسایەتی و ناوی کارمەندانی ئەم دەزگایە لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆنەکان و ژمارەی ناسنامە و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوون و هەروەها ئەو شوێنەی کە ئەوان لەوێ خوێندوویانە، تێیدایەتی.

بە ئاشکرا بوونی ئەم زانیارییە نهێنیانە، گورزێکی گەورە بەر دەزگای هەواڵگری سعودیە دەکەوێت و کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەر وورەی هێزەکانی ئەو دەزگایە هەواڵگریەی سعودیە دروست دەکات کە تا پێش ئێستا لە ئەمنیەتی خۆیان پشتڕاست بوون.

هەروەها ئاشکرا بوونی ئەم بەڵگانە لە بارودۆخی هەستیاری ئێستای شەڕی یەمەن و ئەو شکستە سیاسی و سەربازییانەی کە هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن تووشی بووە، شکۆی سعودیە زیاتر لە جاران لە ناوچەکە و جیهان تووشی داڕمان دەکات.

بۆ بینینی لیستی زانیارییەکان کلیک لەسەر ئەم نووسینە بکە.

08‏/03‏/2021

وێنە ئاسمانییەکانی شوێنی بۆردومانەکەی رووسیا لە باکوری سوریا

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی باکوری سوریا، ژماریەکی زۆر لە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی سووتان.

وێنە ئاسمانییەکان دەریدەخات کە هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا لە هەینی رابردوو بە بەکارهێنانی مووشەکی توچکا بۆ سەر پاڵاوگە کاتی و کۆگا نەوتییەکان، بووەتە هۆی سووتانی ناوچەیەکی زۆر و لە ناو چوونی تانکەرەکانی هەڵگری ماددە سووتەمەنییەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە باکوری سوریا. 

سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکداران لە راپۆرتێکدا راگەیاند، کەشتیە جەنگییەکانی رووسیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، سێ مووشەکیان ئاراستەی پاڵاوگە نەوتییەکان و کۆگاکانی سووتەمەنی کردووە کە ١٨٠ بارهەڵگر و تانکەر لە ناو چوون و بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس کوژراون و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵدەری ئانادۆڵوی تورکیا لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە، لەم هێرشەدا مووشەکی بالستیک بەکارهاتووە بەڵام دیار نیە چ لایەنێک لە پشت ئەم هێرشە دایە.




07‏/03‏/2021

ووردەکاری هێرشەکەی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر سعودیە بڵاو کرایەوە + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان: یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا، ووردەکاری هێرشەکەی ئەمشەوی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر چەندین ئامانج لە ناو خاکی سعودیە بڵاو کردەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع لەم هێرشەدا ١٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٨ مووشەک بەکارهاتووە کە ١٠ فڕۆکە لە جۆری "صماد٣" و مووشەکێک لە جۆری "ذوالفقار" کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە بەندەری نەوتی "راس تنوره" لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سعودیە ـیان کردوەتەوە ئامانج.

لەم هێرشەدا هەروەها چەندین ناوچە لە پارێزگای عیسر و جیزان بە ٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری "قاصف2k" و ٧ مووشەکی بەدر کراوەتە ئامانج



هێرشی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە سعودیە

هەندێک لە سەرچاوەکان لە بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە شاری "ظهران" لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی سعودیە هەواڵ دەدەن.

ئەم سەرچاوانە باس لە هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ناو خاکی سعودیە دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە سەرچاوەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سعودیە هەروەها باس لە خستنە خوارەوەی دوو مووشەکی ئەنسارۆڵڵا لە ئاسمانی جیزان لە ناو خاکی سعودیە دەکەن.



گرنگیدان بە هەڵبژاردنی ئیسرائیل لەلایەن سعودیەوە؛ دەسخۆشی لە هەنگاوەکانی نەتانیاهۆ دەکات

هەواڵە تایبەتەکان: بەرپرسێکی سعودیە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی لە بەدواداچوونی هەڵبژاردنەکانی رژێمی ئیسرائیل و گرنگیدانی سعودیە بە نەتانیاهۆ هەواڵی دایەوە.

ڕۆژنامەی هیوم ـی تایبەت بە ئیسرائیل نووسی: بەرپرسێکی نزیک لە بنەماڵەی پاشایەتی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی ئای٢٤نیوز (i24news)ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەکات و هیوادارن لە پەیکەری حکومەت هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونەدات.

ئەم بەرپرسە کە نەیویستوە ناوی بهێنرێتەوە دوپاتی کردۆتەوە، سعودیە دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیران، نەتانیاهۆ دەکات و پشتیوانی سیاسەتی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و هەروەها سیاسەتی فشار لەسەر ئێران دەکات.

ناوبراو وتوویەتی: ئێمە وێڕای دەستخۆشی لە نەتانیاهۆ، ئەومان خۆشدەوێت.

شایانی باسە سعودیە ترسی ئەوەی هەیە لە ئەگەری سەرکەوتنی یائیر لاپید لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کە یەکێکە لە رکابەر و نەیارانی نەتانیاهۆ، گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل بکرێت کە گونجاو نەبێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی سعودیە.

هێرشی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جەددە

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی هەواڵەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سعودیە، ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تایبەت بە ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی باشوری سعودیە لەلایەن ئەو هاوپەیمانیەوە خراوەتە خوارەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کێشە بۆ فڕینی فڕۆکەکان لە ئاسمانی جەددە دروست بووە.

تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە پایتەختی سومالی

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری موگادیشو، بە لایەنی کەمەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

گروپی تیرۆرستی "الشباب" بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.

ئەمە دووەم هێرشی لەم شێوەی ئەم گروپەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە شاری موگادیشو ئەنجام دەدرێت

گروپی "الشباب" هەروەها لە بەیاننامەیەکدا باس لە هێرشێکی دیکەی ئەو گروپە و ئازاد کردنی ٤٠٠ زیندانی سەر بەو گروپە لە زیندانی بوساسو لە باکوری ئەو وڵاتە هەواڵی دایەوە. ئەمە لە کاتێکدایە پۆلیسی سومالی هەواڵی هەڵهاتنی ئەو ٤٠٠ کەسە ڕەتکردووەتەوە و لە گیان لەدەستدانی ٧ پۆلیس لەو هێرشە هەواڵی داوەتەوە.

06‏/03‏/2021

ڕووخاندنی ٣٥ خانووی فەلەستینیەکان لە ماوەی دوو هەفتە

هەواڵە تایبەتەکان: نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤایەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە فەلەستین لە راپۆرتێکدا راگەیاند کە سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە دوو هەفتەی رابردوو ٣٥ خانوو تایبەت بە فەلەستینیەکانیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین و قودس ڕووخاندووە.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە بە هۆی ڕووخاندنی ئەم خانووانە، ٩٨ کەس لە نێوانیاندا ٥٣ منداڵ ئاوارە بوون و زیان بە ٦٠ کەسی دیکە گەیشتووە.

05‏/03‏/2021

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ٥ی ئایاری ٢٠٢١

- موحەمەد مەحمود ئال خاجە وەک یەکەمین باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل دەست بە کار بوو.

- کەسێکی ئیسرائیلی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حەماس لەلایەن دەزگای هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل دەسبەسەر کرا.

- خەڵکانی ناڕازی بۆ سی و شەشەمین هەفتە لە بەرامبەر ماڵی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

- هەندێک لە بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیل لە گفتوگۆیان لەگەڵ میدیاکانی ئەو رژێمە لەو باوەڕەدان کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنورەکانی عێراق و سوریا، نیشانەیەکی ئەرێنی لە کاردانەوەکانی داهاتووی حکومەتی بایدن بۆ ڕێگری کردن لە هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکەیە.

پێشتر یەکێک لە سەرچاوەکانی ئەو رژێمە راگەیاند بوو کە ئەمریکا پێش هێرشەکە، ئیسرائیلی ئاگادار کردبوویەوە.

- نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل، بەرپرسیارێتی هێرشی چەند ڕۆژی رابردوو بۆ سەر کەشتی ئەو رژێمەی لە دەریای عومان خستە ئەستۆی ئێران.

- کەناڵی ٧ی رژێمی ئیسرائیل لە هاتنی زیاتر لە ١٠٠ پەنابەری یەهودی لە وڵاتانی ئوکرانیا و ئیتیۆپیا بۆ فەلەستین هەواڵی دایەوە.

هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر پاڵاوگەیەک لە سوریا + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ڕووسیا بە چەندین مووشەکەوە پاڵاوگەیەکی نایاسایی چەکدارانی سەر تورکیا ـیان لە ناوچەی ترحین ـی جەرابلوس لە باکوری سوریا کردە ئامانج.



دوایین ڕووداوەکانی سوریا؛ ٥ی ئایاری ٢٠٢١

- بۆردومانی دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا لە شەوی رابردوو. 

- هەندێک کەسی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای سوریا لە نزیک شارۆچکەی "السبخە" لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری رەققە.

- سەرچاوەکانی ناوچەکە لە دەوریەی کاروانێکی ئەمریکی لە ناوچەی مالکیە لە پارێزگای حەسەکە هەواڵیان دایەوە.

- بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٢٦ جاری تر ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردەوە.

- شەوی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا گوندی شراوا لە دەوروبەری عەفرین ـیان بۆردومان کردەوە.

-بۆردومانی پێگەکانی چەکداران لە چیای "الزاویە"ی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریا.

- یەکێک لە فەرماندەکانی هەواڵگری هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە حەسەکە تیرۆر کرا.

- سوپای سوریا پێگەکانی چەکداران لە شاری سرمین لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب بۆردومان کردەوە.

- یەکێک لە چەکدارانی پێشوو لە شاری جاسم لەلایەن هەندێک کەسی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

- بە هۆی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک دێرەزوور، چوار کەس لەو  هێزانە بریندار بوون.

04‏/03‏/2021

هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ چەندین ناوچە لە قولایی خاکی سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە چەند کاتژمێری رابردووەوە چەندین ناوچەیان لە قولایی خاکی سعودیە بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردوەتەوە ئامانج.

یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە تویتێکدا لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر ئامانجێکی گرنگ لە فڕۆکەخانەی مەلک خالد لە "خمیس مشیط" لە ناو خاکی سعودیە هەواڵی دایەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەو هێزانە هەروەها بە مووشەکێکی جۆری قودس٢ دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە جەددەی سعودییان کردوەتەوە ئامانج.

سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها لە ئاراستە کردنی مووشەکێکی دیکە بەرەو پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جیزان لە ناو خاکی سعودیە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا هەواڵ دەدەن.

شایانی باسە ئەمە بۆ چەندین ڕۆژە هێرشی هاوشێوە لەلایەن ئەنسارۆڵڵاوە بۆ سەر دامەزراوە ئابووری و پێگە سەربازییەکانی هاوپەیمانی سعودیە دەکرێت.

یەحیا سەریع پێشتر ئەم هێرشانەی وەک وەڵامدانەوەیەک بە بەردەوامی گەمارۆ و دەستێوەردانی سعودیە بۆ سەر یەمەن و خەڵکی ئەو وڵاتە ناوی برد بوو و داوا لە خەڵک و کۆمپانیا بیانییەکانی کرد بوو لە دامەزراوە گرنگەکانی سعودیە خۆیان بە دوور بگرن.

03‏/03‏/2021

هێرش کرایە سەر کاروانێکی دیکەی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە دیوانیەی عێراق کرایە ئامانج.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتووە ئەستۆ.

ئەمە لەکاتێکدایە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هەروەها کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لەلایەن گروپی "قاصم الجبارين" لە بابلی عێراق کرا بوویە ئامانج.  

هێرش کرایە سەر کاروانێکی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە سەماوەی عێراق کرایە ئامانج.

گروپی "قاصم الجبارين" کە گروپێکی بەرخۆدانی عێراقیە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتە ئەستۆ.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی رابردوو هەروەها لەلایەن ئەم گروپەوە کاروانێکی هاوشێوە لە پارێزگای بابلی عێراق کرا بوویە ئامانج.

چەندین مووشەکی دروست کراوی ئێران ئاراستەی بنکەی ئەمریکا کرا

هەواڵە تایبەتەکان: ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران.

 بە گوێرەی هەواڵەکانی سەرچاوەکانی ناوچەکە ١٠ بۆ ١٢ مووشەک لە ناوچەی بەیادر، کە دەکەوێتە نێوان قەزای هیت و ناحیەی بەغدادی لەسەر ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگرەوە ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کران.

 سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو مووشەکانە لە جۆری "آرش" کە دروست کراوی ئێرانە، بووە. 

02‏/03‏/2021

ڤیدیۆی ئاسمانی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا بۆ یەکەم جار بڵاو کرایەوە

هەواڵە تایبەتەکان: ئەمریکا ڤیدیۆیەک لە هێرشی مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین عیسا لە عێراق کە لە ساڵی رابردوو ئەنجام درا بوو، بڵاو کردەوە.

شایانی باسە ئەم پارچە ڤیدیۆیە لە بەرنامەیەکی کەناڵی CBSی ئەمریکی بە ناوی "٦٠ خولەک" وەرگیراوە.



01‏/03‏/2021

بەیاننامەی حەشدی شەعبی سەبارەت هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا


هەواڵە تایبەتەکان: بە گواستنەوە لە بەشی راگەیاندنی حەشدی شەعبی، لێژنەی ئەم دامەزراوە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا رایگەیاند کە لەم هێرشەدا یەکێک لە هێزەکانیان کوژراوە.

ئەم لێژنەیە هەروەها راگەیاند، لەبەر گرنگی ئەم بابەتە و کاردانەوەی لەسەر دەسەڵات و ئەمنیەت و سەقامگیریی وڵاتەوە، چاوەڕێمان کرد تا ڕاستییەکانی ئەم رووداوە ئاشکرا ببێتەوە. بەم پێیە دیار بوو کە بە پێچەوانەی پڕۆپاگەندەی ئەمریکییەکان، هێزەکانی ئێمە لە ناو خاکی سوریا دا نەبوون، بەڵکو خەریکی جێ بەجێ کردنی ئەرکیان لە سەر شریتی سنووری نێوان هەر دوو وڵات بۆ بەرگری لە عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی تیرۆرستان بوون.

ئەم لێژنەیە هەروەها زیادی کردووە، هێزەکانی ئێمە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری لە وڵات بوون و دەستدرێژی ئەمریکییەکان کاردانەوەی خراپی لە داهاتوودا دەبێت، کەواتە دەبێت رێگری لە دروست بوونی ڕووداوەکانی بەم شێوەیە بکرێت.

ئەم دامەزراوەیە هەروەها داوا لە دەزگاکانی پەیوەندیدار کردووە، ئەرکی خۆیان لە بەرامبەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بە باشی ئەنجام بدەن.