هەواڵە تایبەتەکان: گروپی "اصحاب الکهف" کە گروپێکی بەرخۆدانی عێراقیە ڤیدیۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا بڵاو کردەوە کە لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە لە قادسییەی عێراق هێرشەکەی ئەنجام داوە.
ھەواڵە تایبەتەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست
هەوڵی ئێمە گەیاندنی ئەو هەواڵانەیە کە لە هەموو شوێنێک باس ناکرێن
13/03/2021
ئەنسارۆڵڵا بۆ ئەمریکا: ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بەدەستان نەهێنا، بە دانوستاندنیش بەدەستی ناهێنن!
هەواڵە تایبەتەکان: موحەمەد عەبدئەلسەلام ووتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنسارۆڵڵا پێشنیاری ئاگربەسی ئەمریکای ڕەتکردەوە و بە پیلان دژ بە یەمەن ناو برد.
عەبدئەلسەلام لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی "المسیرە" رایگەیاند:
«پڕۆژەی نوێنەری ئەمریکا بۆ ئاگربەس لە یەمەن، هەمان بۆچوونی سعودییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەک ساڵی رابردوویە.
لە پرۆژەی ئەمریکا نە باس لە کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان کراوە و نە لە ئاگربەس؛ بەلکو بە شێوەی دیپلۆماسی دەبێتە هۆکاری بەردەوامی گەمارۆکان بۆ سەر یەمەن.
لە گرنگترین مەرجەکانی هاتوو لەم پرۆژەیەدا، رێگەپێدان بە فڕینی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا، پایتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە و رێگری کردن لە دەرکردنی پاسپۆرت لە سەنعایە.
ئەگەر ئەمریکییەکان بە ڕاستی نیازی ڕێگری کردن لە دەستێوەردانەکان[هاوپەیمانی سعودیە] و لابردنی گەمارۆکان بۆ سەر یەمەن ـبان، ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی یەمەنیان بە ڕاشکاوانە رایاندەگەیاند و ئێمەش پێشوازیمان لەم پڕۆژەیە دەکرد.
ئەوەی لە رێگەی شەڕەوە بەدەستان نەهێنا، بە دانوستاندنیش بەدەستی ناهێنن! دوژمنایەتی و گەمارۆکان لە شەش ساڵی رابردوو تەنیا بۆ یەک رۆژیش رانەگیراوە، کەواتە مەبەستی ئەمریکییەکان لە ئاگربەس و کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان چیە؟
ئەمریکییەکان بە هێنانەوەی مەرجەکانی سعودیە لە چوارچێوەی پێشنیاری ئاگربەس، دەریانخست کە بە شێوەی ئاشکرا لە پشت دەستێوەردان و گەمارۆکانی یەمەنن.
هیچ هەوڵێکی دروست بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و لابردنی گەمارۆکان نابینرێت.
بازرگانەکانی یەمەن بە پارەی خۆیان نەوت لە کەشتییەکان دەکڕن و بە وەرگرتنی مۆڵەت لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیگوازنەوە بۆ یەمەن، بەڵام هاوپەیمانی سعودیە ڕێگری لێ دەکات. ئێمە بۆ گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکەوە، تەواوی مەرجەکانی لایەنی بەرامبەرمان قبوڵ کردەوە بەڵام کاتێک بینیان هیچ بیانویەک بۆ گەمارۆ نەیانماوە، پڕوپاگەندەیان کرد کە ئەم هاوکارییانە ناگاتە ئەو خەڵکانە کە پێویستیان پێیانە.»
پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە یەمەن بە دانپێدانانی ڕۆڵی سەرەکی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن، لە پێشکەشکردنی پرۆژەی ئاگربەسی ئەمریکا بە ئەنسارۆڵڵا هەواڵی دا بوویەوە.
12/03/2021
داعش بە فەرمی بەرپرسیارێتی کوژرانی خانەوادەکەی باشوری تکریتی گەرتە ئەستۆ
هەواڵە تایبەتەکان: تیرۆریستانی داعش بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بەرپرسیارێتی کوژرانی ئەندامانی ئەو خێزانەی کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەواڵی کوژرانیان لە باشوری تکریت بڵاوبوویەوە، گرتە ئەستۆ.
جەمال ئیعگاب، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٢-٣-٢٠٢١ چەند چەكدارێكی داعش كە جلی سەربازیان لەبەربووە لە ناوچەی ئەلبودۆر لە باشووری شاری تكریت، سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك و بە چەكی بێدەنگ ٨ كەسیان كوشتوون و كە ٧ یان ئەندامی خێزانێكن دواتر بۆ ناوچەیەكی نادیار هەڵاتوون."
وەزیری ناوخۆی پێشووتری عێراق: پیلانێکی گەورەتر لە کەوتنی موسڵ بەڕێوەیە
وەزیری ناوخۆی پێشووتری عێراق سەبارەت بە پیلانگێڕییەکی گەورەتر لە کەوتنی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٤ هۆشدارییدا و وتی کە ئەو پیلانگێڕییە نەجەف و کەربەلا و تەنانەت بەغدا دەکاتە ئامانج.
باقر جەبر زۆبەیدی ڕایگەیاند کە ئەم پیلانگێڕییە زۆر گەورەترە لە کەوتنی موسڵ، مەترسی ئەوەش هەیە کە نەجەف و کەربەلا و تەنانەت بەغداش لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو بە کەناڵی دیجلەی ڕاگەیاند کە ئەوەی کە ئێستادا لە شەنگال و خاڵی سنوری وەلید دەگوزەرێت، زۆر مەترسیدارە و کارەساتێک هەڕەشە لە سوریا و عێراق دەکات.
زۆبەیدی وتی: پیلانێک بۆ کۆکردنەوەی داعش و زاڵبوونیان بە سەر چیای شەنگال لە لایەن تورکیاوە دەبینرێت، شەنگال لە ئێستادا پێگەیەکی ستراتیژی ناوچەکەیە و کۆکردنەوەی داعش لەم ناوچەیە بە واتای دووبارەکردنەوەی تاوانەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە موسڵ، سەلاحەدین، کەرکوک و تەنانەت هەرێمی کوردستانە، ئەم پیلانگێڕییە تا پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا و بەغداش دەڕوات.
وەزیری ناوخۆی پێشووتری عێراق سەبارەت بە ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێریش وتی کە ئەو ڕێکەوتنە هیچ بایەخێکی نییە.
جام کوردی
هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ناوچەیەک پاشەکشەیان کرد + نەخشەی ناوچەکە
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە پێگەکانی خۆیان لە باشوری رۆژئاوای شاری "تعز" پاشەکشەیان کردەوە.
بە گوێرەی دوایین هەواڵەکان لە ناوچەکە، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی مەنسوور هادی و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی (طارق صالح) بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیە کە لە ٦ی ئەم مانگەوە لە چەند ناوچەیەک لە پارێزگای "تعز" بەڕێوەدەچێت، هێزەکانی مەنسوور هادی لە ڕۆژهەڵاتەوە و هێزەکانی طارق صالح هەروەها لە ڕۆژئاواوە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی ئەنسارۆڵڵا و لە کۆتاییدا هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا ناچار بە پاشەکشە لە ناوچەکانی "الکدحه" و "جبل غباری" و چەند گوندێک لەو ناوچەیە بوون.
11/03/2021
سێ کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرانە ئامانج +ڤیدیۆ
هەواڵە تایبەتەکان: لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوو سێ کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە فەلوجە و سەماوە ـی پارێزگای ئەنبار و حلە ـی عێراق کرانە ئامانج.
گروپێک بە ناوی "المقاومة الدولیة" بە بڵاو کردنی ڤیدیۆیەک (هاوپێچ) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی فەلوجەی گرتە ئەستۆ.
شارۆچکەی "المار" لە باکوری ئەفغانستان کەوتە دەست تالیبان
هەواڵە تایبەتەکان: شارۆچکەی "المار" لە پارێزگای فاریاب لە باکوری ئەفغانستان ئەمڕۆ لەلایەن تالیبانەوە کۆنترۆل کرا.
لە ئێستادا سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو شارۆچکەیە دەستی پێ کردووە.
وەک دەوترێت "المار" لە ماوەی بیست ڕۆژی ڕابردووەوە لەلایەن تالیبان گەمارۆ درا بوو و لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو شارۆچکەیە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی "المار" خۆی و ئەو شارۆچکەیە رادەستی تالیبان کردووە.
لەگەڵ کۆنترۆل کردنی "المار" لەلایەن تالیبانەوە، شاری میمنە ناوەندی پارێزگای فاریاب هەروەها لە لای ڕۆژئاوا دەکەوێتە ژێر هێرشەکانی تالیبان و لە ئەگەری کەمتر خەمی هێزە ئەمنییەکان، ئەگەری کۆنترۆل کردنی ئەو شارە هەروەها لەلایەن تالیبانەوە لە مانگەکانی داهاتوودا زۆرە.
بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لە لوبنان؛ داخستنی رێگاکان وەک ناڕەزایەتیەک بە باردۆخی خراپی سیاسی و ئابووری
هەواڵە تایبەتەکان: خەڵکی ناڕازی لوبنان وەک ناڕەزایەتیەک بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەو وڵاتە و باردۆخی سیاسی و ئابووری و هەروەها پێک نەهێنانی کابینەی نوێی، ڕێگاکانیان داخست..
بەرپرسانی لوبنان هۆشداریان لە دروست بوونی نائارامی داوە و هەندێکیان لەو باوەڕەدان کە ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن گروپێکی سیاسیەوە بۆ دروست بوونی ئاژاوە و وەرگرتنەوەی ئیمتیاز لە رکابەران بەڕێوە دەبڕدرێت.
ڕۆژی دووشەممە میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپا و هێزە ئەمنییەکان، داوایان لێ کردەوە بە لابردنی بەربەستەکان، ئەم ناڕەزایەتیانە کۆنترۆل بکەنەوە.
رۆژی چوارشەممە و دوای هەشت ڕۆژ لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکان سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاکسازی رێگاو بانەکانی دەست پێ کردەوە.
ئاماری هێرشەکانی ئەلقاعیدە لە مانگی ٢ی ٢٠٢١
هەواڵە تایبەتەکان: گروپی تیرۆرستی ئەلقاعیدە ئاماری هێرشەکانی لە مانگی ٢ی ئەم ساڵ لە وڵاتە جیاجیاکانی بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەم ئامارە کە لە وڵاتانی ئەفغانستان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا و هیندستان و سوريا و جەزیرەی عەرەبستان ئەنجام دراوە، ئاماژە بە نزیکەی ٤٣٠ ئۆپەراسیۆنی ئەو گروپە دراوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٣٠٣ کەس و برینداربوونی ٧٦٥ کەسی دیکەوە.
ئەم ئامارە دەریدەخات کە زۆربەی جموجۆڵەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ئەفغانستان به ٢١٩ ئۆپەراسیۆن بووە کە ٩٣٢ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ٥٣٩ کەسی دیکە بریندار بوون.
10/03/2021
ڤیدیۆ| خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە ناوچەی "المرازیق" لە پارێزگای "الجوف"ـی یەمەن خستنە خوارەوە.
بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا، فڕۆکەکە لە جۆری "کارایل"ـە کە دروست کراوی وڵاتی تورکیایە.
ئەنسارۆڵڵا پێشتر دوو فڕۆکەیەکی دیکە لەم جۆرە لە ناوچەکانی "الصلیف" لە پارێزگای" الحدیده" و "المهاشمه" لە پارێزگای "الجوف"ـی یەمەن خستبوویە خوارەوە کە ئەمە سێیەم فڕۆکەیە.
ئاشکرابوونی زانیارییەکانی ٦٠٠ کەس لە کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە
هەواڵە تایبەتەکان: لیستێک لە ناوەکانی کارمەندانی دەزگای هەواڵگری سعودیە ئاشکرا دەبێت کە سەرەڕای ناوی ئەو کەسانە، زانیارییە هەستیاریەکانی دیکەیان وەک ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، ژمارەی ناسنامە و...ـی تێدایە.
ئەم زانیاریە نهێنیانە، کەسایەتی و ناوی کارمەندانی ئەم دەزگایە لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆنەکان و ژمارەی ناسنامە و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوون و هەروەها ئەو شوێنەی کە ئەوان لەوێ خوێندوویانە، تێیدایەتی.
بە ئاشکرا بوونی ئەم زانیارییە نهێنیانە، گورزێکی گەورە بەر دەزگای هەواڵگری سعودیە دەکەوێت و کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەر وورەی هێزەکانی ئەو دەزگایە هەواڵگریەی سعودیە دروست دەکات کە تا پێش ئێستا لە ئەمنیەتی خۆیان پشتڕاست بوون.
هەروەها ئاشکرا بوونی ئەم بەڵگانە لە بارودۆخی هەستیاری ئێستای شەڕی یەمەن و ئەو شکستە سیاسی و سەربازییانەی کە هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن تووشی بووە، شکۆی سعودیە زیاتر لە جاران لە ناوچەکە و جیهان تووشی داڕمان دەکات.
08/03/2021
وێنە ئاسمانییەکانی شوێنی بۆردومانەکەی رووسیا لە باکوری سوریا
هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی باکوری سوریا، ژماریەکی زۆر لە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی سووتان.
وێنە ئاسمانییەکان دەریدەخات کە هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا لە هەینی رابردوو بە بەکارهێنانی مووشەکی توچکا بۆ سەر پاڵاوگە کاتی و کۆگا نەوتییەکان، بووەتە هۆی سووتانی ناوچەیەکی زۆر و لە ناو چوونی تانکەرەکانی هەڵگری ماددە سووتەمەنییەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە باکوری سوریا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکداران لە راپۆرتێکدا راگەیاند، کەشتیە جەنگییەکانی رووسیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، سێ مووشەکیان ئاراستەی پاڵاوگە نەوتییەکان و کۆگاکانی سووتەمەنی کردووە کە ١٨٠ بارهەڵگر و تانکەر لە ناو چوون و بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس کوژراون و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەواڵدەری ئانادۆڵوی تورکیا لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە، لەم هێرشەدا مووشەکی بالستیک بەکارهاتووە بەڵام دیار نیە چ لایەنێک لە پشت ئەم هێرشە دایە.