پیلانگێڕییه‌کی نوێی ئه‌مریکی – عه‌ره‌بی له دژی حکومه‌تی عێراق
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگری له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بکه‌ن.
موختار موسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ دووشه‌ممه پیلانگێڕییه‌کی نوێی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداو پێش ده‌نگدان به کابینه‌که‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی که پیلانگێڕان هه‌ندێک که‌سی ناوخۆیی بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌کانیان به کار دێنن.
ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگای به‌کارهێنانی دانیشتووانی پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌وڵی ڕووخاندنی کابینه‌که‌ی عه‌لاوی بده‌ن.
موسه‌وی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا و ئه‌و وڵاتانه له ڕێگای خۆپێشاندانی خه‌ڵکه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌وه پیشان بده‌ن که خه‌ڵک حکومه‌ته‌که‌ی عه‌لاوییان ناوێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاندووه که سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق که‌وتوونه‌ته به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ و بۆ شکستی سه‌رجه‌م پیلانگێڕییه‌کان ئامرازی ناوخۆی له به‌رده‌سته.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.