29‏/02‏/2020

وێنە | حزبۆڵڵا بە فەرمی ژمارەی کوژراوانی راگەیاند



حزبۆڵڵا ـی لوبنان کوژرانی ژمارەیەک لە ھێزەکانی لە سوریا پشتراست کردەوە.

حزبۆڵڵا ژمارەی کوژراوانی ھێزەکانی لە ھێرشە ئاسمانیەکەی شەوی رابردووی تورکیا لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا راگەیاند و لە بەیاننامەیەک پشتراست کردەوە ٨ کەس لە ھێزەکانیان لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کوژراون کە ناوەکانیان (أحمد علي ابو خضر ، عيسى علي برجي، أحمد فياض مصطفی، طلال عادل حمزة، محمود عدنان حامد، علي عيسى قاسم، محمد جمال ترشيشي، سید علی زنجانی)ن.
بۆ زانین شەوی رابردوو لە ھێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر  بنکەی سوپای سوریا لە پارێزگای ئیدلب چەندین سەربازی سوپای سوریا و حزبۆڵڵای لوبنان کوژران.

کوژرانی سەربازێکی ئێرانی لە بۆردومانەکەی تورکیا




"علی زنجانی" یەکێک لە مەلاکانی ئێرانی لە بۆردومانەکەی شەوی رابردووی تورکیا لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا کوژرا.

شەوی رابردوو سوپای تورکیا ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی سوپای سوریا لە پارێزگای ئیدلب ئەنجام دا کە چەندین کەس لە ھێزەکانی حزبۆڵڵا ـی لوبنان کوژرا و بریندار بوون.
بە پێی ھەواڵەکان "زنجانی" ھەر لەو ھێرشی تورکیا کوژراوە.

کوژرانی چەندین فەرماندەی هاوپەیمانی سەعودیا لە هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا


هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی هێرشی مووشەکی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە دوو شەوی رابردوو بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی سەعودیا لە "الحزم" ـی یەمەن، ٥ کەس لە فەرماندەکانی ئەو هاوپەیمانیە و هێزەکانی دەوڵەتی کار لە دەست کێشاوەی مەنصور هادی کوژران.

ئەم وێنەیە تایبەتە شێخ "العکیمی" (پارێزگاری "الجوف" نزیک لە مەنصوور هادی) و فەرماندەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە "الحزم" کە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ چەندین ئامێری سەربازی بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەنسارۆڵڵا هات بوونە ناو شاری "الحزم" لە باکوری رۆژهەڵاتی صەنعا پایتەختی یەمەن.

وێنە | تەحریرشام ھەر داعشە




ئەمانە تیرۆریستانی داعش ـن بەڵام بە تەنیا ناویان گۆریوە و ئێستا بە ناوی تەحریرشام لە ئیدلب ـی سوریا دژ بە حکومەتی ئەو وڵاتە شەڕ دەکەن، ھەر ئەمانەن کە لەلایەن تورکیا و ئەردۆغان بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەکرن!








ڤیدیۆ | شارەزایەكی بایۆلۆجی: كۆرۆنا دروستكراوی ئەمریكایە





شارەزایەكی بایۆلۆجی ڕوسی ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی ئەمریكایە و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە و دەشڵێت: “كۆرۆنا چەكی ڤایرۆسی ئەمریكییە”.
ئیگۆر نیكۆڵین، شارەزای بایۆلۆجی و ئەندامی پێشووی لیژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بە چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی لە چاوپێكەوتنێكی لە كەناڵی (rt)ی ڕوسی ڕایگەیاند، كە 25 تاقیگەی نهێنی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ڤایرۆسی لەدەورووبەری سنووری چین هەن و ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنایەش چەكی ڤایرۆسی ئەمریكا و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە.
دەشڵێت: “لە چەندین شاری چین بازاڕ هەیە بۆ فرۆشتنی ئاژەڵی دەریایی و هەزاران ساڵە خەڵك ئەو ئاژەڵانە دەخۆن و هیچ نەخۆشییەك نەگوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ لەو ماوە دوورودرێژەدا.
دەشڵێت: “لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لە چین چوار جۆر ڤایرۆس بڵاوبووەوە، كە لەو جۆرەن و ئەوەش دەریدەخات، كە ئەوە سوتفە نییە، بەڵكو پیلانە”.
ئەو شارەزا بایۆلۆجییە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە هەریەك لە وڵاتانی كازاخستان و لاوس و ڤێتنام و تایوان و كۆریای باشوور و فلیپین و چەند وڵاتێكی دیكە تاقیگەی بایۆلۆجی ئەمریكی هەیە و بەپێی ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی دروست كراون و دەكەونە نزیك یان سەر سنوورەكانی چین.
جەختیشی كردۆتەوە، كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە چین و گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئێران سوتفە نییە و دەشڵێت: “ئەو ڤایرۆسە دیاری كراوە و دەگاتە ئەو وڵاتانەی دژی ئەمریكان وەك چین و ئێران و هەندێك وڵاتی ئەوروپی وەك ئیتاڵیا.
سەرچاوە: خەڵک


کوژرانی چەندین کەس لە ھێزەکانی حیزبۆڵڵا لەلایەن تورکیا



#بەپەلە
چەند خولەکێک پێش ئێستا لە ھێرشێکی ئاسمانی و لەناکاوی تورکیا لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا، چەندین کەس لە ھێزەکانی حیزبۆڵڵا ـی لوبنان کوژران.

لە کاتێک دا ھۆکاری ئەم ھێرشە دیار نیە، ئامارەکان تا ئێستا باس لە کوژرانی ٣ کەس و بریندار بوونی دەیانی دیکە لە ھێزەکانی حیزبۆڵڵا دەکەن.

28‏/02‏/2020

دوایین ئاماری سەربازی میحوەری الحزم ـی یەمەن تا ٢٨-٢-٢٠٢٠ + نەخشە



دوایین ئاماری میحوەری "الحزم" لە پارێزگای "الجوف"ی یەمەن تا ٢٨-٢-٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن توانیان لە میحوەری باشوری "الحزم" پێشرەوی بکەن و تەواوی "مدیریت الغیل" کۆنترۆل بکەنەوە.

بە ووتەی سەرچاوەی ئێمە لە ناوچەکە، هێرشەکانی رۆژی رابردووی ئەنسارۆڵڵا لە میحوەری باشوری شاری "الحزم" ( ناوەندی پارێزگای الجوف)، بووە هۆی کۆنترۆل کردنی "مدیریت الغیل" و گوندەکانی  العضبه، الشلق، المطالیع و العشه لەو ناوچەیە.
فرۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعودیا هەروەها رۆژی رابردوو ٨ جار ناوچەکانی "سدبا" و "المطالیع"یان بۆردومان کردووە و هەروەها ئەنسارۆڵڵاش پێگەکانی هاوپەیمانی سەعودیایان لە "الحزم" و یەکێک لە بنکەکانی ئەو هاوپەیمانیەیان لە "مارب" بە مووشەک و فرۆکەی بێ فرۆکەوان کردە ئامانج.

لە ئێستا دا پێکدادانەکان لە "السلمات" و گوندی "زیلان" بەردەوامە و لە میحوەری باکوری "الحزم" پێکدادانەکان لە ناوچەی "سدبا" راگیراوە.

رێکەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و تالیبان بەیانی واژو دەکرێت


هەواڵە تایبەتەکان: بە پێی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی تالیبان، رێکەوتنی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان بەیانی لە پایتەختی قەتەر و بە ئامادە بوونی چەندین بەرپرسی بیانی واژو دەکرێت.
هەر بە پێی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی تەلیبان لە قەتەر، مەراسیمی رێکەوتنەکە لە دۆحە و بە ئامادە بوونی وەزیرەکانی دەرەوە و نوێنەرانی ٣٠ وڵات و دەزگای نوێدەوڵەتی بەرێوە دەچێت.

بە پێی ئەم رێکەوتنە، دوای واژو کردنی ٥ هەزار کەس لە بە دیل گیراوانی تالیبان ئازاد دەکرێن و دوای ١٠ رۆژ لە واژو کردنی رێکەوتنەکە هەروەها گفتوگۆ لە نێوان گروپەکان و لایەنە ئەفغانستانیەکان دەستی پێ دەکاتەوە.

ڤیدیۆ | تورکیا وێنە ئاسمانیەکانی ساتی هێرش کردنی بۆ سەر هێزەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب بڵاو کردەوە


تورکیا ساتی بۆردومان کردنی تانکە سەربازیەکان و هێزەکانی سوپای سوریا لە پارێزگای ئیدلب بڵاو کردەوە.
لە کاتێک دا ئەم وێنانە بە ناوی وەڵام دانەوەی تورکیا بە کوژرانی ژمارەی زۆری سەربازانی لە هێرشی شەوی رابردوو بڵاو کراوەتەوە بەڵام کات و شوێنی ئەم ڤیدیۆ دیار نیە و هەروەها تا ئیستا بەرپرسانی سوریا هیچ لێدوانێکیان دەربارەی کوژرانی سەربازەکانیان دوای ھێرشەکەی شەوی رابردوو باس نەکردووە.


پێشرەوی تازەی سوپای سوریا لە دەشتی "الغاب" + نەخشە


لەگەڵ بەردەوامی سوپای سوریا لە ئۆپەراسیونەکەی لە ناوچەی ئیدلب گوندەکانی المنصورە، خربە الناقوس، تل واسط، الزیاره، المشیک، زیزون جدیده و قسطون لە باکوری دەشتی "الغاب" لە باشوری پارێزگای ئیدلب لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کران.
 لە کاتێک دا پێشرەویەکان بەرەو رێگای M4 بەردەوامە بەڵام هەندێک لەو باوەرەدان سوریا ئۆپەراسیونەکەی لەم میحوەرە بۆ رێگری کردن لە پێشرەوی تیرۆریستان لە رۆژهەڵاتی ئیدلب رادەگرێت بەڵام تا ئێستا سوپای سوریا بەردەوامی بە هێرشەکانی خۆی لە باشوری ئەو پارێزگایە داوە.
کنصفره، الباره، احسم و بلیون لەو گوندە گرنگەکانن لە میحوەری شاخی "اربعین" کە بە کۆنترۆل کردنیان تیرۆریستان لەو میحوەرە بە تەواوی کۆتاییان پێ دێت.

ڤیدیۆ | کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای تورکیا لە هێرشی فرۆکەکانی ڕووسیا + هەوڵی خستنە خوارەوەی فرۆکەی ڕووسیا

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیوای ٦٥ی سوپای تورکیا لە ئیدلب ـی سووریا لەلایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و تۆپ هاوێژەکانی سوپای سووریا کرانە ئامانج و بە پێی ئەم هێرشانە نزیکەی ٤٠ سەربازی تورکیا کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەم هێرشانە ئەوەندە قورس بووە کە هێزەکانی دیکەی تورکیا نەیانتوانیوە یارمەتی ئەو هێزانە بدەنەوە.
سەرچاوەکەی ئێمە لە ناوچەکە کوژرانی ٣٧ سەربازی تورکیای پشتراست کردوەتەوە. بە پێی ئەوەی بە دەستمان گەیشتووە کوژراوەکان و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی "ریحانلی" لە "هاتای"ی تورکیا گواستراونەتەوە.

ئەم هێرشانە دوای ئەوە ئەنجام درا کە سوپای تورکیا چەندین جار بە چەکی تایبەتەوە هەوڵی خستنە خوارەوەی فرۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیای دا بوون.




27‏/02‏/2020

ڤیدیۆ | تورکیا بەم شێوەیە بریندارەکانی بە شاراوەیی دەگوێزێتەوە



تورکیا بۆ ئەوەی بریندارەکانی سوپای وڵاتەکی لە شەڕ و پێکدادانەکانی پارێزگای ئیدلب ـی سوریا بۆ تورکیا بگوازێتەوە و لەبەر ئەوەی نەکرێنەوە ئامانج ناچار بووە بە بارھەڵگرێکەوە بەم شێوەیە بیانگوێزێتەوە.


ھێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانی رژێمی زایۆنی لە "قنیطرە"



ھەواڵە تایبەتەکان: بە پێی ھێرشێکی فرۆکە بێ فرۆکەوانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە "قنیطرە" ـی سوریا کەسەک کوژرا.


ھەندێک لە سەرچاوەکان کەسە کوژراوەکە کە ناوی " عماد طویل" ـە یەکێک لە ھێزەکانی حیزبۆڵڵا ـی لوبنان و بەرپرسی ئۆپەراسیونەکانی ئەو ھێزانە لە دەرەوەی لوبنان ناو دەبەن.

کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای تەحریرشام لە باشوری ئیدلب



ھەواڵە تایبەتەکان: لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای سوریا و تەحریرشام، "ابوعبیدە کنصفرە" (بازنەی سوور) یەکێک لە فەرماندەکانی تیرۆریستانی تەحریرشام لە باشوری ئیدلب کوژرا.

بۆ زانین "ابومحمد الجولانی (بازنەی شین) سەرکردەی تیرۆریستانی تەحریرشام ـە کە لەم وێنەیە دیارە.

ڤیدیۆ | تیرۆریستان بە ھێنانی مناڵ و ھەرزەکاری بیانی بەم شێوەیە کار لەسەر مێشکیان دەکەن


"احمد القعقاع" تیرۆریستی سەعودیایی بەم شێوەیە کار لەسەر مناڵ و هەرزەکارەکان دەکات.
تیرۆریستانی پارێزگای ئیدلب بە تایبەت تەحریرشام بە هێنانی مناڵ و هەرزەکارەکان لە شوێنە جیاجیاکانی دونیا کە لەم ڤیدیۆە مناڵ و هەرزەکارەکانی بە رەگەز تورکستانی دەبینرێن، بە خوێندنی ووتار ئامادەی شەڕ کردن و خۆ تەقاندنەوەیان دەکەن.

چەکداران لە رۆژهەڵات و سوپای سوریاش لە باشوری ئیدلب پێشرەویان کرد + نەخشە


چەکداران لە رۆژهەڵات و سوپای سوریاش لە باشوری ئیدلب پێشرەویان کرد + نەخشە

پێشرەوی تیرۆریستان:
لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی تیرۆریستان بە هاوکاری تورکیا لە رۆژهەڵاتی شاری ئیدلب، بەیانی ئەمڕۆ سوپای سوریا لە شارۆچکەی "سراقب" پاشەکشەی کرد و ئەو شارۆچکەیە کە لەم دواییە لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆل کرا بوو، دوبارە کەوتە ژێر کۆنترۆلی تیرۆریستانەوە.
ئەمە لەکاتێک دایە چەکداران لە چەند رۆژی رابردوو هێرشەکانیان لە رۆژ‌هەڵاتی ئیدلب زیاتر کرد بوو و لە ئەنجام دا توانیان بوو گوندەکانی "نیرب" و "آفس" ـیش کۆنترۆل بکەنەوە.
لە ئێستا دا شەڕ و پێکدادان لە نزیک "سراقب" بەردەوامە.

پێشرەوی سوپای سوریا:
لە کاتێک دا تورکیا و چەکدارانی تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ رۆژ‌هەڵاتی ئیدلب داناوە، سوپای سوریا لە باشوری پارێزگای ئیدلب توانیان بەردەوامی بە پێشرەویەکانی دوو رۆژی رابردوویان بدەنەوە و بەشی باشوری "سهل الغاب" بە تەواوی کۆنترۆل بکەنەوە.
هەر وەک لە نەخشە دا دیارە بنکەیەکی دیکەی چاودێری سوپای تورکیا لەلایەن سوپای سوریا گەمارۆ درا.




دوایین ھەواڵەکانی میحوەری الجوف لە یەمەن تا ٢٦-٢-٢٠٢٠ + نەخشە





ھەواڵە تایبەتەکان: ھێرشەکانی قورسی ھێزەکانی ئەنسارۆڵڵا ـی یەمەن بۆ سەر پێگەکانی ھاوپەیمانی سەعودیا لە میحوەری "مدیریت الغیل" و باکوری "مدیریت مجزر" بەردەوامە.

ھێرشەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ٣ میحوەرەوە بەرێوەدەچێت:

۱- الروض بۆ مفرق السلمات
۲- شواق تا العضبه 
۳- باکوری وادی یبر

تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک لە چەسپاندنی پێشرەویەکانی ئەم دواییەی ئەنسارۆڵڵا بە دەستمان نەگەیشتووە بەڵام ھەندێ سەرچاوە باس لە کۆنترۆل کردنی الروض، العضبە، قویحیش، نوبة صابر لەلایەن ئەو ھێزانەوە دەدەن.
ھەروەھا فرۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیا رۆژی رابردوو زیاتر لە ٢١ جار ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردووە کە خۆی نیشانی قورسی پێکدادانەکان لە میحوەری الغیل و باکوری مجزر ـەیە (لە پارێزگای مارب).

بە پێی ھەواڵەکان ھەروەھا ھاوپەیمانی سەعودیا کاروانێکی گەورە کە لە ھێزەکانی پشتەوانی و ئامێرەکانی سەربازی پێک ھات بوون، لە مارب بۆ الحزم گواستوتەوە کە ئەویش نیازی ئەو ھاوپەیمانیە بۆ رێگری کردن لە پێشرەوییەکانی ئەنسارۆڵڵا لە الحزم دەگەیەنێت.

وێنەی دوو کوژراوی دیکەی تورکیا بڵاو کرا

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی ٢ سەربازی ئەو وڵاتە لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا و بریندار بوونی ٢ی دیکە لە بۆردومانەکانی فرۆکەکانی روسیا و سوریا ھەواڵی دا.

26‏/02‏/2020

ڤیدیۆ | تیرۆریستانی تەحریرشام ڤیدیۆی ساتی ھێرشەکەی بڵاو کردەوە



ڤیدیۆ | تیرۆریستانی تەحریرشام ڤیدیۆی ساتی ھێرشەکەیان بۆ گوندی نیرب لە رۆژھەڵاتی شاری ئیدلب ـی سوریا بڵاوکردەوە کە لە ئەنجام دا توانیان بە ھاوکاری تۆپ هاوێژەکان و ئامێر و کەلوپەلە سەربازیانەی تورکیا ئەو گوندە داگیر بکەنەوە.




بە دیل گرتنی کەسەکی بە رەگەز چینی لە ئیدلب


سوپای سوریا کەسەکی بە رەگەز چینی لە ئۆپەراسیونەکەی خۆی لە پارێزگای ئیدلب ـی ئەو وڵاتە بە دیل گرتەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە تەواوی ئەو تیرۆریستانەی کە لە پارێزگای ئیدلب دژ بە حکومەتی ناوەندی شەڕ دەکەن، لەلایەن کەناڵ و سەرچاوە نەیارەکانی ئەو حکومەتە بە خەڵکی سوریا و وەک ئۆپۆزسیۆن ناو دەبڕدرێن !
بۆ زانین لە ناو چەکدارەکان بە تایبەت تیرۆریستانی تەحریرشام ( جبهە النصرە ـی جاران) کە بە باڵی قاعیدە لە سوریا ناسراون چەکداری زۆر بە رەگەزە جیاوازەکان دەبینرێن.

کۆنترۆل کردنی چەند ناوچەکەیەکی دیکە لە باشوری پارێزگای ئیدلب لەلایەن سوپای سوریا + نەخشە



سوپای سوریا لەم قۆناغە لە ئۆپەراسیونەکەی کە زوومی خستوەتە سەر باشوری پارێزگای ئیدلب، هەر وەک رۆژی رابردوو  ئەمڕۆش بە کۆنترۆل کردنی چەند ناوچەیەکی دیکە توانی زیاتر بڕواتە ناو قوڵایی باشوری ئەو پارێزگایە.

ئەو ناوچانەی کە ئەمڕۆ کەوتنە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی سوریا لصهریه، لویبده شحشبو، ترملا، الفقیع، کرسعه و معره موقص و گوندەکانی حورتە و ملاجە و فطیرە بوون.

شایانی باسە شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچەیە بەردەوامە.

25‏/02‏/2020

پێشرەوی خێرای سوپای سوریا لە باشوری پارێزگای ئیدلب + نەخشەی ناوچەکە

ھەواڵە تایبەتەکان: لەگەڵ بەردەوامی سوپای سوریا لە ئۆپراسیۆنەکەی لە باکوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، چەندین ناوچە و گوندی تازە لە قوڵایی باشوری پارێزگای ئیدلب لەلایەن ئەو ھێزانەوە کۆنترۆل کران.

ناوچەکانی حاس، کفرنبل، بسقلا، بعربو، قیراطه، سحب، قعوری و دیرسنبل لە باشوری پارێزگای ئیدلب ئەو ناوچانەن کە لە ژێر کۆنترۆلی تیرۆریستانی تەحریرشام و چەکدارەکانی دیکە دەرھێنراون.


ھەر وەک دیارە سوپای سوریا مەبەستی لە پێشرەوی لەم میحوەرە، کۆنترۆل کردنی تەواوی شاخەکانی الزاویە و شحشبو ـیە و لە قۆناغی دووەم شاخی اربعین و لە کۆتاییش دا رێگای M4 (سراقب - جسرالشعور) ـە

خستنە خوارەوەی فرۆکەی تورکیا لەلایەن سوریاوە



سوپای سوریا فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی تورکیای لە ناوچەی "دادیخ" لە باشوری رۆژئاوای "سراقب" لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا خستە خوارەوە.

بەرپرسێکی باڵای فەڵەستین ڕۆڵی قاسم سولێمانی لە بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری بەرز دەنرخێنێت




ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕۆڵی قاسم سولێمانیی لە ڕێکخستن و بەهێزکردنی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بەرز نرخاند.

زیاد نەخالە ڕایگەیاندووە کە سولێمانی پاش ئەوەی کە فەرماندەیی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان وەرگرت، لە شاری دیمەشق لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین کۆبوونەوە و بۆچوونی ئەوانیان وەرگرت.

ناوبراو وتی: قاسم سولێمانی لە شەڕەکانی غەززە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەیان دەکرد.
نەخالە وتی: سولێمانی گرووپە نهێنییەکانی فەڵەستینیان کردە گرووپی تەواو چەکداری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی.

پیلانگێڕییه‌کی نوێی ئه‌مریکی – عه‌ره‌بی له‌ دژی حکومه‌تی عێراق

پیلانگێڕییه‌کی نوێی ئه‌مریکی – عه‌ره‌بی له‌ دژی حکومه‌تی عێراق

ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگری له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بکه‌ن.

موختار موسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ پیلانگێڕییه‌کی نوێی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداو پێش ده‌نگدان به‌ کابینه‌که‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئاشکرا کرد.

ناوبراو وتی که‌ پیلانگێڕان هه‌ندێک که‌سی ناوخۆیی بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌کانیان به‌ کار دێنن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگای به‌کارهێنانی دانیشتووانی پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌وڵی ڕووخاندنی کابینه‌که‌ی عه‌لاوی بده‌ن.

موسه‌وی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا و ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ ڕێگای خۆپێشاندانی خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ پیشان بده‌ن که‌ خه‌ڵک حکومه‌ته‌که‌ی عه‌لاوییان ناوێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق که‌وتوونه‌ته‌ به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ و بۆ شکستی سه‌رجه‌م پیلانگێڕییه‌کان ئامرازی ناوخۆی  له‌ به‌رده‌سته‌.

کۆنترۆل کردنی گوندی "نیرب" لەلایەن تیرۆریستانەوە

تیرۆریستان گوندی نیرب لە رۆژھەڵاتی شاری ئیدلب و رۆژئاوای شارۆچکەی سراقب ـیان داگیر کردەوە

تیرۆریستانی تحریرالشام دوای ئەوەی رۆژی رابردوو ھێرشێکی فراوان و قوس بۆ داگیر کردنی گوندی نیرب دەستیان پێ کرد بوو توانیان ئەو گوندە بخەنە ژێر کۆنترۆلی خۆیانەوە.

لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوو و دوای کۆنترۆل کردنی ئەو گوندە لەلایەن سوپای سوریاوە، تیرۆریستان چەندین جار ھەوڵی داگیر کردنەوەی ئەو گوندەیان دا بوو کە شکستیان ھێنا بوو، بەڵام ئەم جارە کە بە پاڵپشتی و ھاوکاری ئاشکرای تۆپ ھاوێژەکان و زرێپۆشەکانی تورکیا، توانیان بگەنە ئامانجەکەی خۆیان و ئەو گوندە داگیر بکەنەوە.

ھەر وەک دیارە تەواوی ئەم ھەوڵانەی تورکیا و تیرۆریستەکان، داگیر کردنی سراقب لە رۆژھەڵاتی ئەو گوندە بە مەبەستی دابڕینی رێگای سەرەکی M5ـە.

ڤیدیۆ | بۆردومانی کاروانێکی سەربازی تورکیا لەلایەن روسیا


ساتی بۆردومان کردنی کاروانێکی سەربازی تورکیا کە لە چەندین تانک و ئامێری سەربازی پێک ھات بوون، لەلایەن فرۆکەکانی روسیا لە میحوەری ئیدلب ـی سوریا. تورکیا دوای بۆردومانەکە ناچار بە پاشەکشە بوو.

ڤیدیۆ | راکردنی زانیۆنیەکان لە ساتی هێرشی مووشەکی هێزە فەڵەستینیەکان



راکردنی زانیۆنیەکان لە ساتی هێرشی مووشەکی ئەمڕۆی هێزەکانی جیهای ئیسلامی فەلەستین وەک وەڵامدانەوەیەک بە کوژرانی چەند کەس لە هێزەکانیان لەلایەن ئەو رژێمەوە
هێزەکانی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی فەڵەستین وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کوژرانی ٣ کەس لە هێزەکانیان لەلایەن فرۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی لە دیمەشق و غەززە چەندین مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی ئەو رژێمە لە فەڵەستینیان کرد.

کوژرانی چەندین سەربازی سوپای تورکیا لە لیبیا

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەند رۆژی رابردوو کوژرانی چەند سەربازێکی سوپای وڵاتەکەی لە لیبیا پشتراست کردەوە. شایانی باسە سەرچاوەکانی سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفەر حەفتەر لە کوژرانی ١٦ سەربازی تورکیا لە پێکدادانەکانی  "مصراته" لە باکوری رۆژئاوای لیبیا هەواڵیان دا بوو.

ئۆپراسیونی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی لە ئیدلب دەستی پێ کردەوە


لە شەوی رابردوو سوریا بەشێکی دیکەی هێرشەکانی دژ بە تیروریستانی پارێزگای ئیدلب دەستی پێ کردەوە و توانی چەندین گوندی تازە کۆنترۆل بکاتەوە.
گوندەکانی حنتونین لە باکوری معره النعمان و گوندی شیخ دامس و النقیر و کفرسجنە لە باکوری خان شیخون ئەو گوندانەن کە کەوتوەتە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی سوریاوە.
هەروەها ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازی تورکیا کە لە چەندین تانک و ئامێری سەربازی پێک دەهاتن لە رێگای البارە داخڵی ناو احسم ببوون کە دوای هۆشداری فرۆکەکانی روسیا و بۆردومان کردنیان بە شێوەی هەرەمەکی ناچار بە پاشەکشە لە احسم بوون.
شایانی باسە ٣ سەربازی سوپای تورکیا لە چەند رۆژی رابردوو و دوای بۆردومان کردنی چەندین تانکی تورکیا لە نزیک شارۆچکەی سراقب ـی پارێزگای ئیدلب ـی سوریا لەلایەن فرۆکەکانی روسیا کوژران.

دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی الجوف لە یەمەن


میحوەری باکوری الحزم:
لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و هاوپەیمانی سعودیا لە شاری الحزم (ناوەندی پارێزگای الجوف)، بە پێی ئەو هەواڵانەی کە پێمان گەیشتووە، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن توانیەتی شاخەکانی "خراب" و "شهلا" لە باکوری الحزم کۆنترۆل بکاتەوە.
لە ئێستا دا بە تەنیا شاخەکانی "سدبا" و "قرن" لە کۆنترۆلی هاوپەیمانی سعودیا ماونەتەوە.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە هۆزەکانی "مدیریت"ـەکانی رۆژئاوای پارێزگای الجوف بۆ پشتگیری لە ئەنسارۆڵڵا و رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانی سعودیا ئامادە دەبن. رۆژی رابردوو هەروەها هێزەکانی پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیا هاتوونەتە ناو الحزم و خەریکی بەهێز کردنی هێڵی بەرگری خۆیان لە رۆژئاوای ئەو شارەن.
بە شێوەیەک دەتوانین بڵێین هەر دوو لای خەریکی ئامادەکاری بۆ شەرێکی قورسن.

میحوەری الغیل:
هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە چەندین ناوچە کە پێشتر کۆنترۆلیان کرد بوو پاشەکشەیان کردووە بەڵام هێرش و فشارەکانیان بۆ کۆنترۆل کردنی "الغیل" و "السلمات" بەردەوامە و ئامانج چوونە ناو شاری الحزم لە باشورەوەیە.

سوور = ھاوپەیمانی عەرەبی
سەوز = ئەنسارۆڵا و یەکین